کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاوەڕێى كودەتایەك بن لە ناو یەكێتیدا

Thursday, 13/01/2011, 12:00



ئێستا لاى زۆربەى كادرە كانى یەكێتى ئەو كادرە ژیرانەى كە خێرێكیان تیا ماوە ئەوە بەرجەستە بوە كە یەكێتى لە ئاست پارتیدا زۆر بچووك بۆتەوە و ڕۆژ بە ڕۆژیش بە فیتى تاڵەبانى بچووك ئەكرێتەوە, ئەمە زەنگێكە كە بە گوێى تاڵەبانى و هەندێك لەوانە كەوتۆتەوە لە دواى تاڵەبانیەوە ئەقیڕێنن ,بۆیە زۆر نزیكە كودەتایەك , یان دابەش بونێكى تر دژى تاڵەبانى و نۆكەرەكانى ناو مەكتەب سیاسى بێتە ئاراوە , دڵنیا بن من ئەم قسەیە لە خۆمەوە ناكەم ,بە هۆى تێكەڵاویم لەگەڵ زۆربەى كادرەكانى یەكێتى ,ئەمەش قسەى ئەو كادرانەیە كە بۆتان ئەنوسم ,ترس لەم ناڕەزایەتیەى كادرەكان خەریكە گەورە دەبێت و تاڵەبانیش هەستى بەم مەترسیە كردوە ,تاڵەبانى بە ڕێككەوتنە ستراتیژییەكەى لەگەڵ بنەماڵەى بارزانى كە بەس خۆى و مەسعود ئاگادارین گەورەترین سودى بە خۆى و بنەماڵەكەى گەیاندو گەورەترین زیانیشى بە یەكێتى گەیاند ,وەكو كادرێك ووتى ئەبێت لە ئاست ئەمەى كە تاڵەبانى كردویەتى ئێمە بێ دەنگ نەبین و تاڵەبانى و نۆكەرەكانیشى بدەینە دادگا ,تاڵەبانى خۆى زۆر باش هەست بەم ترسە ئەكات بۆیە ئەیەوێت لێى دەربچێت و توشى دۆڕاندن نەبێت , دیكتاتۆریەتى تاڵەبانى و نەگەڕانەوە بۆ مەكتەبى سیاسى و قاعیدەى حیزبەكەى و مل كەچ كردنى بۆ بنەماڵە خائینەكەى بارزانى واى كرد , هەرچى مەسعود ووتى تاڵەبانى ووتى باشە , تەنانەت لە سەر پرسە گرنگەكان , لە سەر بەرژەوەندى یەكێتى تەنازولى زۆر گەورەى بۆپارتى كرد , لە دوایشدا واى لێ هات , نە تاڵەبانى و نە بارزانى حسابیان بۆ مەكتەب سیاسى نەدەكرد ئەوەى ئەو دوانە ڕازى بونایە لە سەرى بڕابوەوە , تاڵەبانى ئامادەى هەموو تەنازولێك بوو ,بۆ مەسعود ,تا واى لە پارتى كرد ئێستا یەكێتى هیچى نەماوە و بۆتە پاشكۆیەتى لاوازى پارتى ,كە پارتى تەنها بۆ هەندێك كار پرسى پێ دەكات , تازە تاڵەبانى بیرى ئەوەى كردۆتەوە , ئەیەوێت خۆى لەو كابوسەى ناوى بارزانیە نەجات بدات , بۆیە ژێر بە ژێر خەریكى توندو تۆڵ كردنەوەى پەیوەندیەكانێتى لەگەڵ لایەنەكانى تر ,یەكێتى تازە هەستى پێ كردوە پارتى لە كوردستان و عێراق , لە پۆستە گرنگ و كارە ئیدایى و حكومیەكاندا , پارتى چ غەدرێكى گەورەى لێ دەكات ,غەدرێك كە وێنەى نیە , قاعیدەى یەكێتى پڕن , توڕەن , بەڵام تاڵەبانى و نۆكەرەكانى كە دێتە سەر ئەمە ئەڵێن پارتى غەدرمان لێ ناكات , ڕێككەوتنى ستراتیژیمان هەیە ,بەڵام ئەشزانن چ غەدرێكیان لێ ئەكرێ بەڵام ناوێرن خەڵك بوروژێنن , ئەوەتا پارتیش بە خزمە خزمە یەكێتى كاول كرد , كادرێكى یەكێتى پێى ووتم باشە خۆ پارتیش هەمان ڕێككەوتنى نیە ئەى بۆ ئەو هیچ تەنازولێك ناكات بۆ یەكێتى , بۆ ئەو لە هیچ شتێكى خۆى خۆش نابێت , چەتر بۆ كاتى باران باشە , بەڵام یەكێتى چەترى بۆ بێ بارانى كڕیوە , پارتى بە هۆى زۆرینەى پەرلەمانەوە ئەو بڕیارانەى لە بەرژەوەندى خۆیەتى بە زۆر یەكێتیەكان ڕازى دەكات و تێى ئەپەڕێنن , یەكێتیەكانیش بە هۆى گێلێتى و نەزانى سەرۆك و سەركردەكانیەوە ناوێرن هیچ بڵێن بێجگە لە ڕازى بونى ناچارى و دەست بەرز كردنەوە ,لە پەرلەمانیش هەندێك كەسى باشى تیا یە كە بڕواى بە زۆر شت نیە , بەڵام ناوێرن چونكە بەقسەیان نەكەن , دەریان ئەكەن ,كادرێكى باڵاى یەكێتى ئەڵێ ((ئەوەى ئێستا موعارەزە ئەیكات ئەبوایە ئێمە بمان كردایە یان پشتگیریان بین بەڵام ناهێڵن)) سەیرى بغداد بكەن ,یەكێتى تەنها سەرۆك كۆمارى و دوو وەزارەت و سەرۆكى فراكسیۆنى كوردستانى بەركەوتوە , پارتیش دوو جێگرى و وەزارەتێكى سیادى و دوو وەزارەتى تریش وئەوا لە پشت یەكێتیشەوە داواى وەزارەتێكى ئەمنیش دەكات ,یەكێتیش ئەمە بە غەدر ئەزانێ ,ئەوەتا سەعدى پیرە ئەڵێ وەزارەتى بازرگانى هەقى ئێمە یە , بەڵام پارتى نایدات , ئەبوایە شوێنى سامى شۆڕش بدرایە بە یەكێتى كەچى پارتى تەنازول ناكات ,سەرۆكى لیژنەى یاسایى پارتى بۆ یەكێتى تەنازول ناكات ,, نمونەى تر زۆرە ,ئەمەیە گێلێتى تاڵەبانى , تازە زانیویەتى چى بە خۆى و یەكێتیەكەى كردوە ,كادرەكانى یەكێتى ئەم هەستەیان لا دروست بوە ئەگەر ئەوان شتێك نەكەن ,ئەوە یەكێتى نامێنێ , تا جەلالیش بمێنێ یەكێتى لەمە خراپ تر ئەبێت ,بۆیە ئەوەیان داوە بە گوێى سەركردایەتیدا كە ئەبێت بە پەلە بیر لەمە بكەنەوە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە