شەڕى بەینى كۆسرەت و مەلا بەختیار دەستى پێ كرد
Monday, 26/04/2010, 12:00
پێش بەستنى كۆنگرە و نزیك بونەوە لە وادەكەى ئەگەر بكرێت شەڕى بەینى گێلە لێپرسراوەكانى یەكێتى لە ناو خۆیاندا خەریكە گەرم دەبێت , دوایى دەرچونى هەڤاڵانى باڵى ڕیفۆرم لەناو یەكێتیدا , ئیتر جەلالیەكانى ناو یەكێتى دەستیان بەتاڵ بوو بۆ لێدانى كۆسرەت , ئەمەش لەو ڕوانگەیەوە بوو كە ئیتر نابێت بێجگە لە باندەكەى تاڵەبانى كەسى تر بونى هەبێت لەناو یەكێتیدا , بۆیە ئەوان دەست كراوانەتر بەرنامەیان دانا هەم بۆ دڵنەوایى و هەمیش بۆ لێدانى كۆسرەت , ئەوەبوو سەرەتا لە هەولێرەوە كە بە قەڵاى كۆسرەت بەناو بانگ بوو جەنگ دەستى پێ كرد‌و چەند ئەندامێكى پایە بڵندى یەكێتى كەوتنە ناو ئەو بەرەیەى كە جاڕى شەڕیان دا , وایان لە كۆسرەت كرد كە لە هەولێر هیچ قورساییەكى نەمێنێ و تەنانەت لەم هەڵبژاردنەى پەرلەمانى عێراقدا كۆسرەت كارێكى كرد نە كاندیدەكانى خۆى و نە هێشتیشى ئەوانەى باڵەكەى تاڵەبانى دەربچن , لە دوایى دۆڕ‌انى یەكێتى لە هەولێر ئیتر هێرشەكان بۆسەر كۆسرەت بە ئاشكرا‌و بە نهێنى دەستى پێ كرد, ماوەیەك لەمەو پێش مەلا بەختیار لە سایتە درۆزنەكەیدا چاوپێكەوتنێكى كردوو لەوێدا بەبێ ناوهێنانى كۆسرەت هەندێك توانجى گرتە كۆسرەت , كەووتبوى مەكتەبى سیاسى هەڵەیەكى گەورەى كرد , وە باسى ئەوەى كردبوو هەندێك كەسانى ناو مەكتەبى سیاسى پێداگریان ئەكرد لە سەر زۆرى كاندید بەڵام من لەگەڵى نەبووم ,مەلاش بە ئاشكرا شكستەكانى یەكێتى دەخاتە ئەستۆى كۆسرەت , پێش بڵاو بونەوەى ئەو چاوپێكەوتنە مەلا سەفەرێكى كرد كەس نازانێ بۆ ڕۆیشتوە , ئەمڕۆش لە ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا ژمارە 622ڕۆژى 25/ 4 بە ئاشكرا‌و ناوهێنانى مەلا بەختیار وەڵامى مەلا ئەداتەوە و ئەڵێ ((ره‌خنه ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا به‌ختیار ده‌كات، كه له‌كاره‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه.) لە سەر مەسەلەى جێگرى مەسعود دەڵێ (ئه‌و پۆسته ئیستیحقاقی یه‌كێتییه‌و ئه‌وه‌ی كه مه‌لا به‌ختیار له رۆژنامه‌ی چاودێردا باسی ده‌كات، كه یه‌كێتی خۆی داوای دواخستنی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته ده‌كات به‌و شێوه‌یه نییه و درۆى فه رموو),ئەوەى لاى مەلا بەختیار خەتى سورە نابێت كەس بە خراپە باسى مەكتەبەكەى بكات بەڵام كۆسرەت دەڵێ (به‌گشتی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانی ئه‌و رێكخراو و سه‌ندیكایانه‌ی، كه سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات) مەلا بەختیار لەو چاوپێكەوتنەدا ئەڵێ ئەو بوو پێداگرى لە سەر بونى كاندیدى زۆر دەكرد و من و هەندێكى تر دژى ئەوەبوین , بەڵام كۆسرەت دەڵێ (وه‌كو شه‌خسی خۆم، رام وابوو كه ئه‌و ژماره زۆره كاندیدانه بۆ یه‌كێتی ئه‌نجامه‌كه‌ی باش نابێت، به‌ڵام مه‌كته‌بی سیاسی‌و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌م رایه‌ی منیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرت. ئه‌وان زیاتر پشتیان به‌و راپۆرتانه‌ی مه‌كته‌به‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی به‌ست، كه له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه‌م‌و كورتی‌و زانیاری هه‌ڵه‌یان تێدابوو به‌تایبه‌ت له رووی ژماره‌ی ئه‌ندامانه‌وه.) ئەو زانیار یە هەڵانەى كۆسرەت باسیان دەكات زیاتر مەبەستى ئەو ڕاپۆرتە درۆینانەیە كە هەموو جارێك مەكتەبەكەى مەلا بەختیارو عیماد ئەحمەد ئەیدەن و سەر لەبەرى درۆیە , بە پێى ئامادرى ئەو دوو مەكتەبە یەكێتى زیاتر لە یەك ملێون ئەندامى هەیە كەچى بە پەلە پڕوزێ توانى دەربَچێت , كۆسرەتیش ئۆباڵى هەموو شكستەكانى هەردوو هەڵبژاردنەكە دەخاتە ئەستۆى سەرەكى مەلا و عیماد كە دوو سەركردەى دزو درۆزنى ناو یەكێتین و هۆكارى سوك بونى یەكێتى لە ناو خەڵكدا ئەم جوتەن , ئەمە ووردە شەڕى پێش كۆنگرەیە و هەردولایان ئامادەن بۆ شەڕى زیاتر ,تاڵەبانى و باندەكەشى بەبەرنامە ئەم شەڕە بە مەلا ئەكەن ئەوەى ئەمێنێتەوە بۆ ئێمە ئەوەیە بڵێین شەیتان لە بەینیاندا بێت , ئەوەتا بێجگە لە مەلا بەختیار كە قاچى كۆسرەتى گرتوە هێرۆش لە مەڵبەندى سلێمانیەوە كەوتۆتە گواستنەوە و لابردنى ئەو ئەندام مەڵبەندانەى سەر بە كۆسرەتن , ئەوەتا تاڵەبانى هەر ڕۆژەى یەكێك لە پیاوەكانى خۆى بەر ئەداتە كۆسرەت , با چاوەڕێ بكەین بۆ نزیكى ئەو كۆنگرەیەى كە بەیەك لاكەرەوەى دادەنێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست