کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لاى تاڵەبانى 18 ملێون دۆلارەكەى عومەر فەتاح دزى نیە

Friday, 11/09/2009, 12:00


وەكو لە ڕۆژنامەى ئاوێنەدابڵاو كرایەوە كە عومەر فتاح و وەزیرى كارەبا و بەرٍِێوەبەرى گشتى كارەباى سلێمانى ئەدرێنە دادگا , ئەم هەواڵە تاڵەبانى هێنایە جواب و هەر خێرا بەناوى خودى تاڵەبانیەوە ڕوون كردنەوەیەكیان ناردوە بۆ سایتى ئاوێنە و پێمان دەڵێ ((ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌وای پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاست‌و ناره‌وا دژی هه‌ڤاڵ عومه‌ر فه‌تاح ده‌ستیپێكردوه‌،)) تاڵەبانى باش دەزانێ كاكە عومەر دزێكى گەورەیە بەڵام دانى پێدا نانێ ئەویش زیاتر لەبەر خاترى ئەوەى برازایەكى تاڵەبانیشى تێوە ئەگلێ بۆیە ئەیەوێت ئەم دزیە گەورەیە و بەهەدەر دانى پارەى میللەت بە بوختانى ناڕەوا و ناڕاست وەسف بكات دەڵێ ((بویه‌ زۆر كارێكی ناڕه‌وایه‌ كاك عومه‌ر ویان وه‌زیری كاره‌با یان مودیری كاره‌با تۆمه‌تبار بكریت له‌ خوتو خورایی،)) هەر لەو ژمارەیەدا هاتوە كە داناى ئەحمەد مەجید چۆتە لاى تاڵەبانى , ئەویش بە داناى ووتوە من دەست وەرنادەمە كارى دادگا و بڕۆ بەردەمى دادگا و بەمەى عومەر فەتاحیش ئەڵێ بۆختان و ناڕاست و ناڕەوا , ئاخر خەڵكینە پارەیەك چەندین ساڵە لەدەرەوەى ئەم هەرێمە بێت بە ئەقڵى كێدا ئەچێت ئەو پارەیە جارێكى تر هەتاوى ئەم كوردستانە لێى بدات , مەگەر تەنها بە ئەقڵى نەفام و گێلى كەسێكى وەكو تاڵەبانیدا بچێت , ئەوان پارەكەى ئێرەمان ئەدزن جاوەرە پارەیەك بە ئاسانى ڕەوانەى دەرەوە كرابێت و لەوێ كاسبى پێوە بكەن ئیتر جارێكى تر ئەو پارەیە ئەگەڕێتەوە بۆ خەڵكى ئەم ووڵاتە , بەم ڕوونكردنەوەیەدا دەردەكەوێت ئەگەر پیاو و نۆكەرى تاڵەبانى نەبیت لەسەر دینارێك سزات ئەدەن و ناوبانگت ئەزڕێنن بەڵام ئەگەر بویتە نۆكەرى تاڵەبانى ئیتر ئیشت ماشیە و نەك 18 ملێون دەیان 18 ملێون دۆلارى بدزە ئەوا تاڵەبانى داڵدەت ئەدات و بۆئەم كەسانەش ئامادەیە دەست وەربداتە دادگا و بە پێنوسەكەى خۆى بەرگرى نامەیەك بنوسێ بۆئەو دزە , دۆم بێت و كڵاش بۆخۆى بكات واى بۆ ئەوەنێتەوە ئیتر ئەبێت بڵێین بەخوا بابە ئەمە بوختانى تابورى پێنجە و غەدر لە عومەر فتاح دەكەین , ئەم دان بە دادگایەى عومەر فەتاح ناڕاست نیە چونكە وەزیرى دادى حكومەتەكەى خۆت داواى كردوە عومەر مورتاح بچێتە بەردەمى دادگا , ئەویش بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتەكانى دیوانى چاودێرى دارایى , بڵێیت ئەوانیش هەربوختان چى بن و سەر بەتابورى پێنج بن , ئەوەتابۆ ئەوەى زیاتر لەو دزە گەورەیە بكات ئەڵێ ((هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ هه‌موو پاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ به‌بارمته‌ له‌بانكێك دانراوه‌)) ئاخر دوایى ئەوەى پرۆژەكە جێ بەجێ نەكرا و حكومەت یەكى گرتەوە ئیتر ئەو پارەیە بۆ بەبارمتە لە دەرەوە بێت بۆ نایهێنەوە بۆ كوردستان و بدرێت بە پرۆژەى تر یان تازە ئەو پارە چۆتە قوڕگى مافیاكانەوە و دەرهێنانەوەى زۆر گرانە , ئێوە ئەگەر مەبەستان بێت زۆر بە ئاسانى دێتەوە , ئەى بۆ بە ئاسانى بردتان ئاواش ئەتوانن هەر بەبرازاكەى خۆت بڵێیت بۆمان بهێنەوە , بەڵام ئەوە تازە چۆتە سەر حسابەكانى مامە و هاتنەوەى ناڕەحەتە , تۆ سەیرى بكەن بۆیە ئەم پارەیەشیان داوە بە برازەكەى تاڵەبانى بۆ ئەوەى هەقى بردنەكەیشى بدرێت بەوان و بۆكەسى تر نەبێت , تومەز برازاكەى مامە ئیشى حەواڵەش ئەكات , بەڵام حەواڵەى گەورەى ئاوائەبێت بە چەند دەفتەر ئەم پارەیەى حەواڵە كردبێت ,ئەوە تەواو عومەر فەتاح ناچێتەبەردەم دادگا لەبەر ئەوەى مامە گیان بۆى پۆشى , لاى ئێمە ئەوە پارەیە ئەگینا دزینى 18 ملێون بۆ ئەو لێپرسراوانە چیە لە پارەى ئەو میللەتەى تائێستا نازانێ داهاتى چەندە و چۆن و كێ سەرفى ئەكات و ناشزانێ چەندیشى لێ ئەدزن , خەتاى ئاوێنەیە دزى ئاوا بچوك گەورە ئەكات , ئەوەتا سەرۆكى دزەكان خۆى هاتۆتە سەر خەت و ئەو دزیەمان لێ دەكات بە بوختان و قسەى ناڕاست و خەریكە تاوانباریشمان ئەكات كە دزیەكانى ئەوان ئاشكرا ئەكەین , ئەترسم سبەینێ ئەم عومەر مورتاحە بچێت دادگا و شكات لە ئاوێنە بكات بەوەى ناوبانگیان زڕاندوە و دزیەكى بچوكى 18 ملێون دۆلاریان لێ زل كردوە , بۆتاڵەبانیش بۆ ئەو چوار سەد ملێونەى مایكل ڕۆبن باسى كرد شكاتى لە هاوڵاتى نەكرد , خوا بە خێرى بگێڕێ تا مامە مابێت ئەمانەبە دزى حساب ناكرێ و ئەوەشى ئەم بابەتە بوروژێنێ ئەوە بوختان چیە و گوناحى ئەگات


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە