زانیارى گەرماو گەرم
Monday, 11/01/2010, 12:00
ئەم زانیاریانەى كە بڵاوى دەكەمەوە ئەوە دەردەخات كە بێجگە لە پارتى كە مەبەستیەتى حكومەتەكەى دختۆر بەرهەم لەناو بەرێت و وا لاوازى بكات كە توشى شكست بێت و خەونەكەى تاڵەبانیش بكاتە بڵقى سەر ئاو لەوەى تاكە ئومێدیان زیندوو كردنەوەى یەكێتیە لە ڕێگەى ئەم بەرهەمە بێ بەرهەمەوە ,ئەوا دەردەكەوێت كە جەلالیەكانیش بەبەرنامە دەیانەوێت حكومەتەكەى كە خۆیان لێپرسراوین بیڕوخێنن , پارتى ئەیەوێت لاواز بێت ,بەڵام جەلالیەكان ئەیانەوێت بیڕوخێنن , لەم زانیاریانەدا بۆتان ڕوون دەكەمەوە ,
یەكەم / هێرۆى لێپرسراوى مەڵبەند ى سلێمانى لە كۆبونەوەیەكى لەگەڵ هەندێ لە بەڕێوەبەرى فەرمانگەكانى سلێمانیدا , كە ئەو بەڕێوەبەرانە باسى دكتۆر بەرهەمیان كردوە , هێرۆ ووتویەتى كەس باسى بەرهەم بۆ من نەكات من بەرهەم ناس نیم و ئیشى ئەم شارە ئەبێت من بیكەم و من ئاگام لێ بێت نەك بەرهەم, جارێكى تر كەس باسى بەرهەم بۆ من نەكات , ئەم كۆبونەوەیە لە هەفتەى پیشودا بوە و لە ژورەكەى هێرۆ خۆى بوە ,هێرۆ یەكەم دوژمنى سەر سەختى حكومەتەكەى بەرهەمە و هەر ئەویشە نایەڵێ ئیشى سلێمانى بدرێت بەم حكومەتە و بڕیارى داوە هیچ شتێك بێ بڕیارو ئاگادارى هێرۆ نەدرێ بە حكومەت ,كەكەوتە دەستى , ئەمیش ئەیدات بە نۆكان .
دووەم/ ئازاد جوندیانى علوجەكەى یەكێتى لە كۆبونەوەیەكى دەزگاى ڕاگەیاندندا ووتویەتى ئێمە خەریكن بە دەستى خۆمان حكومەتەكەمان ئەڕوخێنن , ئەوە ڕۆژنامەكانى ئێمەن بە قەد دوژمنەكانمان لەسەر حكومەت ئەنوسن , ئەوەندەى كادرەكانى یەكێتى و ڕۆژنامەنوس و ڕۆژنامەو كەناڵەكانى خۆمان قسە بە حكومەت دەڵێن , گۆڕان و لایەنەكانى تر ئەوەندە هێرش ناكەنە سەرى ,بۆیە بە بڕیارێك ئاگادارى سەرجەم ڕاگەیاندنەكانى خۆیان و ئەوانەى نزیكن لە خۆیانەوە و ئەوانەشى سەر بە دەزگاى خەندانن وەكو ئاسۆ و هەفتانە نابێت ئیتر بە هیچ شێوەیەك بە خراپى لە سەر حكومەت بنوسن .
سێ یەم / مەلا بەختیارو دكتۆربەرهەم دەمەقاڵەیەكى زۆریان بوە لە سەر ئەوەى مەلا بەختیار بە بەرهەمى ووتوە ئاى لەو حكومەتەى تۆ , بەرهەمیش توڕە بوە و پێى ووتوە ئەوە ئێوەن ئەتانەوێ حكومەتەكەم بڕوخێنن , ئەوەتۆو ڕۆژنامەكانتە لەسەر من دەنوسن و دەتانەوێ لەناو بەرن .
بەرهەمى بێ بەرهەم كە ئەمانەى بیستوە ئینجا داواى ئیستقالە ى لە تاڵەبانى كردوە ,سەیرى ئەمانە بكەن حكومەت بە حساب هى خۆیانە كەچى هەر خۆشیان ئەیانەوێت لەناوى بەرن , خانمى یەكەمى عێراق هیچ پلەو پۆستێكى نیە كەچى ئەو ئەیەوێت خۆى لە سەرۆكى حكومەت بە گەورەتر بزانێ , تاڵەبانى گەورەترین تەنازولى بۆ پارتى كرد تا بەرهەمى بۆ دانا كەچى ئێستا ئەڵێ بەرهەم ناس نیم , لێپرسراوى مەڵبەندێك ئەمە بە ئەندام و كادرەكانى بڵێ ئەبێت ئەو ئەندامە چى لا دروست ببێت , ئازاد جوندیانى بۆ تا ئێستا ڕێگا ى داوە ڕاگەیاندن لە سەر ئەو حكومەتە بنوسێ كە خۆیان دەهۆڵیان بۆ دەكوتا , ئێستا دەردەكەوێ ئیعلامى یەكێتى بەڕاستى ئەو ئیعلامەیە كە تاڵەبانى لاى داناى ئەحمەد مەجید باسى كردوە , ئیعلامى یەكێتى ئیعلامێكەزۆر بە گیانى دوژمنانە ئیش دەكات , ئەوەى یەكێتى ئاوا سوك و ڕیسوا كرد ئەو ئیعلامەیە كە بەدەست مەلا و ئازاد ى علوجەوەیە , ئیعلامێكە وەكو چۆن ئاگرى شەڕى ناوخۆى خۆش كرد ئێستاش گەرەكیەتى بەنزین بكات بە پشكۆكانى ژێر خۆڵەمێشدا ,ئیعلامى یەكێتى ئاوا بكات جارێكى تریش سەرى یەكێتى دەخوا ت و بەرەو هەڵدێرى ئەبات , تا كاتى خۆى پێش ئەوەى ئیعلام دەست ئەمانە بكەوێَت , نمونە بوو بۆ ڕاست گۆیى , كەچى ئێستا بۆتە وەرەمێكى ترسناك و بەربۆتە گیانى حیزبەكەى و توشى داخۆرانى كردوە ,لەبەر ئەوەى كەوتۆتە دەست كەسانێك بێجگە لە دڵڕەشى هیچى تر نازانن , ئەو سێ نمونەیەى سەرەوە ڕووى ڕاستى ئیعلامى یەكێتى دەردەخات كە چ ڕۆڵێكى خراپ دەگێڕن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست