تاڵەبانیش دڵگرانە بەڵام لەچى ؟
Sunday, 03/01/2010, 12:00
دوایى ئەو هێرشە وەحشیگەرانەیەى ماوەیەكە دەكرێتە سەر هەڵسوڕاوان و كادرانى گۆڕان لە سلێمانى و هەندێ شوێنى تر , چەندین كەس بریندار بوون و كەسێكیش لەو هەڵسوڕاوانە تیرۆر كرا , نە تاڵەبانى و نە هیچ دەزگایەكى ڕاگەیاندنى یەكێتى باسى ئەم هێرشانەیان نەكرد و دواجار حاكم قادرى پەنجە ووتى ئەوانە كێشەى سیاسی نین و بەڵكو كێشەى شەخسین , لەگەڵ سوتاندنى نوسینگەى ئەندام پەرلەمانەكەى فراكسێۆنى گۆڕان لە كۆیە ,ئیتر ئەو حاڵەتە لەوە دەرچوو كە ئیتر قبوڵ بكرێ بۆیە فراكسێۆنى گۆڕان لەبەیاننامەیەكدا داوایان كرد گیانى ئەو كادرو هەڵسوڕاوانەى گۆڕان بپارێزن و ئۆباڵى ئەوەشیان خستە ملى تاڵەبانى وەكو فەرماندەیى گشت هێزى چەكدارى یەكێتى , دیارە ئەم بەیاننامەیە بوە فشارێكى گەورە بۆ سەر تاڵەبانى بۆیە ئەویش لە درۆنامەیەكدا كە سكرتاریەتى تاڵەبانى بڵاوى كردۆتەوە و تێیدا هاتوە كە(سكرتارییهتیی ههڤاڵ مام جهلال نیگهرانیی ههڤاڵ مام جهلال رادهگهیهنێت دهربارهی چهند رووداوێكی تهقهكردن و برینداركردنی ههندێك هاوولاتی) یەكەم ئەو كەسانەى ئەو بە هاوڵاتى باسیان دەكات هەمویان سەر بە لیستى گۆڕانن , تاڵەبانى لێرەدا هیچ ئاماژەیەكى بەو كەسانە نەداوە , بەمەش تاڵەبانى ئەیەوێت بە هەموودنیا بڵێ ئەوە ئێمە نین تیرۆرى سیاسى دەكەین ,ئەمەشى تەنها بۆ چەواشە كارى كردوە و هیچى تر , چونكە یەكێتى خۆیان زۆر باش ئەزانن ئەو كەسانە كێن , ئیتر بۆ خۆى لێپێچینەوە ناكات , فەرموو من ئەم زانیاریەتان ئەدەمێ كە زۆر ڕاستە و ئاسایشیش باش ئاگادارن , ئەو كەسەى كە ڕەئوف زەڕایەنى كوشت ئەو كەسەلاى ئاسایش ناسراوە و تەنانەت هەموو خەڵكى ناوچەكە ئەزانن ئەو كەسە كێیە و پلە و ئیش و كارو بارى ئەزانن و ناویشى ئەزانن بۆ ناچن ئەو كەسە بگرن , ئەو كەسەش یەكێكە لە حیمایەكانى شێخ جەعفەرى وەزیرى پێشمەرگە , تاك بەتاكى خەڵكى ناوچەكە و كەس و كارى شەهیدڕەئوفیش باش ئەمە ئەزانن بەڵام نایگرن , هەر ئەو سەیارەى تەقەى لە شەهید ڕەئوف كردوە تەقەشى لە یاسین و ماڵى بەختیارى شێخ عوسمان كردوە , ئەگەر تاڵەبانى ڕاست دەكات و دڵگرانە بەم مەسەلەیە بۆ بانگى حاكم قادر ناكات و داواى ڕوون كردنەوەى لێ ناكات ,حاكم قادرو دكتۆر خەسرەوى دەزگا زۆر بە باشى ئەمانە ئەزانن ,تاڵەبانى خۆى خاوەنى ئەو بڕیارەیە , تاڵەبانى خۆى خوێنى ئەو كەسانەى حەڵاڵ كرد كە سەر بە گۆڕانن , هەموو كەس ئەوە ئەزانێ ئێستا هیچ بڕیارێك لە یەكێتى بێ ئەمرى تاڵەبانى و بێ ئاگادارى ئەوناچێت بەڕێوە, ئیتر ئەم درۆو دەلەسەیە چیە ,ئەو بەیاننامەى فراكسێۆنى گۆڕِان نەبوایە و ئەو فشارەى لە سەرتان دروست نەكردایە قەت ئێوە ئەوەندە دڵگران نەدەبوون , دڵگرانى ئێوە پاش چەندین هێرش هات , ئەى بۆ لەیەكەم ساتەوە ئەمەتان نەكرد , كەواتە ئەم دڵگرانیەى ئێوە سەر لەبەر درۆیە و هیچ مانایەكى نیە تەنها فشارى ئەو بەیاننامەیە نەبێت ,ئەوەتا لەبەیاننامەكەتاندا تەنانەت پێتان عەیب بوە ئەو هاوڵاتیانە لە سەر گۆڕان حساب بكەن , ئیتر بەچى دڵگرانى , ئەوە ئەنجامى ئەو شەڕەیە كە جەنابت ئاگرەكەیت لە پلینیۆمەوە خۆش كرد , ئەوە نیە لە شەرق ئەوسەتا ووتوتە نەوشیروان دژى حكومەت و یەكێتى و هەرێمى كوردستانە , هەر ئەمە هاندان نیە بۆ تیرۆر , ئەى بۆ لە حاكم قادر ناپرسى بۆ هەڵگرتنى چەكت تەنانەت لەوانەش قەدەغە كردوە كە مۆڵەتى ڕەسمیان پێیە و سەر بە لیستى گۆڕانن و ئەندام و كادرو لێپرسراوى كۆمیتە و ئەندام مەڵبەندەكان بە دەمانچەى ئەمریكیەوە ئەسوڕێنەو ە , من زانیاریم هەیە لە مەفرەزەیەكدا بۆئەومەبەستە دانراوە كادرى حیزبەكەى تۆ بە دەمانچەى بێ مۆڵەتەوە گیراوە تەنها لەبەر ئەوەى ووتویەتى لێپرسراوى كۆمیتەم بەریان داوە ,ئەمە بەشێكە لەو تیرۆرەى ئێوە دەستان داوەتێ , عەرەبێك لە بەسرەو عەمارە ئەكوژرێ نیو سەعات دواى ئەوە بەیاننامەى بۆ دەرئەكەن بەڵام چەندین هاوڵاتى ئەم ووڵاتەى تۆ كەوتنە بەر هێرشى وەحشیگەرانەى ئێوە قسەت نەكرد تا فشاریان بۆ نەهێنایت ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست