بە قسەى ئێمە نا بە قسەى ئازاد جوندیانیش كوردستانى نوێ درۆ زنە
Saturday, 10/10/2009, 12:00
كوردستانى نوێ ئەو ڕۆژنامە درۆزنەى بێجگە لە زمانى درۆ هیچى تر نازانێ چاوپێكەوتنێكى لەگەڵ كاك عوسمان بانى مارانى كردبوو ,ئیتركوردستانى نوێ وەكو ئەوەى هەنگیان لە دارا دۆزیبێتەوە و كاك عوسمان كفرى كردبێت سەرجەم سایت و ڕۆژنامەكانى سەربە یەكێتى ئەو چاوپێَكەوتنەیان بڵاو كردەوە ,ئەوەى كاك عوسمان ووتویەتى بێجگە لە ڕاستى هیچى تر‌ى تیا نیە , چونكە ئەو دەڵێ داواى لێ بوردن لە دەنگدەرانمان دەكەین ناتوانین ئەو بەڵێنانەى داومانە بە خەڵك جێ بەجێى بكەین , هەرچەندە ئەم دێڕە جێگەى گومانە و كاك عوسمان ئینكارى لێ دەكات بەڵام ئەگەر واشى ووتبێت خۆ كفرى نەكردوە , لیستى گۆڕان كورسى تەواوى نەهێناوە تا حكومەت دروست بكات , ئێستا ئەو لیستە ئۆپۆزیسیۆنە . هەموشمان هەڵس و كەوتى دیكتاتۆریانەى لیستى كوردستانى و حیزبە دۆڕاوەكەى كوردستانى نوێ ئەزانین كە ناهێڵن ئۆپۆزیسیۆن ببێت بە هیچ , بۆیە ناهێڵن ئەو بەڵێنانەى داومانە پیادەى بكەین , ئەمە ڕاستى ووتنى ئەو لیستەیە كە لە زمانى كاك عوسمانەوە ووتراوە , گرنگ ئەوەیە ئەوەى كاك عوسمان وتویەتى ئەگەر ووتبێتى ڕاستیە نەك بۆ سارد كردنەوەى خەڵك لە گۆڕان , لە هەمو دنیاشدا وایە ئەو حیزبەى دەنگى تەواو نەهێنێ بۆ دروست كردنى حكومەت ئەوا داواى لێ بوردن لە جەماوەرەكەى دەكات بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ ئیتر لیستى گۆڕان واز لە داواكاریەكانى خەڵك بهێنێ بەڵكو شەڕى خۆى دەكات بۆ بەدى هێنانى سەرجەم ئەو داوایانەى خەڵك با دەسەڵات نەشیكات یان نەهێڵن , كاك عوسمان وەڵامى دانەوە و ئەڵێ كورستانى نوێ بە سەعات درۆ دەكات , كوردستانى نوێش وەڵامى كاك عوسمانیان داوەتەوە كە ((كاك عوسمان باش ده‌زانێت كوردستانی نوێ نه‌ك بۆ سه‌عاتێك بۆ یه‌ك ده‌قیقه‌ش درۆ ناكات)) ئێمە لە سەر ئەم وەڵامەى كوردستانى نوێ هیچ ناڵێین بەڵكو قسەیەكى ئازاد جوندیانى دەنوسینەوە كە لە ڕاپۆرتە سڕى و سڕى للغایەكەیدا بۆ مەكتەبى سیاسى و تاڵەبانى نوسیوە ئاوا دەڵێ ((ئه‌و هه‌موو تێبینی‌و ره‌خنه‌و گله‌ییانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌دای حكومهتو پێكهاته‌كه‌ی هه‌بوو، كه زۆربه‌ی جار له‌كۆبوونه‌وه فراوهنهكانیش به‌ده‌ربڕینی جۆراو جۆر باسی لێوه‌ده‌كرا، به‌هێند وه‌رنه‌گیران‌و راگه‌یاندنیش به‌رده‌وام ناچار ده‌كرا به‌رگری له‌هه‌موو شتێكی حكومه‌ت بكات، بهباشو خراپهوهكانییهوه)) بەم قسەیەى ئازاد بێت ئەوەى تا ئێستا كوردستانى نوێ بۆى نوسیوین درۆ بوە چونكە ناچار كراوە درۆ بكات جارێكى تر ئازادئەڵێ ((ئه‌مه سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی مسداقیه‌تی راگه‌یاندنی ئێمه نه‌ك لای خه‌ڵك، به‌ڵكو لای رێكخستنهكانیشمان، كاریگه‌ری راگه‌یاندنی دژ به‌سه‌ر رای گشتی‌و رای گشتی حیزبیشه‌وه زۆرتر‌و كاریگه‌ر تربێ، نایشارمه‌وه كه زۆرینه‌ی كادیرانی راگه‌یاندن به‌دوو دڵی‌و زۆربه‌ی جاریش به‌بێ قه‌ناعه‌تیه‌وه به‌رگری له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌دای راگه‌یاندن له‌و باره‌وه هه‌میشه پر لهكهمو كورتی بوو و كه راستگۆیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا نه‌كردووه‌و بهشتی خراپیان وتووه باش‌و داكۆكیان لێكردووه، هۆی ئه‌م كاره‌شی گێڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و گوشاره حیزبییه‌ی كه له‌سه‌ریان بووه)) هەر ئەم چەند دێڕەى ئازاد بەسە بۆ ئەوەى بیسەلمێنین كە كوردستانى نوێ هەموو ڕۆژێك درۆى لەگەڵ خەڵك كردوە چونكە شتێك خۆت قەناعەتت پێى نەبوو بە دوو دڵیەوە ووتت ماناى ئەوەیە درۆ ئەكەیت ئێمە خوانەخواستە ناڵێن كوردستانى نوێ درۆ دەكات یان درۆى فەرموو ئەوەتا ئازادەكەى خۆتان ئەفەرموێ , كەواتە ئێوە لە ژمارە سفرەوە هەتا بڵاو كردنەوەى ئەو وەڵامەتان و بۆ لەمەو دواش هەر درۆمان بۆ دەكەن , درۆ كردن بۆ ئیًوە چیە ؟ ئێوە لە سكرتێرەكەتانەوە درۆ لەگەڵ ئەو میللەتە ئەكەن تا سەر هەموتان , ئێوە میللەتێكتان فێر ى درۆ كردوە , ئەو ڕاپۆرتەى ئازاد جوندیانى هەتا ماوە ئەبێتە بەڵگە لە سەر درۆزنى ئێوە , ئەگەر ڕۆژنامەیەك لاى خەڵك درۆزن نەبێت ئەوا بۆ سفرەو بۆیاخى سەیارە و پەنجەرە سڕین بەكارى ناهێنن ,وەكو ئێوە ئێمەش خەڵك ئەكەین بە ناوبژیوان و ئەڵێن با خەڵك حوكم بدات بزانێت كوردستانى نوێ درۆزنە و ئیفلاسى كردوە یان نا ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست