یەكێتى و مەلا بەختیار بە درۆش نا یەنەوە مایە
Thursday, 03/09/2009, 12:00
یەكێتى دوایى ئەو دۆڕاندنە ئابڕو بەرانەیەى ئەم جارە توشى بوو كە تا ئێستا گەورەترین شكستە توشى بوە,نازانن چى بكەن , ڕۆژێك خەڵك دەرئەكەن , ڕۆژانە درۆى بێ بناغە ئەكەن , ئێستا كەوتونەتە هۆنینەوەى درۆ و دەلەسەى بێ بناغە , وا دەزانن ئیتر خەڵك بەم درۆیانەى سایتە ئابڕو تكاوەكەى مەلا بەختیار بڕوا دەكات , لە سایتەكەى مەلا بەختیاردا هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە كەگوایە ((تا ئێستا سهركردایهتی كۆمپانیای وشه دوو جار موخابهراتی سوریان لهبهغدا بینیوه)) جا خەڵكینە جوان سەیر بكەن چۆن ئەم كۆنە پیاوانەى مخابەراتەكانى چوار دەور ئەیانەوێت دەستە چەورەكەى خۆیان بە سەر كادرانى كۆمپانیاى ووشەدا بسون , ئەم جۆرە ئیشانە هەر لە جەنابتان جوانە , ئەم جۆرە كارانە ئێوە داهێنەرى بوون هەر لە ساڵەكانى شەست و شەشەوە هەتا ئێستا ئەوە ئێوەن لە سەر پەنجەى مخابەراتەكانى ناوچەكە یاریتان پێ دەكرێت , باشە ئەگەر ئەم سەرچاوە جاسوسیەى مەلا بەختیار ئەوەندە بەهێزە ئەى بۆ نەى ووتوە كێن ئەوانەى مخابەراتى سوریایان بینیوە ؟ یان ئەو ئەفسەرو كارمەندانەى مخابەراتى سوریا كە لە بەغداد بینراون كێن ؟ ئەبوایە مادام ئەم جاسوسە سوكانەى ئێوە ئەمەندە ووردن ئەبوایە بۆ ئەوەى ئاوا ڕوو ڕەش نەبونایە و منیش وەڵامم نەدانایەوە ئەبوایە ناوى ئەو كەسانەتان بنوسیایە , بەڵام دیارە ئەم قسانە ناچێتە گیرفانى هیچ یەكێكمانەوە , كەى لیستى گۆڕان ئیشى بەو جۆرە شتانە هەیە لیستێك ئەو جەماوەرە باش و زۆرەى هەبێت چۆن ئیشى وا دەكات , لیستى گۆڕان و كۆمپانیاى ووشە لەبەر ئەو هەموو یاریانەى ئێوە و دەست تێكەڵاو كردنانەتان لەگەڵ خراپ ترین و پیس ترین مخابەراتەكانى ناوچەكە هاتە كایەوە و داواى گۆڕانكارى كردوە نەك ئێستا جارێكى تر بچێت خۆى ئەوە بكات , ئەوەتا ئێستا خۆیان شەڕى كۆمپانیاى ووشەیان پێ ناكرێت ئە یانەوێت پارتیش و سەرۆكى 31ى ئابیش توشى ئەو شەڕە بكەن هەواڵەكە ئەڵێت (( لهههردوو جارهكهدا لهكۆبوونهوهكهدا موخابهراتی سوری ههوڵی زیاتری داوه كه هانی كۆمپانیای وشهو لیستی گۆڕان بدهن بۆ ئهوهی ههڵوێستیان بهرامبهر لیستی كوردستانی توند بێت، بهتایبهتی پارتی دیموكراتی كوردستانو سهرۆكی ههرێم لهبهرامبهردا كۆمپانیای وشه داوای هاوكاری ماددیو مهعنهویو ئیعلامیان كردووه، موخابهراتی سوریش بهڵێنی داوه كهدرێغییان لهگهڵ نهكات)) ,
سەیر بكەن ئەم سایتە درۆزنە هەر ڕۆژەى درۆیەك دەكات و هەر جارەى ئەو درۆیە مان بۆ دەكات كە كۆمپانیاى ووشە داواى كۆمەك و پارە لە مالیكى یان ئەمریكا یان پارتى یان توركیا و ئێران دەكات و وا سوریاشى چوە سەر , جا بۆ ئەوەى زیاتر درۆكانیان بەردەوام بێت و ڕوو ڕەشى خۆیان ئاشكرا بكەن لە شوێنێكى تردا ئەڵێ ((موخابهراتی سوری بهناوی وهزارهتی دهرهوهوه دهعوهتی نهوشیروان مستهفایان كردووه بۆ سهردانی وڵاتهكهیان)) ئەڵێ نەوشیروان ئامادە یە بچێت بەڵام ئامادە نیە بچێتە پەرلەمانەوە , دیارە ئەم سایتە درۆزنە پێمان دەڵێ كە نەوشیروان بۆیە نەچۆتە پەرلەمانەوە لەبەر ئەوەى ڕێز لە پەرلەمان ناگرێ , بەڵام نازانێ ئەوەى لاهەموومان ڕوونە ئەوەیە تائێستا پارتى و یەكێتى هیچ ڕێزێكیان نە بۆ پەرلەمان و نەبۆ ئەندامەكانیشى داناوە , ئەوە نەوشیروان بوو ئەو ڕێزەى گێڕایەوە بۆ پەرلەمان , ئەو پەرلەمانەى ئێوە 15 ساڵە ئەتكى ئەكەن ئێستا وا خەریكە حورمەت و هەیبەتى بۆ ئەگەڕێتەوە , لە دوایشدا ئەو دەڵێ سوریا ئەیەوێت لە ڕێگەى كۆمپانیا و لیستى گۆڕانەوە بارامى ئارامى كوردستان ئاڵۆز بكات , سەیرى ئەم خۆ خەڵەتاندنە ئەم سایتە پڕ لە درۆینەیەى مەلا بەختیار ئێوە خۆتان حوكم بدەن , بزانن ئەمە ئیشى كۆمپانیاى ووشەیە یان ئەم جۆرە كارانە هەر لە خۆیان جوانە ,جا تا ئێوە وەستابن ئێمە چۆن ئەو جۆرە ئیشانە دەكەین ئەوە هەر پیرۆز بە ئێوە بێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست