کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستمان دامێنت كاك نەوشیروان كارى وانەكەیت

Monday, 16/03/2009, 12:00


كەس نیە پێى خۆش بێت ئەو یەكێتیەى جاران هیوا و ئاواتى هەموومان بوو ئاواى لێ بەسەر بێت , كەس نیە پێى خۆش بێت ناوماڵى یەكێتى ئاوا پەرش و بڵاو و لێك ترازاو بێت بەڵام خوا لە ناو دەمى تاڵەبانى بدات كە چارەنوسى یەكێتى گەیاندە ئەم ڕۆژە , یەكێتى یەكێتى میللەتێك بوو , پشت و پەناو سەنگەرى هەموومان بوو بەڵام ئێستا نە پشت و پەنامانە و نە سەنگەریشمانە , كاتێك سەنگەرمان بوو , پشت و پەنا مان بوو ,سەنگەرى لێقەوماوان و ڕەنجدەران بوو , شوێنى شیاوى هەموو شۆڕشگێڕەكان بوو كە یەكێتى بوو بە كارو كردارى , بەڵام ئێستا سەنگەرى دزو داوێن پیس و فایلدارەكانە , ئەو كاتە یەكێتى هەموومان بوو كە كەسى خائین نەیئەتوانى تیاى بژى , بەڵام ئێستا دەیان خاوەن فایلى قەبە سەركردەیەتى , ئەگەر جاران سەنگەرى شۆڕشگێڕەكان بوو ئێستا شۆڕشگێڕەكان ئەو سەنگەرەیان بەجێ هێشتوە و لێى پەشیمانن , لەبەر ئەوەى جاران سەنگەرى بەرگرى كردن بوو لە ماف خوراوان , بەڵام ئێستا ئەمانەى ماون مافى خەڵك ئەخۆن ,بۆیە ئێستا یەكێتى شوێنى پیاوى ڕاستگۆو شەریف و شۆڕشگێڕ نیە , دواى دەرچونى كاك نەوشیروان و هەڤاڵەكانى لەم یەكێتیە , خەڵك و كادرو ئەندامانى یەكێتى دڵشاد بوون كە ئەم هێزە بتوانن گوڕێك بدەنەوە بە یەكێتى و یەكێتى بخەنەوە سەر پێى خۆى , هەموو وا هەستمان كرد بەم بومەلەرزەیە پایەكانى گەندەڵى دەڕوخێت و یەكێتى دەبێتەوە بە یەكێتیەكەى جاران و خۆى پاك ئەكاتەوە لەو سەرە مافیایانەى ئێستاى , بەڵام وا نەبوو ئەویش بە هیمەتى تاڵەبانى نەیهێشت جارێكى تر یەكێتى سەر پێى خۆى بكەوێتەوە , بۆیە لەو ڕۆژەوەى ئێوە نەمان ئەمان دزى و تاڵانى خۆیان درێژە پێداو كەوتنە دادۆشینى دوا تەڕایى یەكێتى , ئێستا یەكێتى لە سایەى ئەم باندەى ئێستا بەڕێوەى دەبەن لە لاشەیەكى ساردو سڕى بێ گیان دەچێت كە بە حاڵ نوزەى دێت , ئێستا تاڵەبانى گەرەكیەتى بە هەرچى شێوەیەك بێت ئێوە بگێڕێتەوە ژێر ڕەحمەتى خۆى و گیانێك بكاتەوە بەبەر یەكێتیدا , ئەو یەكێتیەى كە ئێستا موڵكى كەسمان نەماوە و تاپۆكەى لە تێكۆشەرانەوە گوێزراوەتەوە بۆ دزو فایلدارو گەندەڵەكان , بۆیە ئێستا تاڵەبانى مەمنونە ئێوە بگەڕێًنەوە تەنانەت هاناى بۆ ئێران و ئەمریكاو مەسعودى خائینیش بردوە و كار گەیشتە ئەوەى پەنا بۆ سەرۆك عەشیرەتەكانیش بەرێ بەس ئێوە بگەڕێنەوە و واز لەو لیستە سەربەخۆیە بهێنن , ڕۆژى شەش كورسیتان ئەداتێ وەكو ئەوەى كورسى بەخشین مۆنیكاو پارە بێت بە ئارەزووى خۆى تەخشان و پەخشانى بكات , بۆیە پێت ئەڵێن و تكاش دەكەین جارێكى تر نەگەڕێتەوە ژێر سایەى گۆچانەكەى ئەو پیرە تەڵەكەبازە , ئێستا باش ئەزانى ئەم میللەتە چاوەڕێى دەست و هیمەتى ئێوەیە بۆ گۆڕان و ڕزگار كردنى میللەت لە دەسەڵاتى مافیاى مەسعودو جەلال , ئەوە ئومێدى ئەم میللەتەیە , خەڵك چاوەڕێى ئێوەیە ئەگینا بەردبارانیان ئەكەن , ئەو حەماسەى ئێستا هەیە , ئەو هەموو سەردان و بەسەر كردنەوەیە , ئەو نەترسانەى ئێستا هەیە , ئەوە بۆ تۆیە ,تۆش نابێت جارێكى تر خۆت لە قەرەیى ئەم دەسەڵاتە مافیایەى كوردى بدەیتەوە , خەڵك , ئەو خەڵكانە ئەڵێم كە ناسۆرى ئەم دەسەڵاتە بێزارى كردون , بە سەرجەم چین و توێژەكانەوە , گوێ بە هیچ نادەن , بۆ تۆیە , بۆ ئەو هەوڵەتە كە ڕزگار كردنى خەڵكە , ئەمە سیقەیەكى گەورەیە دراوە بە تۆ , تۆش نابێت بیدۆڕێنى , بە ڕازى بونت بە مەرجەكانى تاڵەبانى و گەڕانەوەت بۆ ناو یەكێتى بە مەرجەكانى تاڵەبانى ئەوە دڵنیا بە ئەوەى كۆت كردۆتەوە ئەیدۆڕێنى , هەڵێكە و هاتۆتە پێش نابێت كارێكى وا بكەیت ئەوە لە كیس بچێت , ئێمە كەسمان بە تەمان نەبوین دەنگ بدەین و بچین پەنجەمان مۆر بكەین بۆ ئەمانە بەڵام كە ووتیان تۆ لیستت ئەبێت گڕمان گرت و شاگەشكە بوین , كەوتینە ناو خەڵكەوە و ئیشمان بۆ ئەو لیستە كرد , بەو مەرجەى لاى ئەوان نەبیت , جارێكى تر هەڵبژاردن و دیموكراسیت پێ ئاشنا كردینەو ە , بەڵام ئەگەر ئەوە نەكەیت و بە مەرجەكانى تاڵەبانى ڕازى بیت و بگەڕێیتەوە ناو ئەم یەكێتیە نەخۆشەى ئێستا ئەوە دڵنیا بە كەس دەنگ بە تۆش نادات ئەگەر سەرۆكى لیستیش بیت بۆیە دەستمان دامێنت ئەوە نەكەیت یەك كورسى بهێنیت زۆر سەربەرزانە ترە لەوەى پەنجا كورسى زەلیلیت هەبێت , ئەمجارەش ئەڵێم و ئەیڵێنەوە دەستمان دامێنت ئەم هەلە لە كیس مەدە و خەونى ئەو میللەتەى ئومێدیان هەیە بۆ گۆڕان نەكەیتە بڵقى سەر ئاو , هەر چەندە هەموومان دڵنیاین جارێكى تر خۆت لە قەرەى ئەوانە نادەیتەوە بەڵام ئێمەش ئاگادارت ئەكەینەوە , سیقەى میللەت درەنگ دەست ئەكەوێت بەڵام دۆڕاندنى ئاسانە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە