تاڵەبانى وەڵامى كاك نەوشیروانى دایەوە
Monday, 28/12/2009, 12:00
بە پێى ئەو زانیاریانەى دەستم كەوتوە بڵاو كردنەوەى ووتارەكانى پلینیۆم و بەتایبەت ووتارە بێ تامەكەى تاڵەبانى بۆ لێدانى كاك نەوشیروانە , بڕیارەكانى پلینیۆم هیچ پێویستى بەبڵاو كردنەوە نیە و بڕیارى هیچ پلینیۆمێك بڵاو نەكراوەتەوە تەنها هى ئەم پلینیۆمە نەبێت , ئەوەندەى من بیستومە لە ڕێگەى ئەندام مەكتەبێكى ڕاگەیاندنەوە , پێیان ووتراوە ئەم كتێبە بە ڕێژەیەكى باش چاپ بكەن و بە ئارەزووى خۆتان بڵاوى بكەنەوەو بیبەخشنەوە بە سەر خەڵك و ئەندامانى یەكێتیدا و سەرجەم سایت و ڕۆژنامە و گۆڤارەكانى سەر بە جەلالیەكان ئەبێت ئەم بابەتە بەتایبەت ووتارەكەى تاڵەبانى پیرە خیانەتكارى ئەم سەدەیەدابەزێنن ,چونكە ئەوان مەبەستى سەرەكیان لێدانى كاك نەوشیروانە نەك مەبەستى پلینیۆم , بۆیە ئەوانیش دەستیان پێ كردوە و بەشى یەكەمى ئەو بابەتەیان بڵاو كردەوە كە تایبەتە بە ووتارەكەى تاڵەبانى , بڵاو كردنەوەى ئەم بابەتە لەم كاتەدا بێجگە لە درێژەى ئەو شەڕەى كە دژى كاك نەوشیروان وهەڵسوڕاوانى بزوتنەوەى گۆڕان ئەیكەن هیچى تر نیە , تاڵەبانى بڕیارى دابوو كە وەڵامى كاك نەوشیروان نەداتەوە , لەبەرامبەریشدا كاك نەوشیروانیش هەر وەڵام نەداتەوە , بەڵام تاڵەبانى هەموو قسەكانى وەكو جارەكانى پێشوو درۆى كردو بە شێوەیەكى تر وەڵامى كاك نەوشیروانى دایەوە,تاڵەبانى ئەم شەڕەى هەڵگیرساندو ئۆباڵى ئەوەى هەرچیەك ڕوو بدات لە ملى تاڵەبانیە , چونكە ئەو سەرەتا دەست پێشكەر بوو لە بەخشینەوەى ئەو تۆمەتە ناڕاستانەى ئاڕاستەى كاك نەوشیروانى كرد , ئێستاش جارێكى تر كردى بە كتیبَ و بلاوى كردەوە , كاك نەوشیروان لە چاوپێكەتنێكى كەناڵى KNN ووتى ئەوەى كە تاڵەبانى لە سەر من ووتویەتى تەنها بیستومە لە دەمى ئەوانەى ئەندامى پلینیۆم بوون یان لە ڕۆژنامەكان بەڵام تاڵەبانى ئەمەى بڵاو كردەوە بۆ ئەوەى بە كاك نەوشیروان بڵێ بەڵێ ئەوە منم تاوان ئەبەخشمەوە بە سەر هاوڕێكانمدا و خۆشم ئەكەم بە مەلایكەت و تەنها چوار دەورەكەم تاوانبار ئەكەم و خۆشم ئەو فریادڕەسە بووم ئەگەر من نەبومایە یەكێتى وا نەدەمایەوە , وویستى ئەوە بۆ كاك نەوشیروان بسەلمێنێ بڵێ ئەو كاتەى ئێوە پێشمەرگە و سەركردە بوون من تاكێ قۆنەرەى لاستیك بووم و هیچ نەبووم , هەر ئێوە سەركردەو ڕابەر بوون , ئەوەى ئەو ناماقوڵیانەى تاڵەبانى بخوێنێتەوە باش دەزانێ كە تاڵەبانى چۆن هەرچى خراپە یە لە خۆى دوور خستۆتەوە و داویەتى بە سەر برادەرەكانید ا , كەچى خۆشى بە سكرتێرى حیزبێك حساب دەكات , تاڵەبانى ڕاست دەكات ئەوە كاك نەوشیروان بوو ئەیویست ئاشبەتاڵ بە شۆڕش بكات , لە كاتى ئەنفالدا خودى تاڵەبانى لەم ووڵاتەدا نەبوو , ئەوە تاڵەبانى بووبیرۆكەى پارتیزانەكان و سرك و ئەندازیارى ڕاپەڕین بوو , بە درێژایى دوایى ئەنفال هەتا ڕاپەڕین تاڵەبانى لە شارەكانى ئەوروپا پیاسەى ئەكردو كاك نەوشیروانیش سەركردایەتى پارتیزانەكان و بەرنامە دارێژەرى ڕاپەڕین بوو , ئەوە بروسكەكانى كاك نەوشیروان بوو كە ئەیوت بەیانى زەماوەندە نەك تاڵەبانى , ئەو كاتەى كاك نەوشیروان و ئەو برادەرانەى مابونەوە ژوورێكیان دەست نەدەكەوت پشوى تیا بدەن تاڵەبانى لەو ئەوروپایە بیرى كوردیشى نەمابوو , خۆ نەوشیروانیش ئەیتوانى وەكو جەنابت ئەم ووڵاتەى چۆڵ بكردایە و بچوایەتە ئەوروپا , بەڵام ئەو ئەوەى نەكرد , جوابى ئەوانى تر نادەمەوە چونكە زۆرى لە سەر نوسراوە , بەڵام ئەم ناماقوڵیانەى تاڵەبانى كە كردونى ئەبێت چاوەڕێى وەڵامیش بێت , چونكە ئەویش شتى زۆرە , هەر لە جاشیەتیەكەى شەست و شەشەوە هەتا ئێستا ,ئەبێت تاڵەبانى بزانێ لە جێگاى سندان قوزەڵقورتە , ئێمە هەموومان یەكێتى بوین و باش تۆش دەناسین و كاك نەوشیروانیش دەناسین بۆیە پێویستمان بە ناماقوڵى تۆ نیە و ئەبێت چاوەڕێى وەڵامیش بیت و هەرچیش ڕوو بدات جەنابت لێى بەرپرسیاریت....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست