كۆبونەوەكەى یەكێتى لە كەركوك لە ترسى دۆڕان یان گۆڕان بوو
Wednesday, 09/09/2009, 12:00
كەركوك ئەو شارە كوردستانیەى كە بە قسەى تاڵەبانى قودس و بە قسەى بارزانیش دڵى كوردستانە بەڵام ئەوەى ئاشكرایە لاى هەموومان فرۆشتنى ئەم شارەیە لەلایەن خاوەنى ئەو قسانەى سەرەوە , ڕاستە كەركوك پێك هاتەیەكى ئاڵۆزو خراپى هەیە بەڵام ئەگەر یەكێتى و پارتى بە سیاسیانە نەك شێتانە هەڵس و كەوتیان بكردایە ئێستا كەركوك لە حاڵێكى تردا ئەبوو هەر هیچ نەبوایە بیان توانیایە هەست و سۆزى نەتەوەكانى تریش ڕابكێشن بەلاى خۆیاندا , بەڵام سیاسەتە هەڵەكانى ئەم دوانە كارێكى كردوە تەنانەت كوردەكانى ئەو شارە لەم دەسەڵاتە قێزەونەى كوردى زۆر بێزارن , تاڵەبانى و بارزانى لە دوایى ڕوخانى سەدامەوە ئەوەندەى گرنگیان داوە بە عەرەب و توركمانى بێ خێر بۆ كورد و پارە دان و پلە بەخشینەوە بەو عەرەبانەى خێریان بۆ نەتەوەكانى خۆشیان نیەجا كورد , ئەمان تەنها زمانى پارە ئەزانن و ئەو زمانەى ئەبێتە هۆى لێك نزیك بونەوەى نەتەوەكان نایزانن ,هەڵبژاردنى ئەم جارەى پەرلەمانى كوردستان و تێك شكاندن و دۆڕانى لیستى كوردستانى و بەتایبەتى یەكێتى و لە شارە حەیاتەكەى سلێمانى ترسێكى واى بۆ تاڵەبانى و یەكێتى دروست كردوە كە ناوى هەڵبژاردن دێت ئەمان ئەژنۆیان ئەشكێ ,كورد واتەنى دار هەڵبڕە سەگى دز دیارە , ئەمانە باش ئەزانن پاشەڵیان چەندە پیسە بۆیە توشى ئەو دۆڕاندنە گەورەیە بون , بۆیە ئیتر ترسى ئەوەشیان هەیە ئەمجارەش لە كەركوك وەكو چۆن لە دوكان و سلێمانى و كۆیە دۆڕان و ئابڕویان چوو لە كەركوكیش بدۆڕێن, بۆیە ئەم جارە تاڵەبانى بە خۆى و هاوسەرەكەیەوە كەوتونەتە گەڕ و سەركردایەتیە خەساوەكەشى خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەى هەر هیچ نەبێت لێرەش نەدۆڕێن , بەڵام خەڵكى داماوو چارە ڕەشى كەركوك بە تایبەت ئەو ئاوارانەى تائێستاش لە ناو كۆنە سەربازگە و ژێر خێمەدا ژیان بە سەر دەبەن باش ئەزانن دەنگ بە كێ ئەدەن , جارێكى تر دەنگ بەو لیستى برایەتى و هاوپەیمانیە نادەنەوە كە كەس نازانێ چى ئەكەن و بەرنامەیان چى بوە , هێرۆ خان هەموو ڕۆژێك ئەچێتە كەركوك بۆ ئیش كردن بۆ لیستى كوردستانى و ئەم پیریژنە سەر ئاسنینەیە بەتەمایە تۆڵەى سلێمانى لە گۆڕان بكاتەوە و كەركوك بەرنەوە , بەڵام حەمە سور دوشیوانى ئەڵێ ((هێرۆخان فۆڕمەكە ى و شوێنى دەنگدانەكەى لە كەركوكە بۆیە یەت بۆ ئێرە بۆ ئەوەى بنكەكەى بدۆزَێتەوە)) درۆیەكى خۆشە , ناڵێ ئەم پیرێژنە خۆى و مێردە دۆڕاوە ئەیەوێت تۆڵەى سلێمانى بكاتەوە ئەگینا كەى هێرۆ ئیشى بە كەركوك هەبوە , بۆیە ئێستا تاڵەبانى هەموو قورسایى خۆى خستۆتە سەر كەركوك وەكو چۆن خستبویە سەر سلێمانى بەڵام هەر دۆڕا , ئەم جارەش نەپارە و نە پلە و نە سەیارە و نەدەمانچە و لاپتۆپەكانت پولێك ناكات ئەبێت ئەم جارەش بدۆڕێیت , ئەوە خەتاى كەس نیە ئەوە مێژوو ئەڵێ ئەو حاكمەى زاڵم و دزو گەندەڵ و كۆنە خائین و جاش و لانكەى داڵدەدەرانى مستەشارو پیاوانى سەر بە ڕژێم و دزو گەندەڵەكان بوە ئەبێت بدۆڕێت , تۆ هەژدە ساڵە ئەمە پیشەتە ئەتەوێت نەدۆڕێیت , تازە تۆ ئەو جەلال تاڵەبانیەى جاران نەماویت كە ڕێزت ئەگیرا ئێستا تۆمەعدەنێكى تریت و خەڵك قێزتان لێ دەكاتەوە , 31ى ئاب هەموو كەركوكیەكان مەسعودیان بینى بە جاشیەتى دواى تێكشكاندنى بەناو كەركوكدا ڕاى كردەوە بۆ سەرى ڕەش و ئەوانیش بەر تەماتەى ڕزیو هێلكەى پیسیان دا ئێستا خەڵك چۆن بڕوا بە تۆ دەكات ئیش بۆ ئەو كەس و لیستە دەكەیت كە كەركوكیەكان خۆیان تف بارانیان كردوە و پیاوەكانى سەدام پاراستویانە , ئەوەى ئێستا تاڵەبانى ئەیكات بۆ خاترى كەركوكیەكان نیە چونكە تا هەڵبژاردن باسى نەكرا كەسیان بیرى كەركوكیان نەبوو ئێستا بە خێزانى ئیش ئەكەن , كەواتە سازدانى كۆبونەوەى كۆمیتەى سەركردایەتى لە كەركوك بۆ كەركوكیەكان نیە بۆ ماددەى 140 نیە وەكو مەلا بەختیار شانازى بەم كۆبونەوەیە دەكات بەڵكو لە ترسى گۆڕان و دۆڕان ئەمە دەكەن , ئەیەوێت ئەم جارەش لە كەركوك نەدۆڕێ چونكەتاڵەبانى بەس ئەم سەرسمەى ماوە , كە گەوزا ئیتر جارێكى تر زیندوو نابێتەوە , با كەركوكیەكان باش بزانن چەندە ساڵە چى كردوە ئێستاش هەر ئەوەتان بۆ دەكات , توركمانێكى گوندى بەشیر و عەرەبێكى حەویجەى لە هەموو كورد پێ باشترە , بۆیە كەسمان بە تەماى ئەوەنین ئەم كۆبونەوەیەش بۆ خاترى كەركوك بێت , ئێوە كەركوكتان فرۆشت لەبەر خاترى گرێ بەستیە نەوتیەكان ئیتر شینى چى بۆ كەركوك ئەگێڕن ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست