یەكێتى سلێمانى لە دەست چووە بەتەمایە لە هەولێر هەستێتەوە
Tuesday, 31/03/2009, 12:00
ڕۆژى 28/3/2009 لە هەولێر سێ پیاوە گەندەڵەكەى یەكێتى (كۆسرەت و بەرهەم و ئەرسەلان) كۆبونەوەیەكیان ساز كرد بۆ گەنجانى هەولێر , سەرەتا ئەگەر سەیرى ئەم سێ پیاوەى كە سازدەرى ئەم كۆبونەوەیە بوون بكەین , هەر ئەم پێكهاتەیە پێك هاتەیەكى زۆر ناجۆر كە ئەگەر درۆ لەگەڵ یەك نەكەن بە هیچ شتێك بەیەكەوە نابەسترێنەوە ,ئەم سێ پیاوە هیچیان بەیەكەوە ناگونجێن كەچى هاتون باسى گونجان و تەبایى بۆ ئێمە دەكەن , جارێ كۆسرەت و ئەرسەلان ئەڵێى ئاگرو ئاون, كەواتە پێكهاتە كە پێَكهاتەیەكى درۆینە بوو .ئەم كۆبونەوەیە بۆ چى لەم كاتەدا لەو كۆبونەوەیەدا بە ئاسانى هەستت بەوە دەكرد كە یەكێتى لە داخى لە دەست چونى سلێمانى بە دواى ئەلتەرناتیڤێكى تردا ئەگەڕێ كە هەولێرە ,ئەیەوێت خۆى بە هەولێر هەستێنێتەوە , ئەرسەلان بایز هاوارى ئەكرد ئەیوت ئێرە هەولێرە وام زانى سەكنى پاسە و لە گەراجى بەغدایە , واى ئەزانى ئێمەش نازانین ئەمە هەولێرە و ئەیوت ئەبێت پاراستنى ڕیزەكانى یەكێتى لێرەوە دەست پێ بكاتەوە , ئەرسەلان وا دەزانێ پاراستنى ڕیزەكانى یەكێتى بە قسە ئەبێت , دابەش بونى یەكێتى بە قسە یەك ناگرێتەوە بە كردەوە ئەبێت , كۆسرەت دەڵێ پۆستە بەتاڵەكان پڕ ئەكەینەوە وبڕیارمان داوە نوێ بونەوەو چاكسازى بكەین, پڕ كردنەوە ئاسانە بەڵام بزانن كێتان لێ رۆیشتوە و بە كێش پڕى دەكەنەوە , پڕ كردنەوە بە مەعدەنى ئێكسپایەر بەتاڵ و بێ بناغەیە , تائێستا یەكێتى و سەركردایەتیەكەى بیریان لەوە نەكردۆتەوە ئەوانەى كە ڕۆیشتون چۆنن و بە كێ پڕیان دەكاتەوە , پڕ كردنەوەى ئەو بۆشاییانە ئاسانە وەكو پرۆسەكە بەڵام قورسە وەكو ئەوەى بەدیلى ئەو كەسانە دەست بكەوێت , كەسە پاك و دڵسۆزەكان ڕۆیشتون , كەسانى گەندەڵ شوێنیان دەگرنەوە , كەسانێك شوێنیان دەگرنەوە قورساییان نیە , كەس نایانناسێ ئەگەر حیزبایەتى لێ دەربكەیت ئەمانە ژمارەیەك نین كەس حسابیان بۆ بكات , نازانم تازە كۆسرەت چ دڵێكى بەو حیزبەى مامە خۆشە , بە سەرى خۆت تەمەنى درێژت تا كۆنگرەیە ئەو كاتە پوشت پێ ئەڕنەوە , من تێ ناگەم هەر كەسێ لەم باندەى مامە دێتە سەر قسەدەڵێ گۆڕان كارى و چاكسازى ئەكەین , بە سەدان جار ئەمە وتراوە , مامە لە هەموو چاوپێكەوتنێكدا ئەمە ئەڵًێ كەچى ناشیكەن , نازانم كێً دەستى گرتوون , بۆ نایكەن , پێمان بڵێن بۆ نایكەن , هۆكار چیە كە ناهێڵێت ئێوە ئەو گۆڕانە بكەن و یەكێتى نوێ بكەنەوە ,ئەوەى ئێوە باسى دەكەن بە پیاو دەكرێ بە كەسێك و حیزبێك ناكرێ تا بینە قاقاى نوقمى گەندەڵى و دزى بوبێت ,كەس دەستى نەگرتون , دەساڵە هەموو تان ئەڵێن ئەم ساڵ ئەم بەهارە كەچى هیچ نەبوو , ئێوە چۆن ئەوێرن دەست بەردارى ئەو نیعمەتە ببن كە خوا ڕشتویەتى بە سەرتاندا , ئەوەى ئەشیكەن تەنها هەڵمەتێكى بێ بناغەیە ,دكتۆر بەرهەمى خەڵەفاو خۆى باش ئەزانى تا یەكێتى خاوەنى مام جەلالى تەڕەماش بێت لەوە خراپ تر ئەبێت كەچى لەو كۆبونەوەیەدا ئەڵێ بە هیمەت و پشتیوانى مام جەلال گۆڕان ئەكەین ,ئێوە و گۆڕان كوجا مەرحەبا , هەر یەكە لە بەرهەم وكۆسرەت یەكى دوو پۆستى سیادى گەورەیان داگیر كردوە , دەوەرن ئێوە لە خۆتانەوە دەست پێ بكەن بەڵام بۆخۆتان بڤەیە و بۆ خەڵكیش ئەبێت شمولى بكات , خەڵك چاو لە ئێوە دەكات ئێوە ئامادە نین واز لە هیچ شتێكى خۆتان بهێنن , ئەى چۆن بە خەڵك ئەڵێن , دكتۆر بەرهەمێك ڕۆژێك ساردو گەرمى بۆ كورد نەدیوە , مۆڕەیەكى لە بەعس نەكردوە , شاخ و داخ و سەنگەرى پێشمەرگەى نەدیوە , نانە ڕەقى نەخواردوە , شەوێك لە بەفرا كەمین نەبوە كەچى ئەو بە وانە دەڵێ كە هەموو تەمەنیان بۆ ئەم یەكێتیە تەرخان كردوە لە كەسى قبوڵ ناكەین یەكێتى لەت و پەت بكەن ,من تێ ناگەم یەكێتى بەم حاڵەیەوە بون و نەبونى چیە ؟ لەت بون و نەبونى چیە ؟ چۆلەكە خۆى چیە و گۆشتاوەكەى چیە , خوایە بیكەیت ئەمانە دڵیان نەرم بێت ئەم گۆڕانە بكەن , سەكنى پاسەكەش با جارێكى تر بڵێ ئێرە هەولێرە , ئەوەى من تێگەیشتبم خەڵكى هەولێریش ئەمەندە داماو نین ئێوە نەناسن , باشتان ئەناسن باى چەندن بۆیە بەو هەمو حەماسەى ئەرسەلانەوە خەڵكێكى كەم چەپڵەى بۆ لێ دەدان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست