دكتۆر كردار شەرەتە.. ووتى :پێویسته گۆران گردهكه چۆڵ بكات
Tuesday, 01/02/2011, 12:00
لە دواى بلاو بونەوەى بەیاننامەكەى بزوتنەوەى گۆران , بەرهەم بە پەلە خۆى گەیاندە سلیمانى و ئەمیش كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەنوسى بەست ,ئەمیش لە ترسى توڕەیى خەڵك كۆمەڵێ قسەى بێ سەرو بەرەى كرد , ئەوەى مایەى پێ كەنینە لاى ئەم جەماعەتە , باڵاترین دەسەڵات لەم حكومەتەدا كە خۆیەتى هاتوە بە ئێمە ئەڵێ گەندەڵى هەیە , چى و چى هەیە , جا من چى بكەم , ئەى تۆ ئیشت چیە , ئەى تۆ بۆ چاكى ناكەیت , خۆ من حكومەت نیم ,جا تۆ ئاوا بڵێیت ئەى من چى بكەم ؟ ئێ باشە جەنابى دكتۆر تۆیەك سەرۆكى حكومەت بیت نەتوانى گەندەڵى و دزى و دەستێوەردان چارەسەر بكەیت , كارەبا چارەسەر بكەیت , ئیتر بۆ دەرگا داناخەیت و بڕۆیتەوە بۆ ماڵەوە , خۆ گۆڕانیش هەر ئەو شتەى تۆى ووتوە , تۆیەك كە ئەوەندە بێ دەسەڵات بیت , ئیتر حكومەتى بۆ ئەكەیت , خۆ گۆڕانیش ئەڵێ با ئەم حكومەتە چاك بكرێت , ئیوە نەك ناتوانن چاكى بكەن , بەڵكو شەرعیەتى پێ ئەدەن , ئەبیت لایەكیان بێت یان چاكى بكەن یان چۆڵى بكەن , خۆ ناكرێت هەر وابێت , بەرهەم ئەبوایە یەكەم كەس بوایە پشتگیرى ئەم داوایەى بكردایە , چونكە ئەمە زیاتر بۆ باش كردنى حكومەتەكەى ئەمە , بەڵام ئەم دزو مافیایە لەمە تێ ناگات , چونكە ئەوان باش ئەزانن ئەم ئاوە لێڵەى ئێستا هەیە باشترە لە سەر چاوەیەكى ڕوون , حكومەت باش بێت , ئەمان كاریان پێ ناكرێت , ئەگەر حكومەت باش بێت , ئەى كێ دزى بكات , لەبەر ئەوە دێن و بەم قسە بێ مانایانە ختوكەى خەڵك ئەدەن , یەكێك لە قسەكانى بەرهەم ئەوەبوو با گۆڕان ئەو گردە چۆڵ بكات , بەڵام نەیویرا خۆى لە قەرەى گردە داگیر كراوەكانى تر بدات , ئەو گردەى ئێستا بۆتە ماڵى یەكەمى هەموومان و بۆتە جێگاى كۆبونەوەى هەموو تێكۆشەرانى ئەم میللەتە و بەرنامەى ڕزگار كردنى خەڵكى تیا دا ئەنرێ و بۆتە پشت و پەنا بۆ خەڵكى كوردستان , گردى گۆڕان نیە , بەڵكو گردى هەموو دەنگە ناڕازیەكانى ئەم ووڵاتەیە , بەس نیە هەر كاتێك هەستمان كرد زوڵمێك ئەكرێ لێمان هانا بۆ ئەم گردە ئەبەین , بەس نیە بە ئازادى ئەتوانین بچینە ئەم گردە , بەڵام ئەو گردانەى ئەوان داگیریان كردوە , بە سەدان قوات خاسە چوار دەورى گیراوە و بەرنامەى بەد ڕەوشتى و دزى تیا پیادە ئەكرێت , شەوانە بۆڕابواردنى لێپرسراوەكان و میوانەكانیان بەكارى دێنن , جیاوازى ئەو گردە و گردەكانى ئێوە ئەوەیە كە هەر كاتێك وویستمان بچین ئازادین و بێ پاسەوان و قوات خاسە ئەچینە سەرەوە , بەڵام ئەوانەى ئێوە نەك نایەڵن سەرى پیا كەین , بەڵكو نایەڵن بەلاشیا بڕۆین , بەڵكو شەوانە چەندین كەسى تیا ئەتك ئەكرێ , شەوانە بۆتە شوێنى خواردنەوەو راقیسە وسۆزانیەكان , گردەكەى گۆڕان گردى خەڵكە , پشت و پەناى خەڵكە , هێزى خەڵكە , بەڵام ئەوانەى ئێوە بۆتەشوێنى ئەتك كردن و سۆزانى خانە , باشە با لە دكتۆر بپرسم ئەگەر گۆڕان ئەو گردەى چۆڵ كرد بەتەماى بیكەیت بە چى و لە سەر كێ تاپۆى بكەیت ,خۆ نایكەیت بە هین خانە بۆ جەماعەت , بیرشت نەچێ ئەو گردە لە لایەن ئاغاتەوە دراوە بە گۆڕان , وەكو ئەوەى زەوى و زارى ئەم ووڵاتە موڵكى باوكى بێت و بە ئارەزووى خۆى بیبەخشێتەوە و پێاوەتى پێوە بكات , گۆڕان كاتێك ئەو گردە چۆڵ ئەكات كە حكومەتێكى هەڵبژێردراوى بێ تەزویر هاتە سەر حوكم , گۆڕان هیچ نەبێت ئەو گردەى لە داگیر كارى ئێوە پاراستوە ,نایداتەوە بە ئێوە تا دابەشى كەن بۆ خۆتان , ئەوە مولك و ماڵى خەڵكە و ئەبێت بۆ خەڵك بێت , نەك بۆ ئێوە ئەتكى خەڵكى شارى پێ بكەن ,دكتۆر ئێستا دواى ساڵێك لە وەرگرتنى حكومەت كامیان شەرتە قسە یان كردار , بێ گومان بۆ دزى خۆتان كردارو بۆ ڕازى كردنى میللەتیش قسەى زەردو سوور ,ئەگەر زەرورى بۆ گردەكە و مەشروعى تازەتان بە دەستەوەیە ئەوا بۆتان چۆڵ ئەكەین, بە تاڵەبانیش بڵێ گردى دەباشان چۆڵ كات , بە كۆسرەت و پاڤێڵیش بڵێ گردەكەى تر چۆڵ كەن , بە مەلا كەمتیاریش بڵێ گردى على چۆڵ بكات و بڕواتەوە بۆ خانەقین , ئەگەر سەرۆكی حكومەتێكى ڕاستى بویتایە و كارتۆنى نەبویتایە ئەبوایە بتوتایە ,تاڵەبانى و كۆسرەت ئێوەش لەگەڵ گۆڕان گردەكان چۆڵ كەن ,بەڵام ئەو شەهامەتەت نیە ئەوە بكەیت ,ئێستا ئەزانى كامیان شەرتە كردار یان قسە , كردار شەرتە بۆ دزى و ڕاووڕووت كردار شەرتە ,جەنابى بەرهەمى بێ بەرهەم..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست