كادر ئەبێت دەست و دەم و داوێن پاك بێت نەك دز بێت
Sunday, 26/12/2010, 12:00
لەو سەردەمانەدا كە ئەخلاقى سیاسى لاى حیزبەكان هەبوو , ئەو كەسەى دەبوە كادر ,نمونەى ئەخلاقى جوان بوو , ڕەوشت بەرز بوو , ئیش و كارى تەنها هوشیار كردنەوەى خەڵك و پەروەردە كردنیان بوو , لە سەر ڕەوشتى جوان , لە سەر فیدا كارى , بۆ ووڵات و نەتەوە , زۆر كادرمان بینى لەو نمونە بەرزەى ڕەوشت بەرزى , كە هەتا ئەم ساتەش نمونەى مرۆڤى بەرزن , بە هەزارە ها كەسیان بە باشى پەروەردە كردوە , كە میللەت شانازیان پێوە دەكات , زۆریشیان هەر لەبەر ئەو ئەخلاقە جوانە شەهید بوون ,ئەوە كادرى كۆن , بەڵام كادرەكانى ئەمڕۆ , دزى لە میللەت ئەكەن , ئەو بە حساب سەدان كەسى لایە , لە كۆبەونەوەكاندا درۆیان بۆ دەكات , كەچى ئەوەى ئەو بۆیان باس دەكات لاى خۆى دەست ناكەوێت , ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى پەروەردە كردن لاى حیزبەكان نەماوە , ئێستا حیزب بۆتە كۆمپانیایە ك بۆ خۆ دەوڵەمەند كردن , كادریش كە ئەبینێ , سەرۆكەكەى , مەكتەب سیاسیەكەى , كادرە باڵاكانى دزن , خاوەن فایلن , خیانەتكارن , داوێن پیسن , ئیتر ئەمیش پێ دەخاتە ئەو ئاوەى ئەوان ڕشتویانە , ئەندام كۆمیتەیەك لە كۆمیتەى ((5))خەباتى مەڵبەندى یەكى سلێمانیە , بێجگە لەوەى خۆى بە كادر ئەزانێ , موختارى گەڕەكى خەباتیشە و شتێكى تریش لەمانە خۆش تر موعتەمیدى ئاسایشە , ئەم كەسە بەو سێ ئیشەى كە هەیەتى ئەبێت بەرگرى لە ماڵ و موڵكى خەڵك بكات , لێپرسراوى كەرتێكە لە كۆمیتەى خەبات , موختارى گەڕەكێكى گەورەشە , باوەڕپێكراوى ئاسایشە و ڕاپۆرتیش لە سەر خەڵك دەنوسێ ,بەڵام ئەم ئەندام كۆمیتەیەى یەكێتى لە باتى ئەوەى دەست پاك بێت , بەرگرى لە ماڵ و موڵكى خەڵك بكات , كەچى خۆى دزى لە خەڵك دەكات , لەم ماوەیەى پێشوودا ئەم ئەندام كۆمیتەیەى كۆمیتەى خەبات كە ناوى ((جەبارە)) و خەڵكى گڵە زەردەیە هەڵدەستێت بە دزینى هەشت سەر گوێرەكەى ماڵە جوتیارێكى گوندێكى نزیك گوندەكەى خۆیان و لە ماڵى خۆى ئەیانشارێتەوە , چەندین جار خاوەن گوێرەكەكە پرسیار لە جەبار دەكەن , ئینكارى دەكات ,دواى ماوەیەك خواى گەورە سڕەكەى هەڵدەماڵێ و بە هۆى مناڵەكەى خۆیەوە هەشت سەر گوێرەكەكە ئاشكرا دەبێت و ئەیدۆزنەوە خاوەن گوێرەكەكە بە منداڵەكە ئەڵێً گوێرەكەت نەدیوە , منداڵەكە ئەڵى َ وەڵا نازانم , بەس باوكم هەندێكى هێناوە و پێى ووتین با كەس نەزانێ , كە دەچنە گەوڕەكە , خاوەنەكەى دەیان ناسێتەوە , كوڕەكانى ئەو ماڵەش كە دزیەكەیان لێ كراوە لاى جبار لە كەرتەكەى ئەودا ئەندامن , جباریش كە بەمە دەزانێ بە هەڵە داوان خۆى دەگەیەنێتە ڕیش سپى و خزمەكانى ئەو ماڵە و زۆریان لێ دەپاڕێتەوە چیان دەوێت بۆیان دەكات , بەس با پۆلیس نەزانێ , با حەیاى نەچێت , چونكە ئەم كادرى یەكێتیە و موختارى گەڕەكیشە و باوەڕپێكراوى ئاسایشیشە,بە هۆى ئەو پاڕانەوەى جەبارەوە لە جەبار خۆش دەبن و بە پۆلیس ناڵێن ,بەڵام كوڕەكانى ئەو ماڵە كە لە كەرتەكەى جەباردا ئەندام بوون وازیان لە یەكێتى هێناوە و بە جەباریان ووتوە , ئیتر نامانەوێت لاى دزێك بین باسى دەست پاكیمان بۆ بكات , ئێستا جەبار دواى ئەوەى لێى خۆش بوون . وا دەزانێ هیچ نەبوە , بە دەمانچەكەى بە ر پشتیەوە خۆى دەكات بە كۆمیتەدا و كە دەچێتە ژوورەوە لەبەرى هەڵدەستن و لە كۆبوەنەوەكانیشدا باسى دەست پاكى و نیشتمان پەروەرى دەكات , ئەمە خەتاى جەبار نیە , خەتاى ئەو پەروەردە سەقەى حیزبە كە ئەم مرۆڤانە دروست دەكات و لە میللەتیان بەر ئەدات , بەڕاستى هەقە حیزبەكان ئەو خاڵە لە پەیڕەوەكانیاندا بسڕنەوە , ئەبێت ئەندامى حیزب دەست و دەم و داوێن پاك بێت , چونكە مرۆڤى ئاوا زۆر كەم بۆتەوە , دەوەرە خەڵكینە خەڵك ماڵو موڵكى خۆى بداتە دەست ئەمانە , گۆشت بدەرە دەم پشیلە , ئاخر بۆیە كەس لە ماڵ و موڵكى خۆى ئەمین نیە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست