کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرۆ و ستافى مەڵبەند لەیەكتر كەوتونەتە تەقە

Saturday, 12/12/2009, 12:00


دوایى ئەوەى لە لایەن تاڵەبانیەوە بەرزانى ئەحە سمێڵ بە زۆر سەپێنرا بە سەر ئەو مەڵبەندەداو بە سەر خەڵكى سلێمانیدا , ئیتر سەرەتاى شكستەكانى یەكێتى لەیەكەم ڕۆژى دەست بەكار بونیەوە یەكەم هەنگاوى هاویشت تا كار گەیشتە ئەوەى لە 25/7 خەڵكى سلێمانى ئەوەى دایەوە بە ڕووى تاڵەبانیدا و پێى ووتن ئێمە كەسێك قبوڵ ناكەین كە تۆ بە زۆر بیسەپێنێ بە سەرماندا , ئیتر تاڵەبانى لە سەپاندنێكى تردا بەرزانى لابردو هێرۆى هاوسەرى كرد بەلێپرسراوى مەڵبەند و هەنگاوى دووەم شكست لێرەوە دەست پێ دەكات, لەگەڵ یەكەم ڕۆژى دەست بەكار بونى هێرۆوە یارى مشك و پشیلەكە , واتا شەڕى بەینى هێرۆ و هەندێك لە و باندەى بەرزان دەستى پێ كردوە ,بەتایبەت ئەو نۆكەرانەى مل كەچى بەرزان بون , ئەوانەى لە سەردەمى بەرزاندا پەراوێزخرابون , ئێستا هێرۆ ئەوانەى لە خۆى كۆ كردۆتەوە, زیاتریش ئەوانەى سەر بە باڵەكەى كۆسرەت بوون , بەمەش هێرۆ یەكەم لەوانە ئەدات كە پیاوو نۆكەرى بەرزان بون و مەسیرى ئەو مەڵبەندەیان بەودەردە برد ودووەمیش ئەیەوێت لەمەڵبەندى سلێمانى نیوە باڵەكەى كۆسرەتیش لاواز بكات , بۆیەئێستا كەسانى وەكو ئازادى جێگرو مەهابادى كارگێڕو ئەمانەى كردوە بە شت, چونكە ئەمانە لە سەردەمى بەرزاندا حسابى هیچیان بۆ نەدەكرا ,ئەوانى تریش پەراوێز خراون , كە هێرۆ دێتەحەوشەكەى مەڵبەندەوە , تەنها مەهابادو ئازاد بۆیان هەیە بچنە لایەوە , ئەوانى تر ڕادەكەنەوە ژوورەكانى خۆیانەوە , ئیتر دەست دەكەن بە جنێو دانى هێرۆ و ئازادو مەهاباد ,پیاوەكانى بەرزانیش ئەگەنە هەر شوێنێك باسى خراپى هێرۆ ئەكەن , سەرەتا كە هێرۆ هات پیاوەكانى بەرزان دەستیان كرد بە قسە ووتن بە بەرزان, چونكە پەروەردە كەیان وایە بۆ ئەوەى لاى هێرۆ ڕەغبەت پەیدا بكەن , بەڵام هێرۆ گوێى پێ نەدان , بەرزانیش ئەمەى بیستبوە , جوابى بۆ هەندێكیان ناردبوو ووتبوى من ئێوەم كرد بەو پیاوە كەچى ئێستا قسەم پێ دەڵێن , ئیتر كە زانیان هێرۆش حسابیان بۆ ناكات , وا جارێكى تر چونەتەوە لاى بەرزان و قسە بە هێرۆ دەڵێن , ئێستا لە ژوورەكانى مەڵبەندا ,پیاوەكانى بەرزان ئەڵێن خۆزگەم بە كاتى كاك بەرزان ئەم مەڵبەندە چەندە خۆش بوو , جەماعەتەكەى ئازادیش لە ژوورەكەى ئازاد كۆ دەبنەوە وبە ئارەزووى خۆیان جنێوى ناشیرین بە بەرزان ئەدەن , لەم ڕۆژانەدا ئازادى جێگر لە ژوورەكەى خۆى ووتبوى ئەو هێرۆ خانە بە قسەم بكات نایەڵم یەك پیاوى بەرزان لەم مەڵبەندەدا بمێنێ , ئێستا ئازاد دەستى خستۆتەكۆمیتەكانیشەوە و خەریكە پەلكێشیان دەكات بۆلاى خۆى , پیاوەكانى بەرزانیش كەس نیە قسەیەكى خێریان بۆ بكات تەنها ئەوەیان بە دەستەوەیە قسە بە هێرۆ ئەڵێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە