کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیر بۆ خەڵەتاندنى گەنجان سمێڵى تاشیوە!..

Tuesday, 25/01/2011, 12:00


بەلاتانەوە سەیر نەبێت سەرۆك و سەركردەكانى كورد بەرەو ڕووى یەكتر جۆرەها ماستاو و پیا هەڵدان بۆ یەكترى ئەكەن , كەچى كە پشت لێك دەكەن جۆرە ها قسەو ناتۆرە بە یەكتر ئەڵێن , ئەم مانشێتەى سەرەوە قسەى مەلا بەختیارە ,كە لاى كۆنسۆڵخانەى بەریتانیا لە هەولێر كردویەتى ,دواى ئەوەى مەلا بەختیار لە خوێندنەوەى ووتارەكەى دەبێتەوە لە كۆنگرەى 13ى پارتى ڕۆژى 14/12/2010و دێتە دەرەوە و دەچێت بۆ هۆتێل خانزادى هەولێر چونكە كۆنسۆلگەرى بەریتانیا لەم ئوتێلەدایە ,لەو كاتەدا كە مەلا دێتە ژورەوە و دەچێت بۆلاى كۆنسۆلگەر,یەكێك لە ڕۆژنامە نوسەكانى گۆڤارى هۆنیا لەوێ دەبێت و هەر ئەویش ئەم نهێنیەى بڵاو كۆدۆتەوە لە گۆڤارى هۆنیادا ژمارە 47 دا ,كابراى كۆنسۆڵگەر زۆر پرسیار لە مەلا بەختیار ئەكات , یەكێك لەو پرسیارانە مەسەلەى سمێڵ تاشین و كورت كردنەوەى سمێڵەكەى نێچیرە , مەلاش وەكو پیاوێكى دوو ڕوو چونكە هەر چەند ماوەیەك پێش ئەم چاوپێكەوتنە ئەم مەلایە ووتارێكى لە كۆنگرەدا خوێندەوە و ستایشى زۆرى پارتى و لێپرسراوانى پارتى كرد ,ئەمانە وا ڕا هاتوون بەرەو ڕوو ستایشى یەك ئەكەن , بەڵام پاشە ملە چاڵ بۆ یەك هەڵدەكەنن ,مەلا ش دێتە جواب و بە كۆنسۆڵگەر دەڵێ بۆیە نێچیر سمێڵى تاشیوە بۆ ئەوەى گەنجانى ئەم ووڵاتە بخڵەتێنێ , ئیتر ماوەیەكى باش بە سمێڵەكەى نێچیر پێ دەكەنن , دیارە كۆنسۆڵگەر پرسیارى ترى كردبوو لە سەر كۆنگرە و مەسەلەى مافى چارەى خوسینەكەى كە مەسعود باسى كردبوو ,ووتە بێژى ڕۆژنامەنوسى مەلا بەختیاریش ئەمەى بە درۆ خستەوە , تەنها مەسەلەى سمێڵەكەى نێچیر بوو كە بە درۆى نەخستۆتەوە , ئەمەیە خوە پیسەكەى سەرانى كورد كە بەردەوام بەرەو ڕوو ستایشى یەك دەكەن و لە دەرەوەش جۆرەها شت بە یەكتر دەڵێن , سایتى وكلیكسیش شتێكى لەو بابەتەى تاڵەبانى باس كردبوو كە بەرامبەر سەرۆكە حەرام زادەكەى پەرلەمانى كوردستان كردبوى , بەڵام كە دێتە سەر كارەكانى تر ئەمانە پرۆژەى ستراتیژیان لە بەیندایە و شەڕیشى لە سەر دەكەن ,بەڵام بەمەدات دەرئەكەوێت ئەمانە تەنها لە سەر دوو شت كێشەیان نیە , ئەویش نقودو عقودە , پارەو دەسەڵات , ئیتر بۆ شتەكانى تر چەند بۆیان بكرێت یەكتر ئەشكێنن ,ئەمانە شەرم لە خۆیان ناكەن , لە كۆبوەنەوەكانیاندا لەگەڵ یەكتر و تەنانەت لەگەڵ كادرو ئەندامەكانى خۆیان درۆ بۆ یەكتر ئەكەن , بەڵام لە شوێنەكانى تر یەكتر ئەشكێنن , ئەمانە شەرم ناكەن , ئەم بەناو سیاسیە دوو ڕووانە , لاى ئێمە لە سەر یەكتر شەڕ ئەكەن بەڵام لەدەرەوە لاى كۆنسۆڵگەرەكانى دنیا بەرئەبنە یەكتر و یەكتر ئەشكێنن ,دیارە مەلا بەختیاریش گا بە گوندا ئەناسێتەوە وا ئەزانێ ئەوەى سمێڵى سوور بوو هەمزا ئاغایە , لاى ئەمانە سەر ڕەش كردنەوە و سمێڵ تاشین گەنجیان ئەكاتەوە , ئەمان ئەگەر بە ڕووكەش گەنجیش بن بەڵام بە ئەقڵ دواكەوتوو پیرن , مەلا وا ئەزانێ گەنجى ئێمەش ئەوەندە داماون و وەكو خۆیان گێلن بەڕوو كەشى دەموچاوە ناشیرینەكان بڕوا ئەكەن ,ئەمەیە بیر كردنەوەى مەلا بەختیار, باشترین پێناسە بۆ مەلا بەختیارئەو پێناسەیەیە كەفاروق ڕەفیق لە (لەماڵێكى لێكترازاو ویژدانێكى بیمار) دەربارەى مەلا بەختیار ئەڵێ ((ئەو پیاوە كەبەمەلا بەختیار بانگ دەكرێت بەزەین مەنگۆلیەو بەسلوك چەتە)) ئەمانەن ئەو سیاسیانەى كە لێپرسراوى ئێمەن , لاى ئێمە خۆیان بە شێر حساب ئەكەن و لاى كۆنسڵگەریەكانیش ڕێوین , لاى ئێمە شەڕ لە سەر یەكتر ئەكەن و یەكتر بە تێكۆشەرو پێشمەرگە و سەركردە حساب ئەكەن , لە دەرەوەش بە سوكى باسى یەكتر ئەكەن 0 جا میللەتێك ئەمانە سەرۆك و سەركردەى بن ئەبێت چۆن بین ,تاڵەبانیش هەمان شتى نەكرد بەرامبەر بە مەلا مستەفا لاى قانعى فەرد كەچى دوایى زوو پەشیمان بوەوە , چى بكەین ئەمانەن سەرۆك و سەردارەكانمان ,با بپرسم لە مەلا بەختیار باشە ئەگەر ئەزانى سمێڵ تاشین پیاو گەنج ئەكاتەوە بۆ جەنابیشت نایتاشى..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە