کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمانەن قوتابیانى قوتابخانەكەى بارزانى

Wednesday, 19/05/2010, 12:00


با نەوشیروان مستەفا گوێ بگرێت ئەو جنێو نامەیە یە كە بە دەست و خەتى قوتابیە پەروەردە كراوەكانى ڕێبازى بارزانى نوسراوە كە بە خوێندنەوەى مرۆڤ هەست دەكات ئەوەى لەو قوتابخانەیەدا پەروەردە كراوە مرۆڤ گەلێكى سەقەتن , ئەگەر یەك بەراوردى بچوك بكەین لە دوایى شەهید كردنى كاكە سەردەشتەوە هەتا ئێستا لە بەینى ئەو نوسین و قسانەى لە لایەن گۆڕانەوە دەرچوە و لەگەڵ ئەوانەى ڕاگەیاندنى پارتى بڵاویان كردۆتەوە باش دەزانین ئاسمان و ڕێسمانى بەینە و لەوە تێ دەگەین ئەوە ئەو كلتورەیە كە مامۆستایانى ڕێبازى بارزانى خەڵكى پێ پەروەردە ئەكەن , ئەو جنێو نامەیەم خوێندەوە , بەڵام لوتم گرتبوو تفم كردە ئەو قوتابخانەیەى ئەم كەسانەى تیا پەروەردە كراوە , كەسێك مامۆستاكەى ئاشبەتاڵچى بێت , كەوا سورى بەر لەشكرى داگیر كەران بێت , دزو گەندەڵ بێت قوتابیەكانیشى هەر وا دەبن بۆیە ئاسایى وەرمگرت , من ئەو جنێوانەتان بۆ دەوسمەوە و ئێوەش بەراوردى بكەن لەگەڵ هەموو ئەو نوسینانەى ئەم ماوەیە دەرچون بزانن كام لا كلتورى جنێو فرۆشى هێنایە ناو ئەم میللەتەوە كە یەكەم جنێو لە زمانى مەلا مستەفاوە ووترا كە ووتى سۆرە قوندەرن , سەیرى جنێو نامەكە بكەن ((نەوشیروان و بكوژانى سەردەشت دوو دەستى یەك جەستەن , ڕووى ناشیرینى خۆى , جنێو پۆستە موختارزادەكەتان دووجار ئەمە بەكار هاتوە , بڵاو كراوە ڕووڕەشەكانتان , فرمێسكى تیمساحیانە ,مەبەستى شاردنەوەى تاوانبارانە , ناشیرین كردنى دەسەڵات و پایتەختى هەرێم سێ جار بەكار هاتوە , پیلانگێڕى خۆتان , دەستى بەتاڵ و ڕوویەكى كاڵ , سەر لەناو ئەژنۆ , بوختان و درۆو دەلەسە ,مێژوى تۆ مێژووى كوشتن و تیرۆرو خیانەتە ,ئارەزووە نەگریسەكانتان , ڕووى دێوەزمانەى خۆتان , تۆ ئەندازیار ى تیرۆرو دروست كردنى شانەى ئیغتیالا تى ناوخۆ بویت , كلتورى كوشتنى دیل , پێشڕەوى تێك دان و وێرانكارى بویت , ناخت پڕ لە كینەو ڕەشایەتیە , سەر لەشكرى گەندەڵى ,تاسەر ئێسقان گەندەڵى , موختارى سلێمانى , بە هەدەر دەرى بودجە , دەستت تێكەڵاوى بۆندو كۆنتراتەكانى نەوتە , ئەشرەف و ئەمینى قەوم , نمەك بە حەرام , هزرى ناوچە گەرى و دابەش كردنى كوردستان , ئەمارەت , كلتورى جنێو ,بێ ڕەوشتى ,لاى تۆ هیچ شتێك پیرۆز نیە , بێ وەفاییت , ماكینە ى جنێو سازیەكەت ,ئەمە كورتەیەكە لەو جنێو نامەیەى كە ڕۆژنامە ڕوو زەردەكەى بنەماڵەى بارزانى كە ناوى خەباتە ئەمڕۆ بڵاویان كردۆتەوە و بەرامبەر بە كاك نەوشیروان , ئەوەى خەڵكى ئەم ووڵاتە بێت باش ئەزانێ ئەمانەى كە ئەو قوتابیانەى قوتابخانە شەق و شڕەكەى بارزانى نوسیویانەو ئەیڵێن هەموو دەقاو دەق لاى بنەماڵە هەبوبن و هەن ,ئەوان دەیانەوێت دەستە چەورەكەى خۆیان بە خەڵكی كەدا بسڕن , هەموو ئەو كلتورانەى ئەوان بە ئێمەیان شاد كرد بریتى بوو لە كلتورى جاشایەتى و خیانەت و دزى و سەر دانەواندن بۆ داگیر كەران , ئەمە ئەو كلتورە بوو كە بنەماڵە ى بارزانى كۆمەڵگاى كوردیان پێ ئاشنا كرد و هەتا ئێستاش ئاسەوارى هەر ماوە , بۆیە بەم زمانە قسە دەكەن , جا خەڵكینە هەموو ئەو نوسینانەى ئەم ماوەیە نوسراون بیان خوێنەوە بزانن كامیان كلتورى جنێوى تیایە و كێش ئەم كلتورەى بە ئێمە ئاشنا كردوە , ئێوە حەكەم بن و ڕاستیان بۆ دەردەكەوێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە