كارگێڕێكى ناوچە سەر بە لقى چوار ئەمەى پێ ووتم
Tuesday, 01/12/2009, 12:00
بە بۆنەى جەژنە پیرۆزەوە هات بۆ ماڵمان , خزمە بەڵام زۆر نزیك نیە , كەهات تازە كارەبا بڕابوو , چونكە ئێستا لە سەعات هەشتى بەیانیەوە تا نزیكى چوارى عەسر كارەبا دەبڕێت , مناقەشەمان بوو لە سەر كێشەى كارەبا ئەو كارگێڕەى ناوچە زۆر بە شان و شەپیلكى نێچیردا هاتەخوارەوە كە لە سەردەمى نێچیردا كارەبا باش بوە و ئەگەر ئەو بمایەتەوە ئەوا باشتریشى ئەكرد , هەندێ جار مەدحەكانى ڕاست دەرئەچوون , بە هەر حاڵ ئەمە بۆ خۆى , ئەوەى بۆ من مەبەستە و پێم خۆش بوو خوێنەرانیش بیزانن , ئەو خزمەم كە كارگێڕى ناوچەیە سوێندى دام ووتى یەك شتت پێ دەڵێم بەڵام توخوا لاى كەس باسى مەكە , من بەڵێنم پێ دا , بەڵام كە نهێنیەكەى ووت بڕیارم دا بیگەیەنمە خوێنەران بۆ ئەوەى لە ماهیەتى پارتى تێ بگەین , كە چ یاریەكى ترسناك ئەكات و چۆن نایەڵێ خەڵك ئاسودە بێت , پێى ووتم ئێمە بە تایبەت ئەم ناوچانەى لاى یەكێتین و بگرە و هەولێرو شوێنەكانى تریش بۆ تێك شكاندنى حكومەتەكەى بەرهەم و بۆ ئەوەى كێِشەى بۆ دروست بكەین ,پێمان ووتراوە كارەبا زۆر بەكار بهێنین , بۆ ئەوەى كارەبا بەرگە نەگرێ و ناڕەزایەتى خەڵك زۆر بێت , ئەوەتا ئێستا بەكار هێنانى كارەبا بە ڕێژەیەكى زۆر بەكار دێت و كارەباش بەرگە ناگرێ بۆیە حكومەت ناچارە كەمى بكاتەوە بۆ ئەوەى ئەو لۆدە زۆرەى لە سەر كارەبا هەیە كەمى بكاتەوە , پێمان ووتراوە سپلیت , هیتەر بۆیلەر زۆر بەكار بهێنین ,تەنانەت پێمانووتراوە ئەوەى سپلیتى نیە بیكرێ , ئێمەیارمەتیشى ئەدەین , ووتى من خۆم یەكێكم لەوانەى تازە سپلیتم كڕیوە و نیوەیشیان بۆ داوم , ئەمەى من نوسیومە , نەبوختانە و نەپاڕانەوەیە بۆ كابینە سەقەتەكەى بەرهەم بەڵام تەنها وەكو ڕاستیەك كەئەم حیزبانە چۆن بەردەوام خەریكى پیلان گێڕانن بەرامبەر یەكترى و لەو بەینەدا ئەوەى زیان دەكات , خەڵكى كوردستانە , ئەمە ئەوە دەردەخات ئەم حیزبانە چەندە نزیك ببنەوە لەیەكتر ,چەندە پرۆژەى ستراتیژیان هەبێت ناتوانێت ڕ ِێگر بێت لەو پیلانانەى كە دژى یەكترى بەكار ى دەهێنن , هەر بۆ ڕاستى ئەم قسەیەم بەڕێوەبەرێكى كارەباى سلێمانى ووتى ڕێژەى بە كار هێنانى كارەبا ئەم مانگە زۆر زیادى كردوە , لە پێنج سەدەوە گەیشتۆتە شەش سەدو چل كەواتە ئەمە ئەو پیلانەیە كە پارتى ئەیەوێت كێشە بۆ ئەم كابینەیە دروست بكات , من زۆر دڵنیام كە ئەو كادرەى پارتى زۆر ڕاستگۆیانە ئەمەى ئەووت , چونكە ئەگەر بە مێژووى ئەم دوو حیزبە دا بچینەوە باش بۆت دەردەكەوێت ئەمانە چى دژى یەكتر ئەكەن ,ئەم دوو حیزبە لە ئاست شكاندنى یەكتردا فوو لە ماستا و ناكەن و ئەوەى نەشیاوە بەیەك ئەیكەن ,هەر لە شەڕى خوێناوى گەورەوە هەتا شەڕە ژێر بە ژێرەكانى پاڵ ئاشتى و برایەتى ,هەر ئەم دوو حیزب و دوو سەركردە مافیایە نەبوون لە پێناوى پارەو دەسەڵاتدا دەیان هەزار لاوى كوردیان بە كوشت دا لە شەڕى ناوخۆدا , هەر ئەم دوو حیزبە نەبوون بۆلەناوبردنى یەكترى پەنایان بۆسوپاى داگیر كەرى عێراق و ئێران وتوركیا بردو هەر ڕۆژەى پەلى سوپایەكى داگیر كەریان ئەگرت و ئەیان هێنا , ئێستاش ئاساییە وەها پیلانێك لە ئارادا بێت بۆ تێك شكاندنى یەكتر , لاى یەكێتى و پارتى ئەم جۆر كارانە زۆر ئاسایین و شەرم ناكەن , حیزبێك پێى عەیب نەبێت سوپاى بەعس و تورك بهێنێت ئەمەشى پێ عەیب نیە , بۆیە دڵنیام ئەوكارگێڕى ناوچەیە زۆر ڕاست دەكات ,ئەوەى ئەمێنێتەوە زیان گەیاندنە بە خەڵكى داماو و هیچى تر ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست