بۆ تاڵەبانى و مەلا بەختیار وەڵامێك پڕ بە پێستى خۆتان
Wednesday, 18/11/2009, 12:00
دوایى ئەوەى تاڵەبانى لە پلینیۆمەكەیدا كۆمەڵێك تۆمەتى ناڕاستى خستە پالأَ كاك نەوشیروان و سەرجەم شكست و نەهامەتى و كیمیا باران كردنى هەڵەبجە و شەڕى ناوخۆى خستە ئەستۆى كاك نەوشیروان , هەموو چاوەڕێى ئەوەبوین كە كاك نەوشیروان وەڵامێكى توندى تاڵەبانى بداتەوە , بەڵام سەرەتا بێ دەنگى هەڵبژارد و دوایش لە كەناڵى KNN وە لە بەرنامەى ڕووبەڕووى ئەو كەناڵەدا زۆر بە كورتى وەڵامى ئەو هەموو تۆمەتەى تاڵەبانى دایەوە كە نیو سەعاتى پێوە خەریك بوو , تاڵەبانى لە پلینیۆم زۆر خۆى هیلاك كرد , هەناسەى سوار بوو ,چونكە پیاوى خەجاڵەت بار كە ناڕاستیەك دەڵێ یان درۆیەك و بوختانێك دەكات , هەناسەى سوار دەبێت , تاڵەبانیش لەو كاتەدا زۆر خەجاڵەت بار بوو لەبەر ئەوەى خۆشى ئەیزانى ئەو شتانەى كە ئەیڵێ وانیە بەڵام بۆ پاساوى شكستەكانى و سەرقاڵ كردنى ئەندامانى ئاهەنگى پلینیۆمى چەپڵە باران ئەبوایەئەمەى بوتایە , بەخشینەوەى ئەو تۆمەتانە بۆ تاڵەبانى ئاسانە چونكە ئەو كەسێكە بەردوام ئەوە كاریەتى و ئیشى بەم جۆرە كارانە ئەڕوات , جنێو بە على ئەدات و لاى معاویەش نان ئەخوات , تاڵەبانى واى زانى بە هەڵبەستنى ئەم تۆمەتانە بۆ نەوشیروان مستەفا ئیتر هەموو مەرامەكانى دێتە دى و تۆڵەى خۆى و دۆڕاندنەكەى لە كاك نەوشیروان دەكاتەوە , بەڵام ماڵى قەڵب هەر بۆ خاوەنە قەڵبەكەیەتى , بۆیە بۆ تاڵەبانى زۆر خراپ كەوتەوە , تەنها ئەو نۆكەرو جاش قەڵەمانە بڕوایان پێ كرد كە شۆراونەتەوە لە هەموو بەها مرۆڤایەتیەكان , دواجار كاك نەوشیروان ئاوا وەڵامێكى كورتى تاڵەبانى دایەوە , بێجگەلەوەش ئەوەى بە تاڵەبانى ووت كە ئەگەر ڕاست دەكەیت ڕاستەوخۆ بە خۆم بڵێ نەك من لە دەمى دوو و سێ ببیستم , ئەمە ماناى بێ ئەهەمیەت كردنى سەرجەم ئەو تۆمەتانەیە , كاك نەوشیروان ئەڵێ ((بهڕاستی من بهلامهوه سهیره كابرایهك بهشی ههره زۆری تهمهنی مهسئول بوبێت مهسئولی یهكهمی جوڵانهوهیهكی گهورهی وهكو جوڵانهوهی كورد بوبێت بهم تهمهنهوه بڕوات پاكانه بكات بۆ حیزبی بهعس، پاكانه بكات بۆ سهدام حسێن تاوانی كیمیابارانكردنی شارێكی گهورهی كوردستان، كه ئێستا بوه به رهمز بۆ جوڵانهوهی كورد لهباتی ئهوهی بیخاته سهر نیزامی بهعسی، بیخاته سهر ئهوانهی كه ئێستا له دادگاكاندا مهحكهمه دهكرێن، بیخاته سهر هاوڕێكانی خۆی من زۆر بهداخهوهم بۆ ئهوه)) تاڵەبانى نازانێ لە جێى سندان قوزەڵقورتە , ئەوێك بە ئارەزووى خۆى تاوان ببەخشێتەوە و بیر لەوە نەكاتەوە ئەوەى ئەم دەیان لێت بۆ دوژمنانى ئەم میللەتە چەندە بە سودە , ئەگەر تەنها ئەم نیو سەعاتەى تاڵەبانى و ئەوبەخشینەوەى تۆمەتانە و تاوانبار كردنى كەسێك بهێنیت و لە ڕووى یاساییەوە شى بكەیتەوە , تاوانبارانى كەیسى هەڵەبجە تۆمەتبار نین , چونكە تاڵەبانى هاتوە پێمان دەڵێ سەدام و ڕژێمەكەى بێ تاوانن , چونكە نەوشیروان مستەفا بوو پاسدارى هێنا و حكومەتى بەعسى توڕە كرد تا كیمیاى بڕێژێ , ئەمە پاكانەیەكى باشە بۆ سەرانى ڕژێم , قەت شتى وانەبوە كەسێك پاكانە بۆ دوژمنەكەى بكات بێ بەرى بكات لە كوشتنى پێنج هەزار كەسى ئەم ووڵاتە , تاڵەبانى بە نەفەسى عەرەبێكى بەعسى شۆفێنیزمەوە ئەم تاوانەى لە سەر تاوانبارانى هەڵەبجە لابردو خستیە پاڵ هەڤاڵانى حیزبەكەى خۆى و ئەو حیزبانەشى بەشداربوون لەو داستانەدا , هەقە هەموو عەرەبە بەعسیەكان سوپاسى تاڵەبانى بكەن كە سەدامى بێ بەرى كرد لەو تاوانە , هەر لەگەڵ ئەم وەڵامدانەوەى تاڵەبانیدا گورزێكیشى دا لە كەمەرى مەلا بەختیار لەسەر ئەو قسانەى كردبونى گوایە موچەى كاك نەوشیروان شەش دەفتەر دۆلارە ئاوا وەڵامى داوەتەوە ((جارێ یهكهم له كوردستانی عێراقدا مانگانهی (6) دهفتهر دۆلاری ههر نییه , من نه ئێستاو نه له رابردوشدا نه پارهی تهقاعودیم وهرگرتوه و نه موچهم ههبوه و نه ئێستا موچهم ههیه له حكومهتی ههرێم و نه موچهیهك ههیه له حیزب و نه پارهی خانهنشینی وهردهگرم، ئهو پارهیهی من، من ئومێدم وایه ئهو برادهره بیخاته سهر میزانییهی مانگانهی مهكتهبهكهی خۆی)) وەڵامێكى باش بۆ قسەى ناماقوڵ ئەمەیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست