با چاودێرو كوردستانى نوێ شەق بەرن گۆڕان لەو پەڕى بەهێزیدایە
Sunday, 04/10/2009, 12:00
لە دوایى هەڵبژاردنەكانەوە و بەتایبەت لە دوایى ئەوەى جەماوەرى گۆڕان خواز گورزێكى باشیان سرەواندە ئەو دەسەڵاتە گەندەڵ خوازەى ماوەى 18 ساڵە بەس گەندەڵى بەرهەم هێناوە و پێیان ووتن ئێمە میللەتێكین سەرمان بۆ بەعس شۆڕ نەكرد بۆ ئێوەشى ناكەین و لە جیاتى تفەنگ و شەڕ و خوێن ڕشتن بە دەنگەكانمان تۆڵەى ئەوەتا لێ دەكەینەوە كە ئەم ماوە زۆرە پێتان كردین , لەو ڕۆژەوە كە دەسەڵات و بەتایبەت جەلالیەكان من ناڵێم یەكێتى چونكە ئەمڕۆ ئەو یەكێتیە جوانەى جاران دیلى دەستى جەلالیە دواكەوتوو دزو گەندەڵ خوازەكانە , ئەو گورزەیان خوارد ئیتر بە هەموو هێزى خۆیان لە ڕێگەى نوسەرە جاشقەڵەمەكان و سەرانى گەندەڵ خوازى ناو ئەو باڵەى جەلالیەكان كەوتونەتە هۆنینەوەى سەدان پڕو پاگەندەى ژەهراوى بۆ گۆڕان و گۆڕان خوازەكان و كادرە هەڵسوڕاوەكانى , لە كۆبونەوەدا , لە سایت و ڕۆژنامە و گۆڤارو نازانم چى و چى تردا ئەم هێرشەى ئەو جاشقەڵەم و سەرە گەندەڵانە بەردەوامە , وە ئەمە لە لایەن هەردوو هێزى مافیاى كوردی و سەرجەم كەناڵەكانیانەوە ئاراستە ئەكرێت , بە تایبەت ئەو كەناڵانەى مەلا بەختیارو ئازاد جوندیانى بە دزى و بە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتى ئەكەن و پیاوە وورگ زلەكەى سكرتێریشیان هاوكاریان ئەكات ,ڕۆژانە ئەو كەناڵەڕوو زەردانەى ئەوان پڕە لەو درۆیانەى خۆشیان بڕواى پێ ناكەن , نمونەى ئەوانە ئەوە یان بڵاو كردوە كە لیستى گۆڕان لەگەڵ مالیكى بەیەك لیست بەشدارى هەڵبژاردنى عێراق ئەكات یان كۆمپانیاى ووشە لەكەڵ مخابەراتى سورى كۆبۆتەو ە و سەدان نمونەى لەو بابەتە یان گردەكە كێشەیان هەیە و یان عەسكەریەكانى گردەكە دژى كادرەكانى ڕێكخستنن یان لیستى گۆڕان داواى پارەى لە ئەمریكا كردوە یان مەلا كرێكار بانگەشە بۆ لیستى گۆڕان دەكات یان فڵان كەس و جەماعەت پەشیمان بونەوە و تەسلیم بونەتەوە , یان نەوشیروان وا باسى كەركوك و هەولێرى ئەكات یان نەوشیروان ئەوەیە و ئەوەیە , تا كار گەیشتە ئەوەى جەمال عبداللەى كۆنە هین ڕاپۆرتى لەسەر ژیانى بزن و مریشك و قەلەكانى گردەكەش نوسى و ئەمجارە كەسێكى كۆنە بەعسى وەكو مكەرەم تاڵەبانیان هێنا بۆ ئەوەى قسە بە كاك نەوشیروان بڵێ , كەسیان لەم پیاوە بەعسیە باشتر دەست نەكەوت كە بیهێنن ئەو جۆرە قسانە بكات ,,دوا هەوڵیشیان ئەوەیە كە لە سایتە پڕ لە درۆكەى مەلا بەختیاردا باس لەوە دەكات كە هەندێ كادرى گۆڕان لە كۆیە وازیان هێناوە , ئەمانە و درۆى تر زۆرن كە ڕۆژانە ئەیكەن , بەڵام ئەوەى كە ئەمێنێتەوە ئەوەیە كەس لە بچوكەوە تاگەورە ئامادە نیە و ناشبێت بڕوا بەم درۆیانە بكات , درۆى وا دەكەن كە ئەندامانى خۆشیان بڕوا بەو درۆیانەیان ناكەن , ئەوان گورزێكیان خواردوە تا ماوە بۆیان پڕ نابێتەوە و ئێشەكەیان لە بیر ناچێتەوە , من حەز دەكەم بەو كەسانە بڵێم ئەمڕۆ گۆڕان لە هەموو ڕۆژەكانى تر زیاتر بە هێز بوە و ئەگەر تائێستا ئەم هێزە هێزێكى ڕێكخراونە بوبێت بۆ لەمەو دوا خۆى ڕێك دەخاتەوە و لە چوارچێوەیەكى فراواندا كە جێگاى هەموو مان بێتەوە خۆى ڕێكدەخاتەوە , هەقە ئەو جاش قەڵەمانە باش بزانن و بە ئاغاكانیان بڵێن هێزێك بە هەزاران كەسى لەگەڵ بێت وازیان لە نانى خۆیان هێنابێت , هێزێك ئەو جەماوەرەى لەگەڵ بێت كە لە ڕۆژانى بانگەشەى هەڵبژاردندا بینیان ئیتر چۆن بەم درۆو دەلەسانە بڕوا دەكات , تا زەگۆڕان و بزوتنەوەكەى بونە وویستى خەڵك و بە هیچ لەناو ناچێ هێزێكیش وویستى خەڵك بێت و ئەوان پەروەردە و گۆشى بكەن و داواكارى ئەوان بێت هیچ هێزێكى تر ناتوانێ لەناوى بەرێ , ئەو یەكگرتوى و یەك دەنگیەى ئەمڕۆ لە ناو گۆڕاندا هەیە وێنەى كەمە و ئەو هێزە خۆى ئامادە كردوە گورزێكى تریش بدات لە كەمەرى دەسەڵات یەك جارى تریشتان ماوە تا بزانن درۆكانتان چەندە بڕ دەكات , بۆیە ئەوە بزانن ئەمڕۆ زۆر بەهێزین و زۆریش پتەوین و كەسیشمان ئامادە نین بە درۆ كانى ئێوە بڕوا بكەین و هەزاران درۆى ئاواشمان بكەن ئیمانمان بە گۆڕان و هێزەكەى لەق نابێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست