کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نزیك بونەوەى یەكێتى لە گۆڕان بۆ ترساندنى پارتیە

Wednesday, 01/09/2010, 12:00




ماوەیەكە باس لە نزیك بونەوەى یەكێتى و گۆڕان دەكەن , سەرچاوەیەك دەڵێ نەوشیروان مستەفا و تاڵەبانى بە دزییەوە یەكیان بینیوە , یەكێك دەڵێ وەفدى هەردوو لا سەردانى یەكیان كردوە و كۆمەڵێ شتى تریش هەیە , بەڵام ئەمانە هەر هەمووى درۆیە و هیچى ڕاست نیە , بێجگە لەو وەفدەى كە بە دزى مەكتەب سیاسى یەكێتیەوە و بە ئاگادارى تاڵەبانى سەردانى كاك نەوشیروانیان كردبوو , ئەویش دلێرى سید مەجیدو عیماد ئەحمەد بون , ئەویش هیچ ئەنجامێكى واى نەبوە , بێجگە لەمە هیچ شتێكى تر لە ئارادا نیە ,ڕاستە خاو بونەوەیەك هەیە , بەڵام ئەمە ماناى ئەوە نیە ئیتر ئاو كراوە بە ئاگردا , ئەوە عادەتى تاڵەبانیە و بەردەوامیش ئاوا سیاسەتى كردوە , ئێستا پارتى لە تاڵەبانى توڕەن ,بەتایبەت دواى ئاشكرا بونى ئەو هەوڵەى بۆ سوك كردنى مەلا مستەفا درا لە ڕێگەى قانعى فەردەوە ,ئیتر پەیوەندییەكان ئاڵۆز بوون ,بۆ بەدیلى ئەمە ئەبێت تاڵەبانى فێڵێكى تر بكات ,ئەوەشى زیاتر ئەمەى ووروژاند ئاشكرا بونى ئەو بەڵێنە نهێنیە یە كە تاڵەبانى داویەتى بە مەسعود و ڕازى بوە بەوەى دكتۆر بەرهەم دوو ساڵ سەرۆكى حكومەت بێت , ئەمە پیلانێكى ترسناكە و یەكێتى و تاڵەبانى هەوادارانى خۆیان بەوە هەڵخەڵەتاندبوو كە چوار ساڵە , ئەمە ئاشكرا بوو , ئەمە بۆ تاڵەبانى ئابڕووچونە ,چونكە سەركردایەتى یەكێتیش بێ ئاگان لەمە , بۆیە هەر بەدزى مەكتەب سیاسیەكەیەوە وەفدێكى نارد بۆلاى كاك نەوشیروان و ئەویش ئەنجامێكى واى نەبوو , ئیتر نۆكەرەكانى تاڵەبانى كەوتنە هۆنینەوەى هەندێك درۆ كە گوایە بەینى گۆڕان و یەكێتى ئاسایى بۆتەوە و تەنانەت لە كۆبونەوەى ئۆرگانەكانى خوارەوەدا باسیان لەوە كردوە بەم نزیكانە گۆڕان دێنەوە ناو یەكێتى ,دواجار تاڵەبانى لەگەڵ گۆڤارى مەداى عێراقیدا ووتبوى (كه‌ ئێستا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا هه‌یه ‌"یه‌كێتی و گۆڕان به ‌ئاراسته‌ی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی ئیجابی باشتر هه‌نگاو ده‌نێن) , من پێم خۆشە بۆ ڕاستى ئەم بابەتە قسەیەكى مەلا بەختیارتان بۆ باس بكەم ,دواى چونى دلێرو عیماد بۆلاى كاك نەوشیروان , مەلا بەختیار لە ماڵى خۆیان لەگەڵ هەندێك كادرى یەكێتى ووتبوى ((ئێمە هەتا ئێستا پارتى لە گۆڕِان بە باشتر ئەزانین , ئەگەر ناچار نەبین قەت لەگەڵ ئەوان ڕێك ناكەوین , بەڵام بە هۆى هەندێك تەسریحى مام جەلالەوە بەینى ئێمە و پارتى تێك چوە , ناچار ئەبێت , ئەمە بكەین ,ئەگینا بەینى ئێمە و گۆڕان مین ڕێژ كراوە و چاك بونەوە مەحاڵە , تالەگەڵ پارتى ئەگەینە ئەنجامێك)) ئەمە قسەى لێپرسراوى دەستەى كارگێڕى مەكتەب سیاسیەكەى مامەیە كە ئەڵێ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا هه‌یه من وەكو خۆم لەگەڵ ئەوەدام كێشە نەمێنێ و وەكو دوو لایەن پەیوەندى ئاسایى هەبێت و ئەم میللەتە جارێكى تر توشى ناخۆشى و شەڕ نەبێتەوە بەڵام نەك وەكو ئەوەى یەكێتى , ئاسایى كردنەوەى پەیوەندیەكانى تەنها بۆ ترساندنى بەرامبەرەكەى بێت, تاڵەبانى ئەیەوێت بەم كارەى دوو شتبكات , یەكەم ئەوە لە بیر هەوادارانى بباتەوە كە مەسەلەى دوو ساڵ سەرۆكى حكومەتیەتیەكەى دكتۆر بەرهەمە و دووەمیش ئەوە بە پارتى بڵێ ئەگەر ئێوەش نەبن ئەوا ئامادەم تەنازول بۆ گۆڕانى خاوەن بیست و پێنج كورسى بكەم , ئەمە مەبەستى شاراوەى ئەو لێدوان و وەفد ناردنەى تاڵەبانیە نەك ئاسایى كردنەوەى پەیوەندییەكان , بەیانى مەسعود زەردەخەنەیەك بكات ئەوا تاڵەبانى جارێكى ڕادەكاتەوە بۆ كۆشك و سەراكەى مەسعود و چۆك دادەدات لە ئاستیاندا , ئەوەى مەلا بەختیار ووتویەتى من ئەمە بە ڕاستتر دەزانم لە قسەكانى تاڵەبانى , ئەوە بیر كردنەوەى ئەوانە و هیچى تر ,ئەمەش تەنها بۆ ترساندنى پارتیە و هیچى تر ,
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە