کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ هەموو ئەندام و كادرەكانى سلێمانى تكایە واز لە یەكێتى بهێنن

Saturday, 28/02/2009, 12:00


دوایى ئەوەى چوار هەڤاڵەكەى مەكتەبى سیاسى یەكێتى بۆ یەكجارى وازیان لە یەكێتى هێنا ,ئیتر لە ناو سەركردایەتى یەكێتیدا كەسێكى خەڵكى ئەم شارە كە پشت و پەناى یەكێتى بوە و بەردەوامیش گرەوى بردنەوەى یەكێتى بەرامبەر بە لایەنەكانى تر سلێمانى بوە , كەچى بە فیتى تاڵەبانى ئێستا یەك كەسى خەڵكى ئەم شارە لە ناو مەكتەبى سیاسیدا نەماوە , ئێستا سلێمانى ئەو شارەیە كە قەڵاى یەكێتیە , هەموو بارەگا و ماڵى لێپرسراوەكانى لەم شارەدایە بەڵام یەك كەسى ئەم شارە لە هیچ پۆستێكى باڵاى ئەم حیزبەدا نەماوە , دوا كەس كاك عومەرى سید على بوو وا تاڵەبانى ئەویشى ڕاونا , بۆیە ئیتر پێویستە ئێمەش وەكو ئەندامانى یەكێتى لە هەموو پلەكاندا بە یەكجارى پشت بكەینە ئەم حیزبە , شارێك لە هەموو شتێكدا پێشڕەو بوە , لە ناو یەكێتیدا زۆرترین شەهیدمان هەیە , زۆرترین زیندانى سیاسى و كەم ئەندام و پێشمەرگەى دێرین مان هەیە كەچى خەریكن وەكو كوردە فەیلیەكانمان لێ دێت لە ناو مەكتەبى سیاسیەكەى مامەدا كەسێكمان نەماوە ,بۆیە ئیتر كاتى ئەوەیە خەڵكى ئەم شارە وەكو دوو پشك بدەن بە یەكێتیەوە و بە یەكجارى هەموومان واز لە یەكێتى بهێنین , ئێستا لە مەكتەبى سیاسیدا كەسمان نەماوە , ئەگەر كەسێكیش وەكو عومەر فەتاح ئەڵێن خەڵكى سلێمانیە , بەڵام حاشا نەئەو خەڵكى ئەم شارەیە و نە ئێمەش ئەو بە نوێنەرى خۆمان ئەزانین , بۆیە بۆ كەس نیە ببێتە نوێنەرى ئێمە و هیچ نوێنەر و كادرێكمان نەماوە لە ناو یەكێتیدا كەواتە با بەیەك جار هەموومان بێینە دەرەوە و شوڵكێكى تەڕیش بدەین بە سەرى لوتى تاڵەبانیدا و ئەگەر بكرێتیش لە هەموو گەڕەك و كۆڵان و شوێنەكانى سلێمانیدا دەریان بكەین , بەرد بارانیان بكەین , پشتیان تێ بكەین و سەردانیان نەكەین  نەفرەت بكەین لە هەموویان , كەس و كارى سەربەرزى شەهیدان , پێشمەرگە دێرینەكان , زیندانیە سیاسیەكان , كەم ئەندامانى سەنگەر ڕێكخستنە كۆنەكان , تێكۆشەرە دێرینەكان ئاگادار تان دەكەینەوە لەبەر ئەوەى كەسمان نەماوە لە یەكێتیدا بۆیە ئێوەش واز لە یەكێتى بهێنن و جارێكى تر ئەم حیزبە بە حیزبى خۆتان دامەنێن , ئەم جارەش ئەگەر چونە سەر سندوقەكانى دەنگ دان دەنگیان مەدەنێ , وە بڵاوى بكەنەوە , كەس نوێنەرى ئێمە نیە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە