کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرزانى ئەحە سمێڵ لە نەورۆزا جەژنانەى دابەش كرد

Saturday, 21/03/2009, 12:00


بە فیڕۆ دانى داهاتى ئەم میللەت و حیزبە یەكێكە لەو كارانەى ئەم لێپرسراوانەى یەكێتى دەیكەن , ئەمەش بۆ ئەوەیە شتە سەرەكیەكان لە بیر كادرەكان بەرنەوە و وا لە كادرەكانیش بكەن بەردەوام چاو لەبەر بن و هەر بیرو هۆشیان لاى پارە بێت , ئەمانە باش خۆیان دەناسن , باشیش دەزانن لە ڕووى سیاسی و حیزبیەوە چەندە دۆڕاون بۆیە بەردەوام بیریان لاى ئەوەیە هیچ نەبێت كادرەكان چاو لەبەر بكەن و پێیان بڵێن پارە لاى ئێمەیە و بە ئارەزووى خۆمان چۆنمان بوێِت سەرفى دەكەین , ئیتر گوێ بە هیچ نادەین , من وەكو خۆم پێم ناخۆش نیە ژیانى كادرەكان باش بكەن , بەڵام بەم شێوە یە نا , ئەم كارەى ئەمانە ئەمڕۆ لە مەڵبەندى سلێمانى كردیان بۆ ئەوە نیە كە جەژنانە بدەن , ڕاستە بە ناوى جەژنانەوە دراوە بەڵام مەبەستى ترى لە پشتە , ئەگینا بۆ لەوە پێش ئەو كارەیان نەكردوە , ئەمڕۆ باندەكەى بەرزانى ئەحە سمێڵ ئەمەیان بە دەستكەوتێكى زۆر گەورە دەزانى و شانازیان بەوە وە دەكرد ئەم ستافە ئەم جەژنانەیەیان داوە و گلەیى ئەوەیان دەكرد كە ستافى پێشوو شتى وایان نەكردوە , ئەمەیە نەگبەتى یەكێتى و یەكێك لە هۆى تێك شكانى یەكێتى ئا ئەم خاڵەیە جیاوازى بەینى دوو ستاف تەنها بە پارە جیا دەكرێتەوە , سەیر بكەن بزانن چۆن پارە نەفسیەتى كادرى تێك شكاندوە , وەكو تەلەفونى سەر جادەیان لێ هاتوە بێ پارە ئیش ناكەن , ئێستا حاڵى یەكێتى زۆر خراپە , یەكێتى توشى ئەزمەیەكى گەورە بوە , لە ناو جەماوەردا زۆر تێك شكاوە , لە باتى بێن بیر لەوە بكەنەوە یەكێتى چاك بكەن دێن بە پارە هەست و نەستى ئەو كادرانە سڕ دەكەن , وا دەزانن ئیتر كە پارەیان دا كادرە هوشیارەكان هەموو شتێك ئەخەنە لاوە و ئیتر دەستەو نەزەر مل كەچى ئەم دزانە دەبن , ئەوە كادرە كانتان گرت هەر چەندە واش نیە وەكو بۆى چوون ئەى جەماوەر چى لێ دەكەن , ئێستا دەنگۆى لیستى جیا هەیە , دەنگۆى ئەوە هەیە كە زۆربەى زۆرى كادرەكان و ئەندام و خەڵكێكى زۆر دەنگ نەدەن بە لیستى حیزبەكەى خۆیان و دەنگ بدەن بەو لیستە جیایە , بۆیە هاتون بێ هیچ هۆیەك جەژنانە دابەش دەكەن , ئەم كارە بەشێكە لەو دزییەى حیزب دەیكات لە داهاتى خەڵك و دەنگى بۆ خۆى پێ دەكڕێ , هەقە ئەم پرسیارە بكرێت ئایا هەموو مەڵبەندو مەكتەبەكانى یەكێتى وەریان گرتوە ؟ یان بەس مەڵبەندى سلێمانى , ئەگەر هەموو ئۆرگانەكانى یەكێتى وەریان گرتوە ئەم هەموو پارەیە چەند دەكات , كە زیاد لە بیست هەزار زیاتر كادرمان هەیە لە ئەندام كۆمیتە بۆ سەرەوە بێجگە لە ئەندام كەرت , ئاوا دابەش كراوە جێگرى مەڵبەند (250000) هەزار دینار , كارگێڕ (200000) هەزار دینار , لێِپرسراوى كۆمیتە (150000) هەزار دینار , جێگرى كۆمیتە و ئەندام بەش 100000 هەزار دینار ئەندام كۆمیتە 75000 هەزار دینار كادر 60000 هەزار دینارئەندام كەرت (50000) دینار كارمەندو سایەق و چایچى و حیمایەكان هەریەكە 25000 هەزار دینار ئەمە لە مەڵبەندى سلێمانى جاوەرە ئەگەر مەكتەب و مەڵبەندەكانى تر وەریان گرتبێ بە ملیار دینار ئەكات , ئەمە ئەگەر وابێت بە هەدەر دانى پارەى ئەم میللەتە نیە بۆ پیاو پیاوێنە و تەكەتول بەكار دەهێنرێت , ئەوان ئەگەر ڕاست ئەكەن بابێن دزى لە كادرەكان نەكەن , هەتا ئەم ساتە لە ساڵى 2003 وە هەموو كادرێك مانگانە 200000 هەزار دینارى لێ دزراوە , ئەویش لەم ماوەیەى دوایدا ئاشكرا بوو , ئەوە ئەدزن بەڵام لە لایەكى ترەوە بۆ كڕینى كادرەكان دێن داهێنانى نوێ ئەكەن و بە خەیاڵى خۆیان بەس نەورۆز جەژنى كوردە بۆیە جەژنانەى تیا ئەیەن , یەكێتى بە جەژنانە چاك نابێت یەكێتى ئەبێت گۆڕانى تیا بكرێت نەك جەژنانەى تیا بدرێت , ئەو پارەیەى ئاوا بە هەدەر سەرف ئەكرێت بۆ كارى تر بەكارى بهێنن , كادرى یەكێتى پێویستى بەوەیە ڕێزى بگرن نەك بە پارەو نان خواردن نەفسیەتى بشكێنن و بەرزانى ئەحە سمێڵ بڵیت كادرەكانى من وەكو تەلەفونى سەرجادە وان تا پارەیان تێ نەكەیت ئیش ناكەن , بە پارە دانیش ئەو ڕێگەى گرتومانە بەرى نادەین و دەنگمان بۆ لیستى سەربەخۆیە نەك بۆ ئەو لیستەى پارەى ئەم میللەتە بە هەدەر ئەدات بۆ پیاو پەیدا كردن و بیر بردنەوەى كێشە سەرەكیەكان
هەق بوو بەرزانى ئەحە سمێڵ لەو پارە دزراوەى ئاغاكەى تەخشان و پەخشانى ئەكات هەندێكى بۆ كەس و كارى شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكان و كەم ئەندامان و ئەندامەكانیشى پەیدا بكردایە , , خۆ هیچى تێ نەئەچوو یان هیچ نەبوایە بۆ هەموو مەڵبەندەكانى تریشى وەرگرتایە نەك بەس بۆ خۆى بۆ ئەوەى ئێمەى پێ لە خشتە بەرێ



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە