کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مە لابەختیار بەتەمابوو گردەكە بگرێ

Thursday, 03/02/2011, 12:00



پێش ئەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بەیاننامەكەى بڵاو بكاتەوە , پارتى و یەكێتى بەنیاز بوون هێرش بكەنە سەر گردەكە ,بەتایبەت بە هۆى زۆر بونى ناڕەزایەتیەكان و خۆپیشاندانى خەڵك و وەستانەوە دژى بڕیارەكەى خائین زادە مەسعود و زیاد بونى توڕەیى خەڵك لە سەر نەبونى كارەبا و خزمەت گوزارى ,وە ئاشكرا كردنى ئەمانە لە لایەن بزوتنەوەى گۆڕانەوە ,واى كرد كە ئەمانە بەرنامەیەك دابنێن و خۆیان ئامادە بكەن بۆ لێدانى گردەكە , چونكە ئەو هەموو خۆپیشاندان و زۆربونى ناڕەزایەتیەكان و ووریا بونەوەى خەڵكیان بە دەستى گۆڕان ئەزانى , بۆیە باشترین ڕێگا بۆ دەرباز بونى دەسەڵات لەمانە شەڕ فرۆشتن بوو بە گردەكە ,قسەكانى مەلا بەختیاریش لە كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەى دواى كۆبونەوەكە باشترین بەڵگەن كە ئەمانە بە نیازى كارێكى وابوون ,لەگەڵ بڵاو بونەوەى بەیاننامەكەشدا ئەم مافیایانە هەڵێكى باشیان دەست كەوت و ئەوەى مەبەستیانە بۆیان هاتە دى , بۆیە هەر ئەو شەوە هەرچى هەیان بوو لە هێزى چەكدار خستیانە ئینزارەوە و تەنانەت بەو شەوە هێزێكى زۆریشیان لە هەولێرەوە هێنایە سلێمانى ,بە مەرجێك بەیاننامەكە هیچ جۆرە داواكارییەكى خۆپیشاندان و هێرش كردنە سەر حكومەت و حیزبى تیا نەبوو , ئەگەر وابوایە ئەبوایە بزوتنەوەى گۆڕانیش خۆى ئامادە بكردایە , بەڵام ئەو شەوە بێ خەم ترین شەو بوو بۆ گردەكە و گۆڕان خوازان , ئەگەر ئەوان مەبەستیان لێدانى گۆڕان نەبێت بۆ دەبابە كە بەس بۆ كورد بەكار دێت دەهێنە ناو شار , بۆ ئەو هەموو هێزە لە فەرماندەیى و مەكتەب سیاسى و دەباشان و قەڵاچوالان ئامادە دەكەن , بۆ تۆپ و دەبابە و چەكى قورس و دۆشكە ئەبەنە ناو جەرگەى شار ,كورد ئەڵێ شەڕ بە كۆنە قین ئەكرێ , بەڵام مەلا و جەماعەتە ئاژاوە چیەكەى ناو یەكێتى ئەو شەوە و ڕۆژى دواتریش هێزیان نزیك كردبوە , لە ماڵەكانى نزیكى گردەكە و چاوەڕێى سەعاتى سفریان دەكرد , بە پێى زانیاریەكانیش مەلا بەختیار و شێخ جەعفەر و عومەرە مل خوار و جەمیل هەورامى لە سلێمانى سەرپەرشتى ئەو هێزەیان ئەكرد بۆ لێدانى گردەكە و ژوورى عەمەلیاتەكەش لە دوو شوێن بوو , یەكێكیان لە مەكتەب سیاسى بوو , ئەگەر ئەمە كەوتە بەر مەترسى , بچنە دووەم كە لە فەرماندەیى گشتى بوو , هێزى دژە گەلیش ئەو شەوە خرابونە ئینزارەوەو بە بڕیارى مەلا بەختیار ئەمرى تەقە و هەڵكوتانە سەر ماڵى هەڵسوڕاوانى گۆڕانیان وەرگرتبوو , تەنانەت هێزەكەى پارتیش كە هاتبوون ئەوانیش ئەوە یان پێ ووترابوو كە دەست بكەنەوە و گوێ بە هیچ نەدەن , ئەمەش شەرانگێزى پارتى و یەكێتى دەرئەخات , ئەوە هیچ نەبوو ئاوایان كرد , بڕوا بكەن ئەگەر شتێك ببوایە ئەمانە زۆر لە سەدام خراپتر زۆر لە دیكتاتۆرو تیرۆریستەكانى دەولەتە دیكتاتۆرەكان خراپ تر ڕەفتاریان ئەكرد , مەلا بەختیارى كۆنە ئاش بە خەیاڵى خۆى گردەكەى بە كەمترین ماوە داگیر ئەكرد و هەموو هەڵسوڕاوەكانى گۆڕانى قۆڵ بەست ئەكرد ,ئاى مەلا بەختیار بۆ ئەم جۆرە ئیشانە چەندە ئازایە , چەندە ئازایە وەكو ملازم موحسین بكەوێتە وێزەى خەڵكى ئەم شارە , ئەو پیاوێكى خانەقینى تڕۆ كراو و بێ ڕێز , ئەو ئەگەر ڕاست ئەكات , نەیەت بۆ گردەكە و دەبابە نەهێنێ بۆ ئەوێ بڕوات و خۆى بە پیاو ئەزانێ بڕوات ئەو دەبابانە بەرێت بۆخانەقین و جەلەولا و سەعدیە و ئەوێ بكاتە فەلوجە دژى ئەو عەرەبە شوڤینیانەى كورد دەرئەكەن , مەلا بەختیار واى ئەزانى تەقە كردن لە و گردە , یان وەكو خۆى ووتبوى گرتنى گردەكە ئەوەندە ئاسانە ,ناى ئەزانى یەك فیشەك بەرەو ڕووى ئەو گردە ماناى مەرگى خۆى بوو , بیریەتى ئەمنەكانى ئەمنە سورەكە چیان بە سەر هات ئاوا سەرى بە بلۆك پان دەكرایەوە ,مەلا بەختیار و هاوپیشەكانى ئەو هێزەى كۆیان كردبوەوە هیچیان ئامادە نەبوون یەك فیشەك بتەقێنن , پارتیش ئەمەى ئەزانى و هەر بۆ ئیهانەى یەكێتى لە هەولێرەوە هێزى بۆ ناردن , ئەمە ئەو پەڕى ئیهانە بوو بۆ یەكێتى , چۆن قبوڵى كرد هێزێكى ترسنۆكى وەكو هێزەكانى 31ى ئاب , نامۆ بە خەڵكى ئەم شارە ڕوو بكەنە ئەم شارە و خەڵكى ئەم شارە بكوژن ,دیارە مەلا ئەمەى بە لاوە كێشە نیە ,ئاى لەو خەیاڵ پڵاوییەى مەلا و هاو پیشەكانى , ئەبێت بەو خەیاڵەوە بژین , دەركردن و ڕوخانتان زۆر نزیكە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە