كێ سومبول و پیرۆزە و كێش دزو خائینە ؟
Wednesday, 18/08/2010, 12:00
من چۆن سەركردەیەك بە سومبول و پیرۆز بزانم كە فێرى كردم گوللە بنێم بە سنگى براكەمەوە , فێرى كردم دزى بكەم , فێرى جاشایەتى و خیانەتى كردم
سەرۆك و سەركردە كاتێك ئەبن بە پیرۆزو سومبولى نەتەوەكەیان كە هەموو ژیانى خۆیان بۆ نەتەوەكەیان تەرخان كردبێت ,من ئەوانە بە گاڵتە جار ئەزانم كە مەلا مستەفا و مەسعودو جەلال و نێچیرو ئیدریس و ئەوانى تر بە پیرۆزو سومبولى نەتەوەیەك حساب دەكەن , زۆرم گاڵتە بەوانە دێت , ئەوانەش كە ئەمانە بە پیرۆزو سومبولى نەتەوەیەك حساب دەكەن بێجگە لە بەكرێ گیراو و چڵكاو خۆر هیچى تر نین ,گاندى سومبول بوو , ماندێلا سومبول بوو , نەك مەلا مستەفا و مەسعودو جەلال , مەلا مستەفا جاش بوو , ئاشبەتاڵچى بوو , بكوژى دەیان تێكۆشەرى كوردى ئێران و توركیا بوو , ئیدریس ئەندازیارى شەڕى ناوخۆ بوو , مەسعود دزو نیشتمان فرۆش و گەورەترین خائینى ئەم سەدەیەیە , جەلال بە هەمان شێوە ژیانى سەر شۆڕى و جاشایەتى و بكوژى هەزاران لاوى كوردە , هەریەكە لەم بەناو سەركردانە دەستیان سورە بە خوێنى دەیان هەزار ڕۆڵەى ئەم میللەتە , مەلا مستەفا هەتا ئەو ڕۆژەى خواى ئەم میللەتە توشى دەردێكى كرد خوێنى ڕۆڵەكانى ئەم میللەتە لە پەنجەكانى ئەچۆڕا , جاشایەتى و خیانەت لە مەلا و تاڵەبانیە بوە نەریت بۆ نەوەكانى دواى خۆیان , ئەگەر بەڕاستى مێژوو بنوسرێتەوە , بۆتان دەردەكەوێت ئەمانە نەك پیرۆزن , نەك سومبولن بەڵكو قێزەونترین سەران و سەركردە بوون لە مێژووى كوردا , هەموو لایەنەكانى مێژووى ئەمانە هەڵبدەرەوە و بگەڕێ هیچ خاڵێكى گەش نابینى كە ئەمانە بكاتە سومبول و پیرۆز , بپرسن و بگەڕێن بزانن كێ بوو , جاشێتى هێنایە ناو مێژووى كوردەوە , بێگومان یەكسەر مەلا مستەفا و بلەى ئەحە ڕەش و تاڵەبانیت دێتە بیرتەوە , بپرسن لە مێژووى ووڵاتان بزانن كام سەركردەى خۆ بە پیرۆز زان بە ئاربى جى ڕۆڵەكانى میللەتەكەى كوشتوە جگە لە مەلا مستەفا , بپرسن بزانن كام خۆ بە سەركردە زان پەلى حرس جمهورى و جەندرمە و پاسدار ى گرتوە و هێناویەتیە سەر ووڵاتەكەى جگە لە مەسعودو جەلال ,بپرسن و بگەڕێن بزانن لە مێژووى كام ووڵاتدا سەركردەكان لە سەدا نەوەدى داهاتى میللەتەكەى بۆ خۆى بدزێ جگە لە سەركردەكانى ئێستاى كورد , هەموو مێژووى كورد بخوێنەوە و ئامارێكى باشت دەست دەكەوێت بزانن ئەوانەى لە شەڕى ناوخۆدا لە سەردەمى مەلاى ئاشبەتاڵچى و مەسعودو جەلالدا كوژراون دوو ئەوەندەى ئەوانە دەبن كە بۆ ڕزگارى ئەم نەتەوەیە گیانى خۆیان بەخت كردوە , هەموو دوژمنانى كورد مەبەستم هەر چوار پارچەكەیە بە قەد مەلا و جەلال و مەسعود ڕۆڵەى كوردیان بە كوشت نەداوە , ئەمە مێژووى ڕەشى پڕ لە خیانەتى ئەم سەركردانەیە ئەگەر كەسێك لەوان جاشتر و خیانەت كار تر نەبێت ئەمانە بە سومبول و پیرۆز ناو دەبات , كێ ئەوە بە ڕەوا دەزانێ سبەینێ كە جەلال و مەسعود دوو گەورە خیانەتكارى ئەم نەتەوەیە مردن بە سومبول و پیرۆز بزانێ , ئەوەى ئەمانە بە پیرۆز بزانێ دڵنیا بن لەوان خائین ترە , ئەوان ئێستا بە پارە پیرۆزى بۆ خۆیان دروست دەكەن , بەڵام پیرۆزیەكى قێزەون كە تەنها لاى خۆیان و ئەوانەى وەكو خۆیانن پیرۆزن , ئەبێت یەك كەس هەبێت ئاشبەتاڵى بیر بچێت , ئەبێت كەسێك هەبێت خیانەتى 31ى ئابى بیر بچێت , كەسێك هەبێت هێنانى پاسدارى بیر بچێت , بێگومان نەخێر , ئەوا ئەمڕۆش ئەوان خۆیان پیرۆز كرد سبەینێ بەر نەفرەت ئەكەون , لە جیهاندا زۆر سەركردە خۆیان بە زۆر پیرۆز كرد و پەیكەرى گەورەیان بۆ خۆیان دروست كرد بەڵام كە مردن پەیكەرەكانیان توڕ درایە ناو زبڵدانى مێژووەوە , ئەوە سەدام تازەترین نمونەیە كە بە زۆر خۆى پیرۆز كرد كە مرد بەتاكە نەعل لە دەموچاوى درا , ئەوا مەلا ئاشبەتاڵچیەكەش ڕۆژ بە ڕۆژ خیانەتەكانى دەردەكەون و بەر نەفرەت ئەكەوێت و پیرۆزییەكەى كاڵ دەبێتەوە , لە سبەینێەكى نزیكدا جەلال و مەسعود و هەموو ئەوانەى ئێستا خۆیان بە كاربەدەست و لێپرسراو ئەزانن بە هەمان شێوە بەر ئەو نەفرەتەى نەتەوەیەك دەكەون كە نزیكەى نیوە سەدەیەكە خۆیان كردوە بە سەركردەى دەزانن.. نازانم كێن ئەوانەى ئەم جاش و خائین و دزو ئاشبەتاڵ چیانە بە پیرۆزو سومبولى نەتەوەى كورد بزانێ , مەلا مستەفا شەیتانى نەتەوەیەك بوو كفرە ئێستا بە پێغەمبەر حسابى بكەیت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست