کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەڵبەند و پەروەردە , حوشتر و قاپ قاپ

Tuesday, 06/10/2009, 12:00


لەم ووڵاتە هەمو و شتێك پێچەوانەیە , حیزب كارێكى كردوە دۆو دۆشاوى تێكەڵ كردوە ,هیچ شتێك لەم ووڵاتەدا گرنگ نیە , گرنگ ئەوەیە حیزب باڵادەست بێت و هەیمەنە بكات بە سەر هەموو شتێكدا , ئیتر چى دەبێت با ببێت , چۆن حیزبى بەعس لە ڕێگەى ئەو پەروەردە سەقەتەوە ئەم میللەتەى فێرى خراپ ترین ڕەوشت كرد كە هەتا ئێستاش ئێمە ئەو پەروەردەیەى بەعسمان تیا ماوە و كارى لە سەر دەكەین ڕاستە بەعس ڕوخا بەڵام پەروەردەكەى هەرماوە , ئەم یەكێتی و پارتیەش بەهەمان شێوە میللەتیان لە سەر ئەو پەروەردە سەقەتەى خۆیان گۆش كردوە و بە ڕوخانى ئەمانیش دەیان ساڵى تر هەر بە هەمان ڕێگە و ڕێچكەى ئەواندا هەنگاو دەنێین , ژیان وایە ئەبێت حكومەت حكومەت بێت حیزبیش حیزب , بەڵام لێرە حیزب هەموو شتیكە , دواى دەركردنى ئەو مامۆستاو بەڕێوەبەرە بەڕێزانەى لە سەر بیرو ڕاى جیاوا ز و كاركردن بۆ لیستى گۆڕان دەركران و پلەكانیان لێسەندرایەوە, ئەو مامۆستا بەڕٍێزانە بە شێوەیەكى هێمانە و شارستانیانە ڕێپێوانێكیان كرد و یاداشتێكیان دا بەبەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى , لەم ڕۆژانەدا شێخ حسَین ى بەڕێوەبەر ئەو مامۆستایانەى بانگ كردۆتەوەو بەڵێنى پێداون بیان خاتەوە شوێنەكەى خۆیان , كە ئەو لیژنەیە ى یەكێتى دروستى كردوە بۆڕاونانى ئەو كەسانەى سەر بە لیستى گۆڕانن و لە مەڵبەندن چونەتە سەر شێخ حسێنى بەڕێوەبەر , شێخ جەمال تاڵەبانى و جەمیل هەورامى چونەتە لاى شێخ حسێن و هەڕەشەیان لێ كردوە كە نابێت ئەو مامۆستایانە وەربگیرێنەوە شێخ جەمالى كۆنە بەعسى و ئەفسەرى سەیتەرەكەى تاسلوجە بە شێخ حسێنى ووتوە ئەگەر ئێوە ئەو مامۆستایانەوەربگرنەوە ئەوا من واز لە یەكێتى و مەڵبەندیش ئەهێنم و جەمیل هەورامیش پێى ووتوە بێ ئاگادارى ئەو لیژنەیە نابێت كەس وەربگرێتەوە , شێخ جەمال ووتویەتى ئەوانە نەقڵ بكە و هەریەكەى بۆ شوێنێك چاویان دەربێت ئەوانەخوێڕین , دوایى شێخ حسێن ئەو مامۆستایانەى بانگ كردوە و پێى ووتون من حەزم دەكرد هاوكاریتان بكەم بەڵام هیچم بۆ ناكرێ لەبەر ئەوەى من هیچم بەدەست نیە و ئەو خوێڕیانەى مەڵبەند ناهێڵن كاتى خۆشى ئێوە لە سەر بڕیارى مەڵبەند دەركران , هەر لەم ماوەیەدا بە هۆى پڕ كردنەوەى فۆڕمى ئەندامێتیەوە كۆمیتەى ئازادى دەنێرن بە شوێن بەڕێوەبەرى یەكێك لە باخچەى سا وایەكانى سنورەكەیان و پێى دەڵێن ئەندامەكانت بهێنە و ئەبێت ئەوفۆڕمە پڕبكەیتەوە , ئەویش وتویەتى من نایكەم , بەرزانى ئەحە سمێڵ ئەو بەڕێوەبەرەى بانگ كردوە كە ژنە پێى ووتوە ئەگەر ئەو فۆڕمە پڕ نەكەیتەوە و نەچیت بۆ كۆمیتە بەیانى ئەتگۆڕم و دەرت ئەكەم , توخوا خەڵكینە ئەمە ووڵاتە , ئەمە دەسەڵاتە ئێمە هەمانە كە قسەشیان لەگەڵ دەكەیت هەى هوو , ئاخر بۆیە تاڵەبانى ئەم ستافەى نەگۆڕى ئەو بێ ئەدەبیەى بەمانانە ئەكرێت مەگەر تەنها بە ملازم على و ملازم موحسین كرابێت , تاڵەبانى باش ئەمانەى ناسیوە بۆیە نەیگۆڕیون چونكە ئەزانى ئەم جۆرە ئیشانە هەر بە پیاوى خوێڕى ئەكرێ , ئەم شارەى ئێمە قەت ملازم موحسین و ملازم على لێ نابڕێ , ئاخر مەڵبەند چ پەیوەندیەكى هەیە بە سەر پەروەردەوە ئێوە حیزبن و ئەوانیش حكومەت , بەڵام لێًرە حكومەت مل كەچى حیزبە , بەرزانى ئەحە سمێڵ ئەیەوێت تۆڵەى دۆڕاندنەكانى خۆى لەو مامۆستایانە بكاتەوە , ئەگینا كەى ئەمە ئیشى بەرزانى ئەحە سمێڵە , یان كەى ئەمە ئیشى شێخ جەمالى كۆنە بەعسى و جاسوسە موعتەبەرەكەى دەزگاى زانیاریە , تۆ بڕۆ خەریكى ئیشە جاسوسیەكانى خۆت , تۆیەك هەرچى ئەخلاقیاتى خۆت هەیە ئەیگۆڕیتەوە بەڕاپۆرتێك بۆ دەزگاى زانیارى ئیتر چیت داوە بە سەر مامۆستاو پەروەردەوە , تۆیەك خەڵكى ئەم شارە نیت , بە ئێمە نامۆیت , كەس نازانێ ڕەچەڵەكت كێیە چ پەیوەندیت بە خەڵكى ئەم شارەوە هەیە , چى تیایە مولازم موحسینیش خەڵكى بەسرە بوو لێرەڕاوەكوردى ئەكرد , ئەمەى مەڵبەند وەكو حوشترو قاپ قاپەكەى جاران وایە ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە