دوا لنگە فرتێى جەلالیەكان
Thursday, 07/01/2010, 12:00
دەمێكە و زۆر دەمێكە خەڵكى كوردستان لەم جەلالیانە پڕە و لە ئاست هەموو ناعەدالەتیەكانیاندا گەیشتۆتە تینیان , بەڵام لەبەر هەندێ حاڵەت چاوپۆشى ئەكرا , هەتا هاتنە كایەى لیستى گۆڕان هیچ دەرفەتێك بۆ خەڵك نەبوو كە تۆڵەى خۆى لەم دەسەڵاتە مافیایەى كورد بكاتەوە , بەڵام ئەمجارە و لە 25/7 دا دەرفەتێكى زێڕین بۆ خەڵك ڕەخسا و تۆڵەى خۆیان كردوە و وەكو هەنگاوى سەرەتا و یەكەم 25 كورسیان لەو دەسەڵاتە دزو گەندەڵە وەرگرتەوە , ئیتر هەڵبژاردن جاڕى مەرگى ئەمانى دا بە گوێى هەموماندا , لەو ڕۆژەوە دەسەڵاتى كوردى زۆر شێتانە كەوتونەتە ناو دەریایەكى بێ بنەوە كە دەرچونیان زۆر زەحمەتە , توشى هیستریایەك بوون كە خۆشیان نازانن چى بكەن ؟ سەعات بە سەعات ئەوان لەو مەرگە حەتمیە نزیك ئەبنەوە كە دەبێت لە سەر دەستى ئەم گەلەدا ئەبێت بینۆشن , جەلالیەكان ئێستا لە دوا ساتەكانى كۆتایى ژیانى خۆیاندان و نازانن چى بكەن , تەنها ئەوەیان بە دەستەوە ماوە پەلە قاژە و لنگە فرتێى خۆیان بكەن و هیچى تر , هەرچى ئەیكەن لەباتى قازانج زەرەرى تیا ئەكەن , ڕۆژ بە ڕۆژیش لاى ئەم میللەتە سوك تر و ڕیسوا تر ئەبن ,ئێستا ئەگەر گوزەرێكى خێرا بكەین بە ڕاگەیاندنەكانى یەكێتیدا ئەوەت بۆ دەردەكەوێت كە سات بە سات لە مەرگى خۆیان نزیك ئەبنەوە و جەماوەریش زیاتر توڕە دەكەن , ئێستا ئەم جەلالیانە هەرچى شتە بیریان چۆتەوە , وازیان لە هەموو شتێك هێناوە , هیچ كێشەیەك نەماوە , كوردو مەسەلەكەیان بیر چۆتەوە و تەنها كاریان هاتۆتە سەر شەڕ فرۆشتن بە گۆڕان و كوردستان پۆست و ئەو خەڵكەى كە لایەنگرى گۆڕانن , لاى یەكێتى ترسى گەورە گۆڕانەو تەواو ئەمەشیان تەنها بۆئەوەیە لە هەڵبژاردنى ئەم جارەد ا بیبەنەوە بەڵام ئەوەى ئەوان كارى بۆ دەكەن , خراپ تریان كرد , باشیان نەكرد , سەیرى كوردستانى نوێ بكەن لە ووشەى یەكەمەوە تا دوا ووشەى لە سەر گۆڕان و گردەكە و كوردستان پۆستە , تەنانەت بەشى ئەدەبەكەى و ستادیۆمى وەرزشەكەشیان داناوە بۆ دژایەتى گۆڕان , كە ئەمە ئەسەلمێنێ دوا لنگ فرتەیانە و بەس ,
تەمەنى پڕ سەر شۆڕى جەلالیەكان تا دوا هەناسەى تاڵەبانى بڕ ئەكات , ئیتر لەگەڵ مردنى ئەودا ئەویش دەخەنە گۆڕێكەوە , تاڵەبانى هیچى نەماوە و بە خواردنەوەى ئاویش توشى بەلە فیڕە ئەبێت , یەكێتیشى وا لێ كردوە ,بە هەوایەكى گردەكە وبە نوسێنێكى كوردستان پۆست سەرۆك و حیزبەكەى توشى بەلە فیڕە وسەر لێ شێوان ئەبن , من پێم سەیرە ئەوا تاڵەبانى هیچى نەماوە و ئەمرێ و نیەتیەتى بە سەر شۆڕى بمرێ , ئەى ئەوانى تر بۆ وا دەكەن , بەڵام ئەمە ئەوە ئەسەلمێنێ مەرگى تاڵەبانى مەرگى هەمویانە , بۆیە ئەیانەوێت تا دوا هەناسەكانى تاڵەبانى ملازم موحسین ئاسا چیان لە دەست دێت بیكەن , ئەوەى ئەم هەفتەیەش كردیان ئیتر تەواو ئەوەى دا بە دەستەو ە كە ئەمە دوا لنگە فرتێى ئەو جەلالیانە و هیچى تر , ڕۆژانە خەڵك كەبەلاى كوردستانى نوێدا ئەڕوات بە خوێندنەوەى ئەو هەموو درۆیە تفێك ئەكاتە یەكەم وێنەى تاڵەبانى , ئەو هەمو و كێشەیەى بەغداد و كوردیان بیر چۆتەوە و هەمو كاریان هاتۆتە سەر گۆڕان و كوردستان پۆست , ئەمە شێتیە , ئەمە ئەو هیستریایە كە خۆشیان نازانن چى بكەن , لنگە فرتێى خێرتان بێت و بەس تۆپینى خۆتانى بە دوا وە بێت , وەكو سەدام ووتى ئەم شارە نەكەنە وە بە چنگێ خۆڵ , شەڕێكى تریشمان بۆ هەڵنەگیرسێنن , هەر ئەوەندەتان زانى لنگیان جوت كردو لار بونەوە , ئەمەى ئێستا ئەیكەن بێجگە لەو دوا لنگە فرتێیە زیاتر هیچى تر نیە...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست