کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خاوەن فایلێك ئەڵێ: هێرۆ هیچى كەمتر نیە لە مام جلال

Tuesday, 11/05/2010, 12:00



ئەمە ى سەرەوە قسەى كەسێكە كە فایلەكەى مخابەراتى بە قەد ئەو هێرۆخانەى باسى ئەكات قورس بوو , ئەمە قسەى شاڵاوى على عەسكەریەكە ڕۆژنامەى ئاوێنەدا لە چاوپێكەوتنێكدا ووتویەتى , شاڵاو لە پێناوى دەرچونەوەیدا هەر لە ئێستاوە كەوتۆتە كلكە لەقە بۆ بنەماڵەى تاڵەبانى و بە تاڵەبانى و كوڕەكانى ڕازى نیە كە یەكێتیان قۆرخ كردوە داواش دەكات هێرۆ بێتە سەرەوە بۆ مەكتەبى سیاسى بۆ ئەوەى ئیتر یەكێتى بەتەواوى ببێتە حیزبى بنەماڵەى تاڵەبانى , من زۆرم بەلاوە سەیرە ئەندامێكى سەركردایەتى ئەم قسەیە بكات , ئاخر ئەم شۆڕشەى ئێمە كردمان بەس هێرۆى تیا نەبوو ژن بێت , بە سەدان ژنى لەو قارەمان تر و باشتر ى تیا بوو پێم سەیرە بۆ ئەبێت ئەوان شایەنى ئەوە نەبن بێنە سەرەوە بەڵام هێرۆ لەبەر ئەوەى وەكو شاڵاو دەڵێ لە مام جەلال زیاتر لەناو پێِشمەرگەدا بوە ئیتر ئەبێت ماستاوى بۆ بكرێ و هان بدرێت ئەم پۆستەش وەربگرێ , ئەى ئەو هەموو ژنانەى تر , ئەى ئەو هەموو گەنجەى لە چاوەڕوانیدان بۆ هاتنە پێشەوە , ئەمە یە كۆنگرەى نوێ بونەوە یان كۆنگرەى سەركەوتنى بنەماڵەى تاڵەبانى , زۆر ژن هەبوون لە هێرۆ قارەمان تر بوون بەڵام لەبەر ئەوەى ژنى تاڵەبانى نەبوون بۆیە كەس نیە هەر باسیشیان بكات , هەژدە ساڵ زیاترە ئەم میللەتە گیرۆدەى دەستى ئەم بنەماڵە نەگریسەى تاڵەبانیە , هەژدە ساڵ زیاترە خەڵكى ئەم ووڵاتە بەتایبەت ئەو بەشەى پێان دەووت ناوچەى سەوزى كۆن و نیلى پۆشى ئێستا بە دەست زوڵم و دزى و گەندەڵى و قۆرخ كردنى داهاتى ئەم بنەماڵەیەوە دەناڵێنن , خەڵك لە ئاست ناهەقى ئەمانەدا گەیشتۆتە تینى , ئەم پیرێژنە هێرۆیە چى نەما نەیكات , ئەو كاتەى هیچ نەبوە , كۆسرەت واتەنى هەموو شتێك بوە , خۆى و مێردى و كوڕى و زاواكانى چى نەما پێمان نەكەن , نازانم بۆ تا ئەو ڕۆژەى ئەتۆپن هەر ئەبێت پۆست و پلەكان , دیارى كردنى چارەنوسمان هەر بە دەست ئەم بنەماڵەیە بێت ,هەر لە كارەباوە بیگرە كە خەڵكى ئەم شارە لە 24 سەعاتدا دوو سەعات كارەباى هەبوو ئەو كارەباى بەردەوامى بۆ گۆڕەكەى باوكى كە یەكەم داهێنەرى جاشایەتى بوو لەگەڵ جەلالى مێردى دابین كردبوو , ئێستاش لە پارەى یەكێتى یەك فەوج پێشمەرگەى بۆ پاراستنى گردێك داناوە كە گۆڕِەكەى باوكى لێیە , دەیان پێشمەرگە دامەزراوە تەنها بۆ پاراستنى ئەو شوێنە , لە كاتێكدا شتى زۆر پێویست تر هەیە پێشمەرگە بیپارێزێ كەچى گوێشى پێ نادەن , بەڵام بۆ ئەمە سەدان پێشمەرگە خراوەتە هیلاكەتەوە ,ئائەم پیرێژنە بەكەڵكى ئەوە دێت بیبەیتە پێشەوە و پلەى گەورەى بدەێتێ , من یەك پرسیار لە و شاڵاوە دەكەم , توخوا باوكى تۆ خەباتگێڕ تر بوو یان برایم ئەحمەد , كە ئەو لە ساڵى 1970 وە ئەم ووڵاتەى جێ هێشت و خۆشى بە كورد نەدەزانى بە مردویى هاتەوە ئەم شارە كەچى ئەو لە مردنیشدا كارەباى فول و حیمایەى هەبێت و ئەوەش باوكى تۆ , ئەمە ئەو جیاوازیانەن كە ئەمانە ئەیكەن , ئەمەى باسم كردشتى سادەن بەڵام ناهەقیە بەرامبەر بە خەڵك ئەكرێ , ئاخر ئەم پیرێژنە هى ئەوەیە بكرێت بە سكرتێرى یەكێتى یان ئەندامى مەكتەبى سیاسى , تۆ گوێت قوڕقوشمى تیایە ئەگینا نەك تانە بگرە ڕۆژانە هەزاران جار جنێوى ناشیرینى پێ ئەدرێ , تەنانەت كادرى حیزبەكەى خۆشى جنێوى ناشیرینى پێ ئەدەن , لە گەڵ پێشمەرگەیەكى دێرین خاوەن مەدالیاى پارتیزانى قسەم ئەكرد ووتى چووم بۆ مەڵبەند بۆ چاوپێكەوتنى هێرۆ بەڵام نەیان هێشت ئەو پیرێژنە ببینم كام جنێوە ناشیرینە بە هێرۆى ئەدا , شاڵاو ئاوا دڵى بەو كۆنگرەیە خۆشە كە یەكێتى لە حیزبە سۆشیال دیموكراتەوە ئەكات بە حیزبى بنەماڵە , كۆسرەت كوڕێكى , تاڵەبانى ژنەكەى , فوئاد مەعسوم جوانەى كچى , ئەوە جەنابیشت دەهۆڵ بۆ هێرۆ ئەكوتى بۆ ئەوەى بێتە پێشەوە , تۆ چۆن ئەو ڕۆژەى بویتە خاوەن فایل ئیتر كوڕى على عسكرى نەمایت , بەم ماستاو و مامە حەمەییەت بەیەكجارى شۆرایەتەوە , بەڵام ناهەقت ناگرم تۆ كە مامە لە فایلەكەت خۆش بوو ئەبێت ئێستا ش ماستاو بكەیت بۆ ژنەكەى
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە