هێرۆ كۆسرەتى لە خشتە برد و بوو بەیەكەم
Tuesday, 15/06/2010, 12:00
كوڕینە ئەڵێن نەمرین شتى زیاتر ئەبیستین ,ئەوا لە كۆنگرەكەى ئەمجارەى یەكێتیدا بیستمان , بەڵام بیستنێك خوا ئاگادارە شەرم دەكەم هەر بیشى نوسم , خەڵكینە بیستوتانە هێرۆ بوە بە یەكەمى كۆنگرە و دەنگێكى باشى هێناوە , ئێوە بزانن چۆن بوە بە یەكەم , دوو شەو پێش دەنگدان هێرۆ و مەلا بەختیار بۆ لە خشتە بردنى كۆسرەت سەردانى ماڵەكەى كۆسرەت ئەكەن و لەوێ هێرۆ و مەلا لەگەڵ كۆسرەت ڕێك دەكەون كە بەرامبەر بە دەرچونى كوڕەكەى كۆسرەت باڵەكەى كۆسرەت دەنگ بدەن بە هێرۆ و ستافى مامە , بە زمانى لوس كۆسرەت لە خشتە ئەبەن , كۆسرەتیش لە خۆشى دەرچونى كوڕەكەى بیرى ستافەكەشى نامێنێ و لەگەڵ پیرێژنە هێرۆ ڕێك دەكەون , بەڵام هێرۆ لە كۆنگرەدا پولێك دەنێ بە كۆسرەتەوە و تەنها كوڕەكەى بۆ دەردەچێنن و زۆربەى باڵەكەى كۆسرەت تەخت دەكەن , بەم شێوەیە هێرۆ بە سود وەرگرتن لە دەنگەكانى باڵەكەى كۆسرەت دەبێتە یەكەمى كۆنگرە , لەمەش خراپتر بێجگە لە فایلدارەكانى پێشوتر سەركردایەتى یەكێتى لەم كۆنگرەیەدا باوەشى بۆ فایلدارێكى تر كردوە و حامى حاجى غالیش بوو بە سەركردایەتى , ئەمەیە كۆڕانگارى خۆشى لە خۆتان تێكۆشەرەكانى یەكێتى , ئەو فایلدارەى مانگانە لە دەرەوەى عێراق وەسڵى وەرگرتنى دۆلارەكانى بۆ بەعس ئیمزا ئەكرد و تاڵەبانى بە غودەى سەرەتانى ناو دەبرد ئەمڕۆ دەچێتە ناو سەركردایەتى یەكێتیەوە , لەمەش خراپتر وەستا حەسەنى ئاسایش كە سەرە واوێك لە وورگیدا نیە ئەویش بۆتە ئەندامى سەركردایەتى , كوڕینە خەڵكى كوردستان و خەڵكە دڵسۆزەكانى یەكێتى بەتەماى ئەوەبون كۆنگرە لەو دەموچاوە ناشیرینانە ڕزگارى بێت كە یەكێتیان بە قوردا بردۆتە خوارەوە كەچى لەوان خراپتر , بەد تر , نەفام تر و نەزان تر بونە سەركردایەتى , لە یەكتێیدا كەس كوڕى نەبوو كۆسرەت نەبێت , وا ئەبێت بخرێتە سەركردایەتیەوە , ژنى كەس پێشمەرگە نەبوو بێجگە لەهێرۆى ژنى تاڵەبانى , ئادەى پێمان بڵێن حیزبى بنەماڵە چیە , ئەوانەى یەكێتیان بەم دەردە برد وا جارێكى تر بە زەبرى پارە و دەعوەت و تەكەتول جارێكى تر چونەوە ناو سەركردایەتى و ئەبێت چەندین ساڵى تریش گیرۆدەى دەستى ئەوانە بینەوە , گیرۆدەى دەستى ئەو گەلە گورگەى میللەتێك گیرى خواردبوو بە دەستیانەوە , من نازانم كۆنگرە بۆ گیرا ؟ كۆنگرەیەك سكرتێرەكەى بە چەپڵە دەربچێتەوە و نەوێرێ خۆى لە قەرەى دەنگدان بدات , كۆنگرەیەك لەیەكەم ساتەوە سكرتێرى تازەى پێشێلى ئەو پەیڕەوە بكات كە بە چەند سەعاتێك پێش دەنگ دان خراوەتە دەنگدانەوە ئیتر ئەبێت كۆنگرە چى كردبێت و چى بكات , ئەو پارەیەى لەم كۆنگرەیەدا سەرف كرا بۆ هەڵبژاردنى عێراق سەرف نەكراوە , بڕۆن لە چێشخانە پلە یەكەكانى سلێمانى بپرسن ؟ لە ئوتێل و موتێلەكان بپرسن , بڕۆن لە مریشك فرۆش و قەساب و مەشروب فرۆشەكان بپرسن بزانن چى كڕدراوە و چى سەرف كراوە , ئەوەندەى ئەم سیانزە ڕۆژە مەشروب خوراوەتەوە بەقەد چەندین مانگى ووڵاتێكى ئەوروپى و بگرە زیاتریش ,ڕۆژێك لە دووكانى مریشك فرۆشێك دانیشتبووم , كەسێك بە جلى كەتافیەوە هات , حیمایە بوو ,منى نەئەناسى خاوەن دوكانەكە پێى ووتم ئەمە حیمایەیە , داواى دەكارتۆن مریشكى كرد , حیمایەكە ووتى لەمەتى كۆنگرەیە ئێمە هەموو شەوێك ئەمە حاڵمانە , بڕوا بكەن دەكارتۆن مریشك بۆیەك شەو , شتى كە خوا ئەیزانێ چى كراوە , ئابەم حاڵە و بە پارەى دزراوى ئەم میللەتە ئەمانە ئەبن بەیەكەم و دەردەچنەوە لە كۆنگرەدا , ئەمەیە ئەو سەركردایەتیە نوێیەى خەڵكیان پێ هەڵئەخڵەتاند , پیرۆزە , لە كۆسرەتیش پیرۆزە لە خۆشى خۆى و كوڕەكەى ستافەكەى بیر چوەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست