ئەرێ خەڵكینە 40000 هەزار یۆرۆ چەندى خۆمان ئەكات
Saturday, 31/10/2009, 12:00
ئەگەر مەسرەفى سەرۆكەكان ئەوەندە گران بێت من لۆمەى سەرۆكە تەزویرەكەى كوردستان ناكەم كە موچەكەى مانگانە 400 دەفتەر دۆلارە , هەقە گۆڤارى لڤین زوو پەشیمان ببنەوە , ئەمەش بخوێنەوە ئینجا بزانن لۆمەى مەسعود و وەزیرەكان و ئەندام پەرلەمانەكانى تر ئەكەن كە بەرزترین موچەیان هەیە ,لە سایتى پێنوسەكاندا ئەم هەواڵەم خوێندەوە كە (پاره‌ی تێچونی هه‌ر قاتێکی تاڵه‌بانی 40.000 چل هه‌زار یۆرۆیه) ماناى وایەبە پارەى یەك قاتى تاڵەبانى بۆ هەموو كەس و كارى ئەنفالەكان جلى تەواو ئەكەیت , ئەمەش قسەى تەكەتول و گردەكە و ناحەزانى تاڵەبانى نیە بەڵكو قسەى ئەو كەسەیە كە خۆى قاتەكان بۆ تاڵەبانى ئەدات بە كرد لە وو‌ڵاتى فەرەنسا , وەكو ئەوەى لەم ووڵاتە خەیات و قوماشى لێ نەبێت , سامان جەمیل ئەو كەسەیە كە خەڵكى هەرمۆتەیە و ئێستا لە فەرەنسا دائەنیشێ , ئەم كوڕە وەكو خۆى لەو سایتەدا ئەڵێ (کاروباری به‌ڕێز تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به جل و به‌رگ ڕایی ده‌که‌م و جێ به‌جێ ی ده‌که‌م و هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك تاڵه‌بانی پێویستی به‌جل و به‌رگه و 7 تاکو 8 ده‌ست جلی بۆ ده‌کڕم که نرخی هه‌ر ده‌سته‌جل و به‌رگێکی 40.00 چل هه‌زار یۆرۆی تێ ده‌چێت) جا خەڵكینە ئیتر بۆ لۆمەى ئەو مەسعودە داماوە بكەین جا خەڵكینە سەیر بكەن لە ساڵێكدا تاڵەبانى 16 دەست جل ئەكات 16 چل هەزار یۆرۆ چەند ئەكات ؟ ئەمە بەس جل ئەى پێلاو و گۆڕەوى شۆرت و كراس و بۆینباخ و فانیلەى ژێرەوە , باشە ئەبێَت ئەو قوماشەى بۆ تاڵەبانى ئەكرێت بەجل ئەبێت چى بێت ؟ ئاوریشمە یان تاڵى ئاڵتونى تیایە ,لەوە ئەچێ كامل مواسەفات بێت سارد كەرەوەو گەرم كەرەوەشى تیا بێت , ئەو پارەیە كۆبكەرەوە بەشى هەموو ئەوانەى قات لەبەر دەكەن سەروو قات ئەكات , ئەگەر زیادیش نەكات , لێ دە شەفیق پارەى میللەتە و بە فیڕۆى بدە, ئەگەر هەمووى حساب بكەین لەو ڕۆژەوە تاڵەبانى فێرى قات لەبەر كردن بوە هەتا ئێستا ئەوا دیارە بەملیارەها یۆرۆى داوە بە قات و ئەڵێن كە كۆنیش ئەبێت ئەیدات بە شێخ بایزى خزمى , چونكە قاتەكانى تاڵەبانى تەنها بۆئەو ئەبێت , تاڵەبانیش ناهەقى نیە بەیەك تۆپ قوماش دەرناچێت , پرسیارەكە ئەوەیە ئەوە قەیناكە پارەى میللەتە و چۆنى دەخۆن بیخۆن چونكە كەس لێتان ناپرسێتەوە بەڵام لەم ووڵاتەدا چەندین بەرگدرووى باش هەیە بۆ ئەو خێرە نا دەیتەبەرگ درووەكانى خۆمان بۆ هەر ئەبێت لە فەرەنسا بێت , ئەم كەسەى كە خەریكى قات دروست كردنە بۆ تاڵەبانى لاى بەرگ دروەكانى فەرەنسا خۆشى ئیشى (خاوه‌نی غه‌سلێکی ماشێن شوشتنه) ئەوەندە ئیشەكەى جوان بوە بۆیە بێ ئەوەى ئاگاى لە خۆى بێت ناوى هاتۆتەوە بۆ (نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان) ئەم سامانە ئەڵێ (له‌ڕاستیدا من ته‌نها ئه‌ندامێکی یه‌کێتیم نه‌کو نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تێك. ئه‌گه‌ر من نوێنه‌ر بم ده‌بێت به‌ڕه‌سمی لێره دانرابێتم و موچه‌یه‌کیشم هه‌بێت. به‌ڵام له‌ڕاستیدا من نوێنه‌ر نیم و ئه‌و هه‌واڵه‌ش سه‌رله‌به‌ری ڕه‌ت ده‌که‌مه‌وه و دوریشه له ڕاستیه‌وه) ئەم كاك سامانە ئاگاى لە هیچ نەبوە تەنها لەبەر ئەوەى قاتەكانى تاڵەبانى خێرا تەواو كردوە بۆیە ناوى وەكو نوێنەرى حكومەتى هەرێم هاتۆتەوە و ئەم هەواڵەش پى ی‌و كەى میدیا بڵاوى كردۆتەوە , ئاى لەم حكومەتە , ئەوە ئیتر چاوت پێى ناكەوێ لەبەر ئەوەى نەهێنیەكەى تاڵەبانى لە تێچوى قاتەكانى تاڵەبانیت ئاشكرا كرد , توئەو خوایە خەڵكینە ئەمەتەنها یەك كەس پارەى یەك قاتى ئەوەندەى تێ ئەچێت , ئەى ئەبێت ئەوانى تریش چى بكەن , ئێستا زانیم بۆیە ئەم پیرە خەڵەفاوە و لێپرسراوەكانى تردەست بەردارى پۆستەكانیان نابن , لەبەر ئائەمانەیە.
سەیرى سایتى www. penusakan.com بكەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست