کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جاران ڕۆیى ئێستا حسابە

Monday, 12/10/2009, 12:00


ئەو نەوەیەى بیرمانە كە یەكێتى دروست بوو لە دوایى ئاشبەتاڵە ئابڕوو بەرانەكەى بنەماڵە خائین و خۆفرۆشەكەى بارزانیەوە یەكێتى ئەزانین چى بوو, یەكێتى دامەزرا , ئەو كاتە ى دوایى ئاشبەتاڵ یەكێتى دامەزرا ئیتر بوە جێگاى ئومێدى میللەتێك و هەموو لەو كاتەمان ئەڕوانى كە پێشمەرگە دروست بێتەوەو جارێكى تر بەعس نەتوانێ ناسنامەى كورد بونمان بسڕێتەوەیەكێتى دامەزرا ,گەشەى كرد , ڕوبارێك خوێنى بەخشى ,بە هەزاران ڕۆڵەى ئازاو بەجەرگى بەخشى لە سەنگەرەكاندا وزیندانەكانیش پڕبوون لە تێكۆشەران , هەتا ئەو كاتەى سەركردەكانى یەكێتى مەیلیان لاى دەسەڵات و پارە نەبوو یەكێتى لەو پەڕى بەهێزیدا بوو , بەڵام لە دوایى ڕاپەڕینەوە كە سەرانى ئەم حیزبە خویان دایە پارە كۆكردنەوە و ئاودیو كردنى كەل و پەلە بەنرخەكانى خەڵك ئیتر سەرانى یەكێتى خێریان بەخشرایەوە لە پێشمەرگە و سەركردەوە بونە بازرگان و لە هیچەوە بونە كوڕێك و لە سەردانى ماڵە شەهید و تێكۆشەرانەو گوندیەكانەوە سەفەرەكانیان گوێزایەوە بۆ ئەوروپا و ئەمریكا وسەیرانگاكانى كوردستانیان فەرامۆش كردو ڕویان كردە شرم شێخ و لوبنان ,لێرەش خەریكى دروست كردنى ڤێلاكانیان بون و تازەترین مۆدێلى سەیارە وكام شوێنە بەرز و خۆشە بۆیان بكرێ بە باخ و كام كچ جوانە بۆیان بەرن ,ئیتر ئەوانە درزێكى گەورەیان دروست كرد لە بەینى خۆیان و خەڵكدا و تەنانەت هاوڕێ دێرینەكانى دوێنێشیان فەرامۆش كردبە شەهیدەكانیشەوە , جیاوازیەكى زۆر دروست بوو لە بەینى خەڵك و لێپرسراواندا ,لەوكاتەوە كە سەرانى ئەم حیزبە لە جیاتى ئەوەى پاداشتى تێكۆشەرانى ڕۆژانى ڕابوردوو بدەنەوە كەچى خەریكى پیاو پیاوێنە بوون سەد ساڵ پێشمەرگە بویتایە لە تەكەتولەكەى خۆیادا نەبویتایە پولێكى نەدەكرد ,تەكەتول جێگاى هەموو شتێكى گرتەوە و یەكێتى لەو كاتەوە دابەش بوە بەسەر دوو بەرەدا , واى لێ هات ئیتر یەكێتى ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو بەهێزییەى هەیبوو لە ناو جەماوەردا بپوكێتەوە و ئێستا لە دوا ساتەكانى ژیانیدایە و تەمەنى بەستراوەتەوە بەتەمەنى پیرى خەڵەفاوى سكرتێرو سەركردە نەخۆشەكانى ترەوە , تەنانەت واى لێ هات خەڵك دەنگى نەداتێ و ئەوانە ى تادوێنێ ئەم یەكێتیە لە سەر شانیان دروست بوو یان كوڕیان پێ بەخشى یان كەم ئەندام بوون لەسەر یەكێتى بە هۆى سەركردایەتیەكەیەوە لێى بێزار بوون و دەنگیان نەدایە بۆیە توشى گەورەترین شكست بوو , ئێستا ماڵەكەى یەكێتى چەندلەت و بەشێكە , هەریەكەیان بە جیا دەمیان تێ ژەنیوە و وێرانى دەكەن , سەرۆكەكەشى ڕۆژانە لەبەردەم دوژمنە سەرسەختەكەیدا بچوكى دەكاتەوە و وا لێ كردوە كە یەكێتى وەكو لقێكى پارتى لێ هاتوە و فەرمانەكانى پارتى و بنەماڵەى خائینى بارزانى جێ بەجێ دەكات , ئەوانەشى لە هەوڵى لەت و پەت كردنى یەكێتیدان ئەوانە كاربەدەستانن و بۆ پەیداكردنى پارە بۆ خۆیان و دادۆشینى زیاترى یەكێتى پێیان باشە ئەم وەزعە بمێنێتەوە و بە هیچ شێوەیەك چارەسەر نەبێت , دەمێكە یەكێتى توشى ئەم داڕوخانە بوە بەتایبەت لە دوایى خیانەتە ئابڕو بەرانەكەى 31ى ئابەوە ئەم حیزبە توشى سارد بونەوە و تێك شكان بوو بەڵام ووردە ووردە كارى تێ كردوو لە سەر خۆ بەرەو مردنى ئەبرد ,ئەمە لاى سەركردایەتیەكەى ئاشكرابوو بەڵام گوێیان پێ نەدا ,تا كار گەیشتە ئەوەى كۆمەڵێك خەم خۆرى یەكێتى جیا بونەوە , ئێستا دەمارەكانى ووشك بوە و خەریكە یەكێتى بوون دەبێتە عەیبە , یەكێتى كرمۆڵ بوە و كرمى دیكتاتۆریەت و گەندەڵى و دزى و كورسى پەرستى و فایلدارى تێى داوە و وازوو ئەمانە لە باڵاى یەكێتى نابنەوە ,یەكێتى لەو پەڕى بەهێزیەوە بەرەو پوكانەوە ڕۆیشت و ڕۆژانەش هەر خراپ تر ئەبێت چونكە كەس نیە دەرمانى دەردى بكات , ئەوەى یەكێتى ماویەتى ڕابوردویەتى ئەوەش بۆ نەوەى نوێ هیچ ناكات و بوە بە مێژوو , نان ئەو نانەیە ئێستا بە تەنورەكەوەیە ڕابوردوو ڕۆیى و ئێستا حسابە , ئەوەى لە سەر سەروەرییەكانى بژى تا سەر ناتوانێ بژى , بۆیە یەكێتیش توشى هەمان دەردبوە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە