کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانى بێتەوە ئەیقەومێنێێ

Wednesday, 25/02/2009, 12:00


بەو هەموو ئازارو كێشەیەوە كە یەكێتى ئەم ماوەیە توشى بوو , تاڵەبانى هەر وەكو هیچ نەبوبێت ئامادە نەبوو بۆ یەك ساتیش واز لە ئیشەكانى بەغداد بهێنێت و بۆ ساتێكیش بێتەوە بۆ ناو ماڵەكەى خۆى و جارێكى تر هەوڵێكى درۆینە بدات , ئابەمەدا دەردەكەوێت كە تازە تاڵەبانى كێشەیەكى نیە و ئەوەى بەلاشیەوە گرنگ نەبێت یەكێتیە , كە كۆسرەت وازى هێنا هەموو ووتیان تاڵەبانى دێتەوە بەڵام مێشیش میوانى نەبوو تازە تاڵەبانى چ ئیشێكى بە یەكێتى ماوە , دەوڵەمەندى حسابى خۆى نازانێ , پۆستەباڵاكان گەیشت بە هەمووى , كوڕو ژن و برازا و ئامۆزاو براو ژن براو ژن خوشكەكانى هەمویانى خستۆتە باشترین شوێنەوە , ئیتر هیچ نەماوە , عەمرى پیرە مەڕێكى لاتى ماوە , كەى منار بوەوە منار ئەبێتەوە , ئیتر ئیشى تاڵەبانى تێك دانى ئەو ماڵەیە كەبەخوێنى دەیان هەزار كەسى بنیات نراوە , عادەت وایە لاى سەرۆكى ووڵاتان و حیزبەكانى هەموو دنیا بۆ بچوكترین كێشەى وولاتەكەیان و حیزبەكەیان هەرچى بەرنامەى خۆیانە تێكى ئەدەنەوە بەڵام تاڵەبانى سەردانەكەى كۆریاى لە وەزعى یەكێتى پێ باشتر بوو كۆسرەتى بانگ كرد بۆ بەغداد و تەنها بۆ خاو كردنەوەى ئەو وەزعە هەندێ بڕیارى دا كەچى هەر خۆى ڕێزى ئیمزاكەى خۆى نەگرت و لەو بڕیارانە پەشیمان بوە كە ئیمزاى كردبوو , ئێستا سەرۆك لە كۆریایە و دوایى ئەمەش دەچێتە ئێران , جارى پێَشوش ووتى وەفدێكى ئێران دێت , بۆیە نەهاتەوە , ئێستا ئەڵێن دوایى ئەم سەردانەى یەكسەر دێتەوە بۆ سلێمانى , جەماعەت دەڵێن هەر كە هاتەوە یەكسەر ئەیقەومێنێ , بابزانین چۆن , هەر چەندە ئەم پیرە قرخنە هیچى پێ نەماوە بەڵام جەماعەت وایان بڵاو كردۆتەوە كە تاڵەبانى لە كاك نەوشیروان زۆر پڕ و توڕەیە و جەنابى تاڵەبانى خۆى ووتویەتى هەر بێمەوە ئەو گردە بە نەوشیروان چۆڵ دەكەم چونكە من داومەتێ بیكات بە سەنتەرى ڕۆشنبیرى نەك سیاسەتى تیا بكات , ئەمە قسەیەكى تازەى جەماعەتە فشە كەرەكەى تاڵەبانیە كە بەس بە ناوهێنانى كاك نەوشیروان قەڵس دەبن , ئینجا ئەڵێن تاڵەبانى ووتویەتى من ئەو ئیستقالەیەى چوار كەسەكە قبوڵ ناكەم و خۆم دێمەوە و وەزعەكە چارەسەر ئەكەم و گۆڕانى زیاتر ئەكەم , ئەگەر هەر نەشبوو ئەوا شەڕ ئەكەم , زۆر نیە مام ساڵح , تازە پیرە قرخن چیت پێ دەكرێ , چارەسەرەكانى جەنابتان هەمووى پینە و پەڕۆیە , پینەو پەڕۆش جێگاى هیچ ناگرێ و زوو هەڵدەوەشێتەوە , تۆ پێنج ساڵە پێت ئەڵێن گۆڕان بكە نەتكردوە , پێنج ساڵە داوات لێ ئەكەن ئەو لەشكرە دزو گەندەڵە لە خۆت و یەكێتى دوور خەرەوە نەتكردوە , پێنج ساڵە هاوڕێ نزیكەكانت , دۆستە دێرینەكانت , كادرو ئەندام و دۆست و تەنانەت هاوارى دایكى شەهیدان ئەڵێن ڕیفۆرم بكە , یەكێتى مەخەرە حاڵەتى مەرگەوە كەچى بە قسەى كەست نەكرد , تازە دوایى بەردانى دوو فڕۆكەوانى تاوانبار مامۆستا سەیف الدین ئەگۆڕى , تازە بە تەمایت بە گۆڕٍینى دەم و چاوەكان كێشە كەڵەكە بوەكانى ناو یەكێتى حەل بكەیت , تازە بە تەمایى بە هاتنەوەیەكى چەند ڕۆژى كێشەى كەڵەكە بووى هەژدە ساڵمان بۆ چارەسەر بكەیت یان ئەتەوێت بە پینە و پەڕو بەنج كردنێكى كاتى و بۆ چاو بەستەكى كێشەكان نەك چارەسەر بكەیت بەڵكو بیوەستێنێ , بە تەمایى بە هاتنەوەت بیقەومێنێ یان ئەوەندەى تر تێكى بدەیت , منیش بڕوا بەوانە دەكەم كە دەڵێن تاڵەبانى بێتەوە ئەیقەومێنێ ,چونكە هەرچى ئیشى پیاوانەیە لە تۆ ناوەشێتەوە , بەڵام جارێكى تر تۆ ئەو پیاوە نیت بتوانیت چاكسازى بكەیت چونكە سەرە داوەكانى چاكسازیشت بە دەستەوە نەماوە , ئێستا یەكێتى لە دەستى كەسدا نەماوە , جەنابى تاڵەبانى وات تێكداوە جارێكى تر چاككردن مەحاڵە , كەواتە كە هاتیتەوە باش بیقەومێنە , چونكە ئەمە بۆ تۆ ئەكرێ بەڵام تۆ پیاوى چاكسازى نیت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە