کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى و یەكێتى دوا وەرەقەیان فڕى دا

Friday, 11/02/2011, 12:00




لەگەڵ خوێندنەوەى بەیاننامە كەى بزوتنەوەى گۆڕان پارتى و یەكێتى توشى جۆە هیستریایەك بوون كە قەت توشیان نەبوە , نە پارتى لە ئاشبەتاڵدا توشى بوە و نە یەكێتیش لە ڕاكردنەكەى 31ى ئابدا توشى بوە , ترسى ئەم جارەیان ترسى لە دەست چونى ئەو پاروە چەورەیە كە دەیخۆن لە سایەى ئەم دەستكەوتانە وە كە بە خوێنى شەهیدان و ڕەنج و ماندوو بونى ئەم میللەتە هاتۆتە بەر , هەر یەكەم شەو و بە سەعاتێك دوایى بەیاننامەكە هیستریاكە سەرى هەڵدا , لە یەكەم وەڵامى مەسعودەوە دەستى پێ كرد تا هەردوو مەكتەبە سیاسیە خەساوەكە ,ئینجا بە زۆر هێنانە سەر جادەى كۆمەڵێك خەڵكى ناچار و كۆكردنەوەى خەڵك بە پارەو قەمسەڵە و بەڵێن پێدانیان بە پێدانى زەوى و بە هەڕەشەى موچە بڕین و شتى تریش توانیان كۆمەڵێك كەس كۆبكەنەوە , بۆ دژایەتى ئەو بەیاننامەیە ,وە كۆبونەوەى بەردەوامیان لەگەڵ یەك و لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان ,كۆكردنەوەى هێز , هێنانى دەبابەو دۆشكە و تۆپ و هاوەنى كوردى ,هەڕەشە و چاودێرى كردنى هەڵسوڕاوانى گۆڕان و خەڵك , ئینجا هەڕەشەى سەرۆك و بەرۆكەكان , ختوكە دانى هەستى خەڵك , ئەمانە هیچى نەبونە ئەوەى توڕەیى خەڵك دابمركێنەوە , توڕەیى خەڵك تا دێت زیاد ئەكات ,بەڵگەكانى گەندەڵى و دزى و داگیر كارییەكانیان تا دێت ئاشكرا دەبێت , ئەوەتا ڕۆژانە لە سەرجەم كەناڵ و سایتەكانەوە جۆرەها بەڵگەى داگیر كارى بۆ موڵك و ماڵى خەڵك و حكومەت ئاشكرا دەبێت ,لەگەڵ ئەوانەشدا نەبونى كارەبا و سوتەمەنى و خزمەتگوزارى و دزینى موچەى چەندین ساڵى موچە خۆرانى سلێمانى , ئەمانە بۆنەتە هۆى ئەوەى ڕقى جەماوەر زیاتر بكەن , لە هەمووشى زیاتر ئەوەیە كە بە فشار , بە ناردنى وەفد بۆ لاى گۆڕان نەیان توانى دەنگ و ڕەنگى خەڵك كەم بكەنەوە , ئەوەتا گۆڕانیش ڕۆژانە چەندین بەڵگەى تازە بڵاو دەكاتەوە وەكو ئەوەى عومەر فەتاح و دكتۆر كردار شەرتە و نیچیر و شتى گەورەتریش بەڕێوەیە , ئەمانە توڕەیى زیاد ئەكات و ترسى ئەوانیش زۆر زیادى كردوە , لیپَرسراوانیش كەوتونەتە خۆیان و خەریكى ماڵ كۆكردنەوەن و بە بیانوى جۆراو جۆر ئەیانەوێت ئەم ووڵاتە جێ بهێڵن ,وە نەشیان توانى ئەو بەرەیە دژى گۆڕان دروست بكەن , بۆیە دوا وەرەقەى دەسەڵات ئەوەبوو دوێنێ لە كۆبونەوەى مەكتەب سیاسیە خەسەوەكاندا بە قەڵەمى ئەو پیاوە گرگنانەى زۆر بچوكن بەیاننامەیەكیان بڵاو كردوە و داوایان لە هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەى گۆڕان كرد فشاربخەنە سەر سەركردایەتى گۆڕان تا واز لە م سیاسەتەى خۆ بهێنێ , پێِشتریش ئازادى علوج داواى كردبوو كە ئەبێت سەرانى گۆڕان تەنازول بكەن وداواى لێ بوردن لە خەڵك بكەن , ئەوانە ئەوەندەگێلن وا دەزانن ئەگەر گۆڕان نەبێت ئیتر خەڵك ناتوانێ داواى مافەكانى خۆى بكات , خەڵك دەمێكە پڕە , دەمێكە توڕەیە , دەمێكە لە هەلێكى وا دەگەڕا كە تۆڵەى ئەو هەموو ناعەدالەتیەتان لێ بكاتەوە , ئەو بەیاننامەیە داواكارى گۆڕان نیە , ئەوە داواكارى خەڵكن و گۆڕان بڵاوى كردۆتەوە ,گۆڕان تەنها بەیاننامەكەى داڕشتۆتەوە ,لەو ڕۆژەوە ئەو هەموو كۆبونەوەیەتان كرد بۆ ئەوەى بەرەیەك دروست بكەن دژى گۆڕان , بەڵام یەك كۆبونەوەتان نەكردوە بۆ ئەوەى بتوانن چاكسازى بكەن ,ئێستا تەنها دوو ڕٍێگاتان هەیە یان گۆڕان یان دۆڕان , خۆتان هەڵى بژێرن , دەى پێم بڵێن لەو ڕۆژەوە چیتان كردوە , بۆ چاكسازى , ئەوەندەى پەیامنێرەكانتان دەنێرنە سەر جادەكان و بە زۆر خەڵك دژى گۆڕان كۆدەكەنەوە , بڕۆن بۆ لاى ئەوانەى توانى چاك سازیان هەیە بیر لە چاك سازى بكەنەوە , ئەو داواكارییەى ئێوە بۆ هەڵسوڕاوانى گۆڕان شتێكى بێ مانایە , خۆتان باش ئەو جەماوەرە ئەناسن , بزوتنەوەى گۆڕانیش بە پشتى ئەو جەماوەرەى خۆى بە بێ چەك و تەنها بە ووشە ڕووبەوڕووى ئێوە بۆتەوە, ئێوە گێلن , نەفامن , میللەت ئێستا هەست دەكات كە تاكە هێز هەبێت بەرگرى لێ بكات گۆڕانە ,ئێمە ئێستا سەركردایەتیەكەمان خۆش دەوێت , ئێمە لەوان قبوڵ ناكەین ئەوان تەنازول بكەن لە داواكانى ئەم میللەتە , ئێستا ئەچین فشار ئەخەینە سەر یان تا سیاسەتى خۆیان بگۆڕن , ئێمە فشاریان ئەخەینە سەر تا كارى زیاتر , بەڵگەى زیاتر , ئابڕوو چونەكانى ئێوە زیاتر بڵاو بكەنەوە , ئێستا هەست دەكەین بەڕاستى ئێمە چەندین ساڵ بوو كوێرو كەڕ بوین , ئێستا دەممان كراوەتەوە , هەست بە بونى خۆمان دەكەین , ئەوەى ئێوە دەیكەن پڕو پووچە ,بڕۆن هەڵبژێرن یان گۆڕان یان دۆڕان , دڵنیا بن ئەو بەیاننامەیە ئاگادار كردنەوەبوو , ووشیار كردنەوى خەڵك و ئێوە بوو , بەڵام ئەوەندەگێل و ساویلكەن ناتوانن سودى لێ وەربگرن ,یان گۆڕان یان دۆڕان ئەوە ئەبێتە دروشمى لەمەو دوامان
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە