کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە مارەوە بۆ خشە خش , لە كۆنگرەوە بۆ پلینیۆم

Friday, 08/05/2009, 12:00


یەكێتى لە سایەى ئەم سەركردایەتیەى ئێستایدا و لە سایەى حوكمى دیكتاتۆرانەى تاڵەبانیدا بە هەموو تەمەنى توانیویەتى دوو كۆنگرە ببەستێ كە كۆنگرەى دووەمیان تەنها بە ناو كۆنگرە بوو , هەر جارەى بە بیانویەكیش كۆنگرەیان دواخستوە و بەم دواكەوتنەش ئەم سەركردایەتیەى ئێستا بۆگەنیان كردوە و وا تەپیون تواناى هیچیان نەماوە , هەر حیزبێك نەتوانێ كۆنگرە ببەستێ ئەوا سەركردایەتى و بنكردایەتى بۆگەن دەكات و دزو گەندەڵ و فایلدارو ناوگەڵ پیسەكان تێى دەوروكێن و لەبنەوە كرمۆڵى ئەكەن , یەكێتى لەم ساتەدا ئاواى لێ هاتوە , بۆیە نەبونى كۆنگرە ئەم حیزبەى توشى فاسدى كردوە , حیزبیش كە فاسید بوو كۆمەڵگاش فاسید ئەكات و ئەگاتە ڕادەیەك كۆنگرەش ناتوانێ لە مردن ڕزگارى بكات , بۆیە نەبونى كۆنگرە یەكێتى گەیاندە ئەم حاڵەى ئەمڕۆ ,ئەوەى كە ڕێگریش بوە لە كۆنگرە بە تەنها تاڵەبانى بوە , چونكە ئەم پیاوە دیكتاتۆرانە و تاك ڕەوانە بیر دەكاتەوە , دوایى ئەوەى كێشەكانى ناو یەكێتى زیادى كردو گەیشتە تەقینەوە ئیتر یەكێتى ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو لاوازى ڕۆیشت , سەرهەڵدانى باڵى ڕیفۆرمیش لەناو یەكێتیدا هەر لە ئەنجامى ئەم مەسەلەیەوە بوو , ئەگەریش ئەو كاتە تاڵەبانى ملى بدایە بۆ ئەم گروپە و مەبەستى چاك كردنى یەكێتى بوایە ئەتوانرا یەكێتى لەو قەیرانە ڕزگارى بوایە بەڵام تاڵەبانى هات و بەربەستێكى دروست كرد , ئیتر یەكێتى ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو لاوازى ڕۆیشت , هەتا گەیشتە ئەم ساتەى ئێستا كە كەسانێكى زۆر ى جەماوەرى یەكێتى لە و حیزبە دابڕاون , هەرچى ئەندامانى یەكێتى هەیە لەسەرەوە بۆ خوارەوە داواى بەستنى كۆنگرە دەكەن , بەڵام كۆنگرە نەبەسترا , لەم ماوەیەى پێشودا هەر بۆ چاو بەستەكى مەكتەبى سیاسیەكەى تاڵەبانى پڕو پاگەندەى ئەوەیان بڵاو كردوە كە لە سەرەتاى مانگى شەشى ئەم ساڵدا كۆنگرە دەبەستن و هەتا سەعدى پیرەو مەلا بەختیارو هەندێكى تر ئەوەندە بە دڵنیاییەوە قسەیان دەكرد بڕبەنت لێ دایە كەمى نەبو , ئیتر وردە وردە ئەم درۆیەش سەرى نەگرت و ئەو درۆزنانەى قسەیان دەكرد پەشیمان بونەوە و هەر بۆ ئەوەى بڵێت ئێمە بە قسەى كادرەكان ئەكەین لێپرسراوى مەڵبەندەكانیان كۆكردەوە و لەوێدا بڕیاریان دا كۆنگرە نەبەستن تا دواى هەڵبژاردن بەڵام وەكو چۆن لە پلینیۆمى پێشودا بە چەپڵە لە خاوەن فایلەكان خۆش بوون ئەمجارەش پلینیۆم دەبەسترێ و ئیتر لە دواى هەڵبژاردنیش تەخت ئەبن ئیتر كۆنگرە نابەستن چونكە خەفەتیان هەیە , ئەوەندەى من بزانم ئەم كۆنگرەیەى سێ یەم نابەسترێ چونكە ئەوەى یەكێتى و سەركردایەتیە خەساوەكەى یەكێتى بە تەمان ئەوە ناكرێ چونكە ئەوە ماناى مەرگى یەكێتى دەگەیەنێ ئەوان بە تەمان بون پێش هەڵبژاردن كۆنگرە ببەستن و هەڤاڵانى باڵى ڕیفۆرم و بەكاك نەوشیروانیشەوە دەریان بكەن بەڵام كە زانیان لەگەڵ ئەمەدا ئیتر مەرگى یەكێتیش ئیعلان دەكرێ بۆیە وایان بەباش زانى بەم حاڵەى ئێستاى بمێنێتەوە و ناماقوڵى وانەكەن بۆیە لە كۆنگرە بوو بە پلینیۆم , ئەڵێن كابرایەك لە مەجلیسێكدا درۆ دەكات و ئەڵێ مارێكى زۆر گەورەم بینى , پاش ماوەیەك درۆكەى بیر دەچێ ئەڵێ وەڵا مار نەبوو بەڵام گوێم لە خشە خشێك بوو , یەكێتیش ئاواى لێ هات , ئیتر كۆنگرەكەى یەكێتیش لە مارەوە بوو بە خشە خش و لە دوایى هەڵبژاردنیش ئەوە كەوتون و جارێكى تر كورسى حوكم نابینن بۆیە ئەم كۆنگرەیە ش ناكرێً , كورد ئەڵێ قسە بجون ئینجا بیكەن , ئەوانەى كە قسەش ئەكەن لە جیاتى تاڵەبانى هەقە باش تاڵەبانى بناسن ئینجا قسە بكەن ,چونكە تاڵەبانى هەر ساتەى لە سەر پەتێكە , قسەى تاسەرى نیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە