مەلاى مزگەوتەكان و عەزیز قەیسى
Tuesday, 07/07/2009, 12:00
بانگەشە كردنێك بۆ لیستێكى دۆڕاو , بۆ لیستێكى خیانەتكارى گەندەڵكار , بانگەشە كردن بۆ سەرۆكێكى خیانەتكار, یەكێكە لەو كارانەى كە دەچێتە خانەى دژایەتى گەلەوە , ئێستا ئەگەر سەیر بكەین لیستى كەرە دێز بەڕاستى لیستى خەڵك نیە تەنها لیستى ئەو كەسانەیە كە تائێستا لەم دەسەڵاتە مافیایە سود مەند بوون , لیستى بە ناو كوردستانى بەس لیستى خەڵك نیە بۆیە ئەوەى بانگەشەى بۆ بكات شەریكە لەو دزى و گەندەڵى و ئەتگ كردن و جاشایەتى و خیانەتەى هەژدە ساڵە دەسەڵاتى كوردى كردویانە , هونەرمەندان و مەلایانى دینى نوێنەرى خەڵكن نەك چڵكاو خۆرى دەسەڵات , مەلاى هەندێ لە مزگەوتەكان بە نان خواردنێك و بڕێك پارە دژى ئەوانەن كە لە دوایەوە نوێژ دەكەن و بانگەشە بۆ سەرۆكێكى خیانەتكارو لیستێكى گەندەڵ و دز ئەكەن , ئەو ساتەى ئەو مەلایە لە سەر مینبەرى پێغەمبەرەوە بانگەشە بۆ ئەو دزانە ئەكات و بە ناوى دینەوە شەرعیەت ئەدات بەو كارە هیچى لەوان كەمتر نیە و هەقە ئیتر كەس لە دواى ئەوانەوە نوێژ نەكات , مەلاى دینى ئەبێت ڕێنوێنى خەڵك بكات نەك پشتگیرى دزو خیانەتكارەكان بكات , لەكام ئایەت و فەرمودەى پێغەمبەردا هاتوە بڵێ پێشەوایانى ئایینى پشتگیرى دەسەڵاتێكى دزو گەندەڵ و بەد ڕەوشت بكات , دوێنێ لە گەڕەكى زەرگەتەى كۆن لەو مزگەوتەدا كە بە حساب مینبەرى پێغەمبەرە , مەلاى ئەو مزگەوتە پیشەكەى خۆى پێشل دەكات و بانگەشە بۆ لیستێك دەكات كە سەرتاپا دزن , كێ ئەمە بە مەلا ئەزانێً , مەلایەك ئەمە ڕەفتارى بێت , مەلایەك ئاوا بانگەشە بۆ سەرۆكێكى خائین و لیستێكى دز بكات ئەبێت چ مەلایەك بێت , مەلانابێت خۆ فرۆش بێت مەلا نابێت بۆ دەعوەتێك مەهامەكەى خۆى وون بكات ,ئەوە مەلا نیە و وا باشە كەس نوێژ نەكات لە دوایەوە , ئەو مەلایە و عەزیز وەیسى وەكە یەك وان لەبەر ئەوەى ئێستا هەردوكیان بانگەشە بۆ لیستێك و سەرۆكێك ئەكەن كە ئەو دزو ئەویش ئەندازیارى شەڕى ناوخۆو 31ى ئابن , ئەوە عەزیز وەیسى لۆتیە و هیچى پێ عەیب نیە , ئەى مەلایەك بۆ ئەبێت هیچى پێ عەیب نەبێت , عەزیز وەیسى لاى خەڵكى ئەم شارە خۆشەویست بوو بەڵام لەو كاتەوەى بۆتە لۆتى بنەماڵە دزو دیكتاتۆرەكانى كوردستان وبانگەشە بۆ ئەوان دەكات و دژى هەموو خەڵكى ئەم ووڵاتە یە لەو كاتەوە عەزیزیش سوك بوە و ئێستا هاوشانى بەرزانى قالەى خەڵوز ى كۆنە ئەمن دەهۆڵ كوتى ئەو لیستەیە , ئێستا كەسێك نیە ئەم بەناو هونەرمەندەى خۆش بوێت لەبەر ئەوەى دژى خواستى خەڵكى ئەم ووڵاتەیە , عەزیز بێجگە لەوەى ئیتلاعاتى ئێرانە , لۆتیەكى دەم و چاو ناشیرینى دەسەڵاتیەشە , لەوەو پێش بە هەر كەسێكت دەوت عەزیز وەیسى ئیتلاعاتى ئێرانە بڕواى نەدەكرد بەڵام ئێستا بۆ هەموو كەس ڕوون بۆتەوە كە بەڕاست نەك ئیتلاعات بەڵكۆ لۆتى و جاشى ئەم دەسەڵاتەشە , ئەوەى بانگەشە بۆ ئەمانە بكات هیچى لەمانە كەمتر نیە , شەریكە بەشیانە , و وەكو ئەوان دزو گەندەڵ و خیانەت كارو داوێن پیسە , ئەو پارەیەى عەزیز و هەندێ مەلا وەرى دەگرن پارەى دزى ئەم میللەتەیە و لە دەمى ماڵ و مناڵانى ئەم ووڵاتە ئەدزن و ئەیدەن بە ئێوە , ئێوە سور ئەزانن ئەو پارەیەى دراوە بە ئێوە دزراوە كەچى هەر وەریشى ئەگرن كەواتە جیاوازى ئەو مەلایە و عەزیزى وەیسى و هەموو ئەوانەى بانگەشەیان بۆ دەكەن نیە , من واى ئەبینم هەرئیتلاعاتیش عەزیزى وەیسى یان ڕاسپاردوە ئەم كارە بكات و دەهۆڵ بۆ ئاغا دزەكانیان لێ بدات ,عەزیز خەڵًكى ئەم هەرێمە نیە و فڕى بە سەر ئێمەشەوە نیە , پارەى دزراوى خەڵكى ئەم ووڵاتەش ئەبات كەچى بانگەشەش بۆ ئەو دزانە ئەكات , دنیایەكى سەیرە گوڵم پارەى ئەم ووڵاتە بە خاوەنەكەى حەرامە كەچى بۆ دەرەوە و دزەكان حەڵاڵە , هونەرمەندە كانى ئێمە بێ بەشن لەو پارەیە لەبەر ئەوەى قبوڵیان نیە ببنە دەهۆڵ كوتى دەسەڵات كەچى نمونەكانى وەكو عەزیز وەیسى یان قەیسى دەبنە برا بەشمان , سەیرە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست