کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانى ئەو شەیتانەى تینوى خوێنە

Tuesday, 08/06/2010, 12:00


لە پلینیۆمەكەى یەكێتیدا ئەم تاڵەبانیەى بە ناشەرعى بۆتە داگیر كەرى یەكێتى ,كۆمەڵێ ناماقوڵى ناڕەواى كرد و كۆمەڵێك بوختانى بۆ كادرەكانى گۆڕان و ئەو بزوتنەوە جەماوەرییە هەڵبەست و سێ بەشى ووتارەكەى ناو پلینیۆمى تەرخان كرد بۆ هەڕەشە كردن لە گۆڕان و نەوشیروان مستەفا , ئەم ناماقوڵیانەى تاڵەبانى گرژیەكى زۆرى خستە ناو ماڵەكانەوە و خەریك بوو شەڕێكى خوێناوى هەڵبگیرسێ , تا بە وەڵامێكى دەم كوت كەرانەى بەڵگەدارەوە كە نەوشیروان مستەفا وەڵامى دایەوە ئیتر هەنگاوەكان بەرەو ئاقارێكى ناخۆش هەنگاوى نا , پاش ماوەیەك و بە هەوڵى چەند كەسێك تۆزێك خاو بوە وە , بەڵام وا جارێكى تر لەم كۆنگرەیەدا كە بە كۆنگرەى سێ ناو نراوە , جارێكى تر ئەم شەیتانە خوێن خۆرە ترسنۆك و بێ ئابڕوە لە دەرگاى شەڕێكى ترى دایەوە و بەردێكى فڕێدایە ئەو گۆمەى دەمێكە ڕەنگى خوێنى گرتوە ,ئەو ووشە بێ مانایانەى تاڵەبانى ووتویەتى ئەو ووشانەن كە كەس بێزى نایەت بۆنى پێوە بكات , بەڵام ئەوە ئەسەلمێنێ كە تاڵەبانى ئەیەوێت شەڕێكى تر هەڵبگیرسێنێ , هەرچەندە وەكو (سەفینى مەلا قەرە) دەڵێ ((هیچ حسابێك بۆ هەڕەشەكانى مام جەلال ناكەین و نەسیحەتەكانیشى بە پولێك ناكڕین)) هەرچەندە بزوتنەوەى گۆڕان لە سەرەتاوە هەتا ئێستا هیچ حسابێكى بۆ تاڵەبانى و پیاوە گرگنەكانى نەكردوە ,بۆ لەمەوە دواش نەك حسابى بۆ ناكەین بەڵكو بە پولێكیش نایانكڕین , تاڵەبانى بەم جۆرە قسانە ى و بەخشینەوەى تۆمەتەكان بۆ كەسانى تر ئەیەوێت خۆى و پیاوە گرگنەكانى لە لێپرسینەوەى ئەندامانى كۆنگرە بدزێتەوە و ئۆباڵەكەى بخاتە ئەستۆى نەوشیروان مستەفا و هاوڕێكانى و بزوتنەوەى گۆڕان , هەر هەمومان باش ئەزانین بە تاڵەبانى خۆشیەوە كە ئەوەى یەكێتى بەرەو هەڵدێر بردوە تاڵەبانى و ئەو گەلە گورگەیە كە بەریداوەتە گیانى یەكێتى نەك نەوشیروان و هاوڕێكانى , تاڵەبانى بە ناو هێنانى یەكێتى سۆزى خەڵك و ئەندامانى ڕابكێشێ , ئەگینا سەر لەبەرى قسەكانى درۆى كردوە , یەكێك لەو ئەندام كۆنگرانە كە كادرى مەڵبەندى سلێمانیە بۆى گێڕامەوە ووتى كە تاڵەبانى ووتارەكەى ئەخوێندەوەهەموو قێزمان لەو درۆیانەى تاڵەبانى ئەهاتەوە چونكە باش ئەزانین درۆ ئەكات , ئەوەى یەكێتى سوك كرد , دزەكان و خاوەن فایل و ناوگەڵ پیسەكان بون نەك نەوشیروان و هاوڕێكانى , ووتى ئەبێت هەموو كورد مەمنونى ئەوانە بێت كە ڕووى ڕاستى ئەو جانەوەرە دزانەیان بۆ ئاشكرا كردین , تاڵەبانى لە باتى كێشەكانى حیزبەكەى چارەسەر بكات , كەچى ئەوە لە بیر خەڵك دەباتەوە و كێشەكان بەرەو ئاقارێكى تر ئەبات , تاڵەبانى خۆى لەباسى دزى و گەندەڵى و فایلدارى سەركردەكانى یەكێتى لادەدات كە پێویست بوو زۆر باسیان لێوە بكرێ كەچى ئەمە ناكات و دێت باسى نەوشیروان دەكات , خۆى لە مەسەلەى دارایى یەكێتى ئەدزێتەوە كە ئەمە خاڵى سەرەكیە , كەچى دێت لە لایەكى ترەوە قسە دەكات ,ئەوانە یەكێتیان سوك كرد كە كلیلى دەرگاكەیان تەسلیمى مەسعود كرد نەك نەوشیروان و گۆڕان , دیكتاتۆریەت و تاكڕەوانەى تاڵەبانى یەكێتى ئاوا لێ كرد, ئەم یەكێتیە بە ڕەنج و ماندوبونى هەزاران تێكۆشەر , خوێن و فرمێسكى مییلەتێك دامەزراو باڵاى كرد كەچى ئێستا ئەوانە هەر باسیش ناكرێن . وەرن سەیر بكەن بزانن لەوانەى خۆیان بۆ سەركردایەتى و ئەنجومەنى ناوەند پاڵاوتوە چەند كەسى بنەماڵەى تاڵەبانى تیا یە , خەڵك و ئەندامانى یەكێتى لەمە پەستن كە دەنگ نادەن بە و حیزب و سەركردەیە نەك گۆڕان , هەموو یەكێتیەكانیش باش ئەزانن ئەوەى یەكێتى وا لێ كرد مەلا بەختیارو ئەرسەلان و ئازاد جوندیانى و هێرۆ و چەندانى ترە , ڕەوایە تا ئێستا كەس لە یەكێتیەكان بە مەكتەب سیاسى و جێگرەكانیشەوە نەزانن داهات و سەرفیاتى یەكێتى چەندە , چى دەست دەكەوێت و چى لێ دێت , ڕاگەیاندن , دارایى , ئاسایش و زانیارى و پێشمەرگە كەلە كۆڵەكە گرنگەكانى یەكێتین بە دەست تاڵەبانى و بنەماڵەكەیەوەن , نوێنەرەكانى حكومەت و سەفارەتەكان هەر لاى ئەوانن , ئیتر خەڵك و ئەندامانى ئەو حیزبە چۆن بڕوا بەو سەرۆك و سكرتێرو لێپرسراوانە ئەكەن,تۆئامادە نیت لە پێناوى یەكێتى واز لە بەغداد بهێنى , بەڵام لە پێناوى بەغداد وازت لە یەكێتى و میللەتەكەش هێنا , ئەمە یەكێتى بەرەو هەڵدێر برد نەك گۆڕان و نەوشیروان مستەفا ... ئەو كاتە یەكێتى و ئەم میللەتە لە تۆى گرێى سەرەتانى ڕزگارى ئەبێت كە مردیت , چونكە تۆ تا ناو تابوتەكە دەست بەردارى هیچ پۆستێكى یەكێتى و بەغداد نابیت ...والسلام علی‌ من اتبع الهدی‌ ئەى جەلال تاڵەبانى .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە