کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوا خراپتر نەدات , خراپتریشى لایە

Tuesday, 14/12/2010, 12:00




ئەوا تاقى كردنەوەكانى نیوەى ساڵى خوێندكاران نزیك بۆتەوە , ڕۆژى یەك شەممە ڕۆژنامەیەكى هاوڵاتیم كڕى و چومەوە بۆ ماڵەوە , مانشێتى ئەو ژمارەیەى هاوڵاتى زۆر سەرنجى ڕاكێشام كە نوسرابوو بە بڕیارى سەرۆكى حكومەتى هەرێم 16 ئەندامى سەركردایەتى یەكێتى خانەنشین دەكرێن بە خوشكەزایەكى تاڵەبانیەوە , دەستم كرد بە خوێندنەوەى بابەتەكە لە ماڵەوە , مناڵەكانم بەیانیان بون هاتنەوە , بە دایكیان ووت بەیانى یەكى هەزاردینارمان بدەرێ , ئەیبەین بۆ مەكتەب , دەفتەرى تاقى كردنەوەى پێ ئەكڕین , واقم ووڕما , لێرە نوسراوە 16 سەركردایەتى بێ بەرهەم بە پلەى وەزیر و مانگانە بە پێنج ملیون دینار خانەنشین ئەبن و لەو لاشەوە هەر مناڵێكى خوێندكار بە گەورەو بچوكەوە یەكى هەزار دینارى لێ ئەسێنن بۆ دەفتەرى تاقى كردنەوە ,زۆر پێ كەنیم ,بەس دیقەت بدەن , موچەى دوو سەركردایەتى بە پلە وەزیر كە دەكاتە دە ملیون دینار بەشى هەموو دەفتەرى تاقى كردنەوەكانى سەرجەم خوێندكارەكانى كوردستان ئەكات , بۆ بۆ ئەوانە پارەى مۆڵ هەیە , ئاخر ئەوانە بەرهەمیان چى بوە ؟ چیان كردوە بە قەد مناڵێك خزمەتى ئەم میللەتەیان نەكردوە , بۆ ئەوان مانگانە پێنج ملیون دینار وەربگرن و مناڵێكى داماو هەزار دینار بدات بۆ وەرەقەى تاقى كردنەوە , ئەبێت دكتۆر بەرهەمى بێ بەرهەم بۆ ئەمە بڵێ چى ؟ بۆ ئەبێت مناڵێك لە دەمى خۆى بگرێتەوە و بیدات بە دەفتەرى تاقى كردنەوە , بەڵام سەركرداتیەتیەك كە هەرچى بەرهەم بێت نیەتى بۆ ئەم ووڵاتە , سەرباقى ئەمەش هەرچى دزى و گەندەڵى و ناپاكى و شەڕواڵ پیسى و خیانەت هەیە ئەوان ئەیكەن مانگانە پێنج ملێون دینار وەربگرن , جیاوازى ئەم دوانە چیە , ئەو مناڵە هەژارە ناچارە بۆ ئەوەى درێژە بە خوێندن بدات ئەو پارەیە بدات , بەڵام سەركردایەتیەكى هیچ و پوچ و هیچ لەو بارا نەبوو سەربارى كارە قێزەونەكانیشى مانگانە پارەى سەدان منداڵ ئەدزێ و بە ناهەق وەرى دەگرێ , باوكى ئەو منداڵە و ئەو ئەندامى سەركردایەتیە چ جیاوازیەكیان هەیە , تەنها جیاوازیەكەیان ئەوەیە ئەو نۆكەر و مل كەچى حیزبە و ئەویش كەسێكى كرێكارو هەژار , خۆ هەزار دینار هیچ نیە , بەڵام ناهەقى و ناعەدالەتى ئەم دەسەڵاتە مافیایەیە و هیچى تر , هیچ فەرمانبەرێكى ئەم حكومەتە موچەكەى ناگاتە یەك ملیون دینار , ئەگەر سەد ساڵ خزمەتیشى هەبوبێت , بەڵام كەسێك دوێنى بۆتە سەركردایەتى, ئێستا موالیدەكەى شمولى هیچ ناكات ,یان بە قەد ئەو فەرمانبەرە خزمەتى ئەم ووڵاتەى نەكردوە ئێستا ئەو مانگانە پێنج ملیون دینار وەربگرێ , بەڵام ئەو ڕۆژ تا ئیوارە هەوڵ ئەدات مانگانە ناتوانێ خۆیشى بە خێو بكات , سەركردایەتیەكى نەخوێندەوار , ڕابوردوو پیس , ناوگەڵ پیس , بێ شەرم و بێ شەرەف مانگانە چەندین ملیون وەربگرێ , فەرمانبەرێكى داماو , بە هەزارحاڵ , بە چەندین ساڵ خزمەت ئێستا موچەكەى ناگاتە یەك ملیون ,ئەو بە شەو نخونى خوێندنى تەواو كردوە ,ئەمیش لە ناوەندیەوە یەكسەر بۆ زانكۆ , ئەم تا ئەمرێ فەرمانبەرە وئەمیش لەبەر ئەوەى سەركردایەتیە زۆر پێش مردنى خانەنشین ئەبێت و هاى لایڤ ئەژى , فەرمانبەرە داماوەكە مەگەر توشى نەخۆشى بێت سەفەرێكى ئێران بكات , ئەویش بە پارەى دزراوى میللەت هەموو مانگێك , هەموو جەژنێك بە چەندین دەفتەرە دۆلارەوە بۆ پیاسەیەك یان هەڵامەتێك یان ئەوروپا یان دوبەیى و لوبنان و لاى شۆزانیەكان سەرفى دەكەن و دوایش ئایدزمان بۆ دەهێنن , مناڵەكەى من و هەزارەهاى وەكو من یەكى هەزار دیناریان لێ ئەسێنن , بەڵام ئەو كوڕەمەسئولە و كەسیش ناتوانێ داواى هەزار دینارى لێ بكات ,ئەمە نوكتەیەكى خۆشە , پارۆە بۆ ئەوان هەیە , بەڵام بۆ تاقى كردنەوەكان نیە , حكومەت داماوە , دەستى كورتە ,, دەى خوا خراپتر نەدات , خراپ تریشى لایە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە