کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عارف ڕوشدى لە درۆدا دكتۆراى هێناوە

Tuesday, 15/09/2009, 12:00


یەكێتى ئەو كاتەنەگبەتى گرتى كە ئەم عارفە ناعارفە بۆتە بیریارو فەیلەسوفى یەكێتى و ڕۆژانە بە كۆمەڵێ درۆى تازە وە دەرئەكەوێت و هەمووجارێكیش بۆ ڕیسواكردن و سوك كردنى خۆى ئەو درۆیانە ئەكات كە كەس بڕوا پێ ناكات , لە درۆ تازەكانى ئەم عارفە عازف درۆیە ئەوەیە ئەڵێ ((هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و كورسی ده‌سه‌ڵاته‌)) ئاخر من نازانم عارف چۆن ئەم قسانە ئەكات و نازانم ئەبێت كەسیش هەبێت بڕواى پێ بكات , ئاخر ئەو بە كەسانێك ئەڵێ كە لە بەرزترین پلە و پایەدا بون و نەفرەتیان كرد لەو كورسیەى میللەت چەواشە ئەكات , ئەو برادەرانەى عارف باسیان ئەكات باشترین پلە و پۆستیان هەبوو بەڵام ڕۆژگارێك هاتوو وازیان لەو كورسیە هێنا تەنها لەبەر ئەوەى كورسیەكانیان لە خزمەتى خەڵكدا نەمابوو بۆیە نەفرەتیان لە كورسى كردو بۆ ئەوانەیان جێ هێشت كە تەنها دزى و گەندەڵى و داوێن پیسى پیشەیانە , ئەوان كاتێك كورسیان ئەویست كە لە خزمەتى خەڵكدا بێت نەك كورسیەكانیان ببێتە هۆى بە هەدەر دانى سامانى ئەم میللەتە , وەكو كورسیەى عومەر فەتاحىهاوپیشەت كە 18ملێون دۆلارى ئەم میللەتەى لەسەر دزى , ئەو برادەرانە ئەو كورسیەیان ناوێت كە لەبەرەى گەلدا نەبێت , كورسى بۆ خزمەتە نەك خۆ دەوڵەمەند كردن و خۆبادان , كورسى كورسى گەلە و بە خوێنى ڕۆڵەكانى بونەتە خاوەنى ئەو كورسیە , خەڵك كوڕى دا بە كوشت و تۆ بەو كورسیە شاد بویت و ئێستا بە هۆى ئەو كورسیەوە ماڵ و سامانى ئەو میللەتە بە فیڕۆ ئەدەن , بێجگە لە ئێوەى دزو گەندەڵ كێ بەو كورسیانە خۆش حاڵە , ئەو كورسیەى ئەمڕۆ تۆ خۆتى لەسەر بادەدەى خوێنى هەزاران شەهیدە و ماندووبونى میللەتێكە , بەڵام تۆ و نمونەكانى وەك تۆ ڕێز لە كورسیەكەشتان ناگرن , ئەوەتا بۆ سەر لێ شێواندنى خەڵك ئەڵێیت ((ئه‌و براده‌رانه‌ی ئێستا باس له‌ كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ بوون كه‌له‌ شاخیش هه‌مان كێشه‌و گه‌نده‌ڵیان ده‌كرد)) جارێ جەنابت لەبەر ئەوەى كوڕى شاخ نەبویت بێ ئاگابویت لەو مەسەلانە لە شاخ ئەو كێشانە نەبوون ئەمانە كێشەى دواى ڕاپەڕین و ئەو داهاتە زۆرو زەوەندەیە كە دێتە بەر دەستى ئێوە و ئێوەش ئاوا ئەیدزن , هەموو شاخ ئەو 18 ملێن دۆلارەى لێ نەبوكە عومەر فەتاح دزى , ئیتر بۆ ئەتەوێت بە درۆ سەر لە خەڵك تێك بدەیت , ئەمانە كێشەى دواى دیكتاتۆریەتى تاڵەبانى و خەساندنى ئێوەیە , دواى ئەوەیە كە ئێوە لە هیچەوە بونە هەموو شتێك , ئەگەر لەشاخ ئەوەتان بكردایە ئەوە ریسوا ئەبون, گەندەڵى لەو كاتەوە سەرى هەڵداوە ئێوە كەس نازانێ داهاتى ئەو میللەتە چۆن سەرف دەكرێت , لەو كاتەوە سەرى هەڵداوە ,ئەو برادەرانە ئەگەر بیان ویستایە گەندەڵى بەردەوام بێت ئەوا وەكو تۆ ئەو سەرشۆڕى و زەلیلیەیان قبوڵ دەكردو ئاواش وەكو تۆ درۆیان ئەكرد , ئەوان بۆیە ئەو شۆڕشەیان بەرپا كرد بۆ ئەوەى گەندەڵى بنەبر ِ بكەن , هەمویەكێك لەوانەى ئەمڕۆ دژى گەندەڵین و لەبەر ى ئێوەدا نەماون لەو پیاوانەن هەتا ئێستا كەستان ناتوانن یەك ووشەیان لەسەر بڵێن بێجگە لەم درۆیانەى جەنابتان ئەیكەن , ئەویش كەس بڕواتان پێ ناكات , ئەوان ئەگەر كورسى سەر شۆڕیان بویستایە ئەوا ئێستا تۆش ئاوا نەدەبویت بەو درۆزنەى هەمو ڕۆژێك ڕستێك درۆمان بۆ بكەیت و ببیتە پەتكراوى تاڵەبانى , ئەزانى ئێستا عارف ڕوشدى سوكترین پیاوە كەكەس بڕوا بەقسەكانیشى ناكات , بۆ تۆ وەدەزانى بەم درۆیانەت خۆشەویست ئەبیت , چونكە هەمومان تۆش و ئەو برادەرانە باش ئەناسین , ئەمڕۆ ئەوەى وەكو تۆ ئەو زەلیلى و سەر شۆڕییە قبوڵ بكات ئەوە بۆ كورسى وا دەكات نەك ئەوانەى وازیان لە هەموو پلە و پایەى خۆیان هێناو جارێكى تر بەرەى گەلیان هەڵبژارد هەر هەڵبژاردنەكانى ئەم جارە دەرى خست ئێوە كێن و ئەو برادەرانەش كێن , ئەبوایە دواى ئەو هەڵبژاردنە جەنابتان لە ڕووتان نەهاتایە قسەیەكیش بكەن , ئەبوایە بیرتان لەوە بكردایەوە بۆ ئاوا ڕیسوا بون , ئێوەى دزو گەندەڵ ئێستا نامۆن بە خەڵكى ئەم ووڵاتە , ئەم وەڕینە بە مانگە شەوەى جەنابیشت بێجگە لەوەى زیاتر ڕیسواى بۆخۆت تۆمار دەكەیت هیچى تر نیە , دانیشە بە دەردى خۆتەوە بەرد مەگرە ماڵى خەڵك با شەن و كەوى ژیانت نەكەین , ئەو كورسى و دەسەڵاتە سەرشۆڕییە هەر پیرۆزى جەنابت بێت , ئەوەى مەرد بێت ئەو كورسیەى ناوێ كە ببێتە هۆى ریسوایى زیاتر , ئەوانى بێ كورسى و دەسەڵاتن ئێستا لە خزمەتى گەلدان نەك ئێوەى خاوەن كورسى و دەسەڵاتى سەرشۆڕى , بڕۆن ئێوەى كورسى پەرست هەر لە زەلكاوى دزى و گەندەڵیەكانتاندا بژین ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە