کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خانمى یەكەمى عێراق و مەڵبەند كوجا مەرحەبا

Wednesday, 11/11/2009, 12:00


بەرزانى كاك ئەحمەدى کورده‌ بە تەماى سەركردایەتى بوو كەچى تڕۆ كرا , مامە بەتەمابوو بەرزان هەموو سلێمانى بۆبكات بە جەلالى كەچى ئەوەى هەشیبوو لە دەستى دا , بەرزان بناغەى لێپرسراویەتیەكەى بۆش بوو بۆیە زوو هەرەسى هێنا , بناغەكەى بەرزان لە سەر ماستاوچێتى و تەكەتول وەستابوو , تەنها كارى بەرزان خۆ دەرخستن بوو , ئەوەندەى حەز لە خۆ دەرخستن بوو بۆیە بەم دەردە چوو , قسه‌یه‌کی پێشینانی کوردی هه‌یه‌ ده‌ڵێ: كەرێك بە پارەى بەفر بكڕێت هەر ئا و ئەیبات , بەرزانێكیش بناغەكەى لە سەر تەكەتول و ماستاوچێتى دروست كرابێت هەر ئاوا حەیاى خۆى و ئاغاكەى و حیزبەكەشى ئەبات ,ئەوەى بە هەقى خۆى پێ نەگات وەكو بەرزانى لێ دێت زوو هەڵئەتۆقێ و زووش زەرد ئەبێت , كە ئەهاتە حەوشەكەى مەڵبەندەوە بە دە حیمایەوە واى ئەزانى لە ئەفغانستانە ئیتر چاوى هیچى نەئەبینى , كە شەكرەكەشى بەرز ئەبوە یەكسەر ڕاى ئەكرد بۆ ئەردەن و لوبنان , كە دائەنیشت كۆبونەوەى ئەكردتەنها ئەوانەى ئەزانى كە لە سەر وەرەقەكە ئەینوسى , دواى تەواو بونى وەرەقەكە هیچى پێ نەئەما , بەرزان تەنها لە دوو شتا زۆر باش بوو ئەویش تەكەتول و پارە بەخشینەوە , ئیتر هیچى ترى نەئەزانى , لە یەك كارى تریشا باش بوو ئەویش دروست كردنى جاسوس بە سەر یەكتریەوە , ئێستا ئەو باندەى بەرزان دروستى كردون كە سەلامیشت لێ ئەكردن یەكسەر بە مۆبایل تەسجیلیان ئەكرد و ئەیان بردەوە بۆ بەرزان ,ئەو مەڵبەند و كۆمیتانەى پڕ كردبوو لە جاسوس تەنانەت بە سەر باندەكەى خۆشیەوە , بەرزان لە سەر ئەم بناغە بۆشە دروست كرابوو بۆیە نە خۆى و نە باندەكەى بەرگەى هیچیان نەگرت و هەرزوو هەرەسیان هێنا , لە دوایى هەڵبژاردنەوە كە بەرزان حەیاى یەكێتى برد لە سلێمانى ئیتر گلۆڵەى بەرزان كەوتە لێژى , تەكلیف لە زۆر كەس كرا ئەو مەڵبەندە وەربگرن بەڵام كەس ئامادە نەبوو ئەو حەیاچونە بۆ خۆى تۆماربكات ,چونكە ئەو مەڵبەندە نەزانێك تێكى داوە وا بە ئاسانى نایەتەوە سەر سكە , ناچار پیرێژنە هێرۆ كرا بە سەرپەرشتیارى مەڵبەند تا بە حسابى خۆیان تۆزێك یەكێتى باش ئەكەنەوە , ئەمەش دەستكەوتى پلینیۆمە , گەندەڵ و دزێك لابرا , بەڵام دایكى گەندەڵەكان هات ,ئەمە ئەو گۆڕانكاریانە یە كە مەلا بەختیار شانازى پێوە ئەكات لەوانەیە وامان لێ بێت ڕەحمەت بۆ كفن دزى پێشوو واتە بەرزان بنێرین , خۆشیەكەى لەوەدایە ئەو باندەى بەرزان كۆستیان كەوتوە , كە ئەو هەواڵەم بیست قسەم لەگەڵ هەندێكیان كرد , وەزعیان خراپ بوو , چونك ئەوان بەبەرزانەوە شت بوون كە ئەو نەما ئیتر ئەوانیش دەبن بڵقى سەر ئاوى زێراب و نامێنن , تا ئێستا بەرزان هەموو شتێكى بۆ ئەپۆشین بەڵام ئیتر كەس شتیان بۆ ناپۆشێ و بە تەواوى ماهیەتیان دەردەكەوێت , بەرزان ئەوەندەى بۆ پۆشین و ئەوەندەشى درۆ لەگەڵ مەكتەب سیاسى كرد تا قوڕى بۆ هەمویان گرتەوە , ئیتر كە ئەو نەما ئەوانى تر ئەپوكێنەوە , كە عیماد ئەحمەد كۆبونەوەى بە كارگێڕەكانى مەڵبەند كردوە و باسى دەركردنى بەرزانى كردوە , مەلا جەبارى دزو كۆنەجاش ووتویەتى چۆن ئەبێت بەرزان لابەرن , عیمادیش ووتویەتى تۆ قڕە مەكە ئەگەر تەكەتول نەبوایە ئەبوایە تۆ حیمایە بویتایە , دەم خۆش عیماد ,وابزانم حیمایەتیش زۆرە بۆ ئەو پیاوە , جارێك بەرزان ووتبوى ئەم مەلا جەبارە لەگەڵ كەر بیگۆڕەوە هێشتا زەرەرته‌ , پێتان سەیر نەبێت ئائەمانە كارگێڕن , چونكە باندەكەى مامە دەعباى ئاواى تیایە , كورد واتەنى ماڵى قەڵب سەرى خاوەنەكەى ئەخوات , ئاهو ونزولەى ئەو هەموو نان بڕاوانە ئاوا بەرزانى كوڕى ئەحە سمێڵ تڕۆ كرا...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە