گۆڕان لە گردەكە ژوورێك ئەدات بە دەزگاى زانیارى
Wednesday, 09/02/2011, 12:00
دەزگاى زانیارى بە حسابى جەماعەت دەزگایەكە بۆ پاراستنى ئەمنى نیشتمانى كوردستانە , ئەم دەزگایە دەزگایەكە تایبەت نیە بە حیزب بەڵكو بۆ خزمەتى خەڵكى كوردستانە و لە پێناوى ئەواندا ئیش دەكات , ئەمە ئەو درۆیەیە كە دەسەڵاتى پۆلیسى كوردستان لە پێناو بە یاسایى كردنى دەزگا سەركوت كەرەكانیاندا ئەم جۆرە درۆیانە دەكەن , بەڵام وا ئەمجارە لە دواى دەركردنى بەیاننامەكەى بزوتنەوەى گۆڕانەوە كە خەریك بوو بە هۆى زانیاریە ناڕاستەكانى ئەم دەزگا بەدناوەوە گەورەترین كێشە و خوێناوى ترین شەڕ لەم شارەدا هەڵبگیرسێ , لە نوسێنێكى پێشوومدا بە ناوى مەلا بەختیار بە تەمایە گردەكە بگرێ كە لە م سایتە ئازیزەوە بڵاو م كردەوە ئەوەم خستبوە ڕوو كە پێش بەیاننامەكەش پارتى و یەكێتى لە سەر زانیارییەكانى دەزگاى بەدناوى زانیارى بەتەماى ئەوەبوون كارێكى شێتانە بكەن , لە زانیاریەكانى دەزگاى بەدناوى زانیارى ئەوە خراوەتە ڕوو كە گۆڕان چەندین لەشكرى دروست كردوە , چەندین كۆگاى چەكى هەیە , بەرنامەیەتى پەلامارى دەام و دەزگاكانى یەكێتى و ماڵى لێپرسراوان بدات ,ئەمەش دیارە پێشتر بە بەرنامەیەكى تۆكمەى مەلا كەمتیارو دكتۆر خەسرەو بوە بۆ نانەوەى ئاژاوەیەك چونكە ئەمانە لەو كەسانەن كە ماسى لە ئاوى لێڵدا ڕاو بكەن ,هەم خۆیان دەكەن بە پێشڕەو بۆ ئەو هێرشە و هەم تیاشى سوود مەند دەبن , چۆن ئەمریكا لە سەر چەندین زانیارى هەڵە لە عێراقى دا و دوایش دەرچوو نە عێراق چەكى ئەتۆمى هەیە نە هیچ , ئەمجارەش لە شارە حەیاتەكەى مامە دكتۆر خەسرەو و مەلا كەمتیار بەتەما بوون شەڕێكى نەخوازراو بە سەر ئەم شارەدا بسەپێنن , هەر ئەوەندەش ئاگریان نا بە پووشەكەوە ئیتر ناكوژێتەوە , ئەوان لاى خۆیانەوە وا تێ گەیشتبون كە بە گرتنى گردەكە ئیتر گۆڕان كۆتایى پێ دێت و لە سەر زەوى نامێنێ , بەڵام ئەم هەڵانە واى لێ كردن توشى ئەو هەڵەیەى كردن , بە پێى هەندێك زانیارى زیاتر كە وەرم گرتوە ,شەوى پێش بەیاننامەكە ,چەند كەسێكى سەربە دەزگا ى زانیارى بە قەناسەوە چونەتە سەر بیناكەى فاروقى مەلا مستەفا و هەندێك كەسى زۆر تایبەتیان لەو بینایە دامەزراندوە بە ئاگادارى فاروق كە ئیشیان تەنها ئەوەیە بە دووربین چاودێرى گردەكە بكەن , هەتا ئەم ساتەش ئەوانە شەوو ڕۆژ لەوێن , شوێنى تایبەتیان بۆ دابین كردون , من ناڵێم لە گردەكە جاسوسیان نیە , بەڵام ئەوانەى جاسوسیش دەكەن لە پێناوى وەرگرتنى بڕێك پارەدا چەندین زانیارى هەڵە دەنوسن و ڕەوانەى دەكەن , دیارە لەوانەشە بناسرێن لە گردەكە و ئاساییە با ئیشى خۆیان بكەن , دیارە جاسوسەكانیش باش ئەزانن ئەم پیاوە گێلانە بە هەموو شتێك بڕوا ئەكەن , بۆیە لە پێناوى ئەوەى زانیارى بە سوودیان پێ بدەن بە خەیاڵى خۆیان ئەچن چرپە چرپى دوو كەس , یان پیاسەى دوو كەس یان كۆبونەوەیەكى پێشمەرگە دێرینەكان ئەكەن بەوەى كە لە گردەكە لەشكر و شانەى چەكدار دروست كراوە و تەنها ئیشیان ئەوەیە بە مۆلۆتۆڤ لە ماڵى دكتۆر بەرهەم و تاڵەبانى و ماڵى مەلار بەختیار بدەن , گۆڕان نە كارى تێكدانە و نە كاریشى كۆكردنەوەى هێزى چەكدارە , چونكە گۆڕان خۆى داواى كردوە نابێت حیزبەكان میلیشیان هەبێت , جا خۆى چۆن ئەوە دەكات , وە نە ئەو كاتە و نە ئێًستاش گۆڕان نە مەبەستى بوە و نەمەبەستێتى ئەم حاڵەتەى ئئێستا تێك بچێ , چونكە ئەمەى هەیە بەرهەمى خەڵكە , تەنها هى یەكێتى و پارتى , نەك هى ئەوان نیە , بگرە ئەوان كارێكیان كردوە , خەڵك ئەمەى كە هەیە لە بەر چاوى بكەوێت ,گۆڕان هێزێكە بڕواى بە خەباتى مەدەنیانە و پەرلەمانى هەیە , بڕٍواى بە هێزى لە بن نەهاتوى جەماوەر هەیە , نەك كۆكردنەوەى لەشكرو شانەى چەكدار , ئێستا تەنها هێزە دیكتاتۆرو گەندەڵ و مافیاكانى وەكو پارتى و یەكێتى پێویستیان بە هێزى چەكدارو دەبابەیە نەك گۆڕان , ئەوان وەكو خۆیان ئیدیعا ئەكەن خەم خۆرى ئەم ئەزمونە نین , ئەوان خەم خۆرى پۆست و پلە و پایەكانیانن , خەم خۆرى پرۆژە و كۆمپانیاكانیانن ,ئەوە گۆڕانە خەم خۆرى ئەو ئەزمونەیە چونكە سەرجەم بەرنامەكانى بۆ خزمەتى ئەزمونەكە و خەڵكە , وەكو ئێوەى مافیا نیە تەنها لە ڕوانگەى بەرژەوەندیەكانى خۆتانەوە بیر لە هەموو شتێك بكەنەوە , بۆیە گۆڕان پێشنیارى كردوە و بۆ ئەوەى جارێكى تر ئەو دەزگا بەدناوەى زانیارى و نۆكەرو چڵكاو خۆرەكانى مەلا بەختیار زانیارى هەڵە نەدەن , كە لە گردەكە ژوورێك بدرێت بە جاسوسەكانى زانیارى تا بێن بزانن ئایا گۆڕان لەشكرى هەیە یان كۆگاى چەكى هەیە , یان گۆڕان ئەیەوێت بە خەباتێكى مەدەنیانە درێژە بە خەباتى خۆى بدات , ئەگەر ئەوان حەز بكەن نەك ژوورێك دوو ژووریشیان ئەدەینى , گۆڕان بۆشیان تەجهیز ئەكات , بۆ ئەوەى بە زانیاریە هەڵەكانى ئەوان جارێكى تر براكان لولەى تفەنگ نەكەنە یەكتر ,دواجاریش ئەیڵێمەوە خەڵك و گۆڕان ئەگەر بیانەوێت ڕاپەڕٍین بكەن , نەك دوو دەبابە , بەڵكو هەموو دەبابەكانتان , هێزە میلیشیا و چەكدارە كانتان ناتوانن لولەى تفەنگ بگەنە یەك كەسى خۆپیشاندەر , ئەوە هێزى گەلە و ئەوەى ئێوەش هێزى فشۆڵ و شڕە خۆرو دزو مافیا كە بەرگەى یەكەم نەعرەتە ناگرن , هیچ كەسێك لە چەكدارەكانى ئێوە ئامادە نیە یەك سانیە شەڕتان بۆ بكات , خەڵكیش ئەگەر برسێتى و بێ كارى نەبێت چەكدارى بۆ ئێوە ناكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست