دوو نەخوێندەوارو داوێن پیس وەڵامى كاك نەوشیروان ئەدەنەوە
Sunday, 22/11/2009, 12:00
تاڵەبانى خەڵەفاو لە پلینیۆمى چەپڵە باراندا كۆمەڵێك تۆمەتى ناڕەواى خستە سەر كاك نەوشیروان , نیو سەعاتەكەى تاڵەبانى كەخۆى بۆ سەغڵەت كردبوو كاك نەوشیروان تەنها بەیەك دێڕ وەڵامى ئەو سەرۆكە نەخۆش و خەڵەفاوەى دایەوە , بەڵام وەڵامێكى گورچك بڕ ,تاڵەبانى قسەى بە كاك نەوشیروان ووت, كاك نەوشیروانیش وەڵامى دایەوە , بەڵام لە جیاتى تاڵەبانى دوو نەخوێندەوارو داوێن پیس كە قێزەونترین كەسانى ناو یەكێتین و لەو كەسانەن كە ڕووى یەكێتیان ناشیرین كردوە بە كارە قێزەونەكانیان , ئەم دوانە لە جیاتى تاڵەبانى دە ستیان داوەتە كەوچكەكە و هەندێ هەڵیت وپەڵیتیان ووتوە , بەڕاستى سایتە درۆزنەكەى مەلا بەختیار دوانى باشى هێناوەتە وەڵام , خولە سەنگاوى خاوەنى داستانى ئابڕووتكاندنى كچانى خوێندنگاى شەهید جەمال تاهیر ئەڵێ ((مام جهلال نهبووه ههڵهبجهی به كیمیاباران كردندا، بهڵكو ئهوه خودی نهوشیروان مستهفا خۆی بووه، ههرئهویش بوو ههردهم تهنازولی بۆ سهدامو حكومهتی بهعس دهكرد)) كاكە خولە ڕاست ئەكات ئەوە نەوشیروان بوو لە ساڵى 1964وە جاشى بەعس بو تا ساڵى 1970 , ئەوە كاك نەوشیروان بوو فایلەكانى گیرا لە مخابەرا ت و ئەمنى عێراق , ئەوە كاك نەوشیروان بوو كەس و كار و براكانى لە كەركوك بە سەلامەتى دانیشتبون و كەس قسەیەكى پێ نەئەوتن , ئەوە كاك نەوشیروان بوو دڵى نەهات ئیمزاى لە سێدارەكەى سەدام بكات و دواى لە سێدارەدانى سەدامیش موچەى بۆ بنەماڵەكەى بڕێەوە , ئەوە كاك نەوشیروان بوو داواى كرد ماڵ و مناڵى سەدام بێنەوە كوردستان , منیش ئەڵێم ئەو قسانەى تاڵەبانى بەرگریەكى باش بوو لە سەدام و على كیمیاوى و ڕژێمى بەعس , خولە سەنگاوى تۆ لە هەموو كەس باشتر ئەزانى هەمووتان بەعسى بوبن نەوشیروان بەعسى نەبوە و هیچ كاتێكیش تەنازولى بۆ بەعس نەكردوە ,كیمیایى هەڵەبجەش باش ئەزانن چۆن كراوە , هەرچیەك بێت تاڵەبانى كەسى یەكەم بوەوهەر ئەو تاوانبارى سەرەكیە , ئەو كاتە بەرەى كوردستانى هەبوو پێكهاتبوو لە چەندین حیزب ,مەسعود سەرۆكى بەرە بوە كەس تێ ناگات كاك نەوشیروان چۆن توانى قەناعەت بەو هەموو حیزبە بكات پاسدار بانگ بكات و بیباتە ناو هەڵەبجەوە ,سەدام كە مام جەلالى عەفو نەكرد ئەوە لەوەوە هات كە مام جەلال جاشیەتى بۆ ئێران گەیاندە لوتكە و بە بڕیارى مام جەلال پاسدار برایە كەركوكەوە پیاوێك لێوان لێو بێت لە خیانەت سەدامیش ئاواى لێ دەكات , مام جەلال چوار ساڵ جاشى ئەو بەعسە بوو ئیتر بۆ تەنازولى بۆ نەكردوە , ئێستاش هەموو بەعسیەكان لە ژێر باڵى ئەودا حەساونەتەوە,كاك نەوشیروان كە ئەو دەملێونەى وەرگرت هەمومان ئەزانین بۆ چى وەرى گرت ئەو وەرى نەگرتایە ئیًستا ئێوە ئەتان خواردو ئەتان نارد بۆ بانكەكانى دەرەوە كاك نەوشیروان بۆ خزمەتى خەڵك وەرى گرتوە و مام جەلال بۆیە داییە بۆ ئەوەى بێ دەنگى بكات و هیچ نەڵێ , بەس نیە ئەو دەملێونە دیارە و نەدزراوە بەڵام دەیان دەملێونى ئاوا دزرا و كەسیش باسى نەكرد , كاك نەوشیروان بۆئەوە وەرى گرت خەڵكى پێ ئاگادار بكاتەو ە لە كارە دزێوو ناشیرینەكانى ئێوە , شێخى داوێن پیسیش ئەڵێ ((یهكێك ئهگهر گهورهترین میزانیهی حزبی لهبهر دهست بێتو بهئارهزووی خۆی سهرفی بكات، مووچهی بۆچیه؟.)) جەنابى شێخى داوێن پیس ئەوە قەت كاك نەوشیروان نەبوە یارى بەو میزانیە گەورە بكات چونكەئەو دز نەبوە , ئەو ئەو داهات و میزانیەیەى بە هى خەڵك زانیوە , وەكو ئێوە بیرى نەكردۆتەوە هەر خەریكى گیرفانەكانى خۆى بێت , ئێوە لە ئێمە باشتر ئەزانن كاك نەوشیروان هەرچى هەبوبێت دز نەبوە و دڵیشى بە پارەى ئەم میللەتە سوتاوە , ئەوە ئێوەن بە هەر چوار پەل دزى ئەكەن و فریا ناكەون , دزى و یارى كردن بە داهات و میزانیەى ئەم میللەتە لە ئێوە جوانە , ئەگەر نەوشیروانیش دز بوایە وەكو ئێوە دەمایەو پێویستى بە گۆڕان نەبوو , خەڵكیش ئەم ڕاستیە باش ئەزانێ , هەر سەیرى ژیان و ڕابواردنى خۆتان بكەن ئینجا بزانن كامەتان یاریتان بە میزانیەى یەكێتى و ئەم میللەتە كردوە , نمونەكەى عومەر فەتاح جوانترین نمونەیە بۆ هەمووتان , یەك سەیرى بچوك بكەین لە سەرئەوانەى قسە بە كاك نەوشیروان ئەڵێن تەنهائەوانەن زۆرترین گەندەڵى و دزى و داوێن پیسیان هەیە , ئێوە تەنها لەوە دەترسن ئەمەتان لەدەست بچێت ئەگینا بۆ یەكێتى وانەكەن , ئێوەش دوو كەسن لەو بابەتە بۆیە بەیەكەوە ئەو وەڵامەتان داوەتەوە, بزنی گەڕیش كە نەگبەتى بوو وەكو ئێوە نانى شوانەكە ئەخوات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست