کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوەى سەرانى جەلالیەكان شانازى پێوە ئەكەن چیە ؟

Wednesday, 03/02/2010, 12:00


لە دوایى هەڵبژاردنى 25/7وە كە خەڵكى ئەم ووڵاتە بە دەنگەكانیان دژى دەسەڵاتدارانى دزو گەندەڵ وەستانەوە و هێزى خۆیان لە بزوتنەوەى گۆڕاندا كۆكردەوە و بیست و پێنج كورسیان ناردە پەرلەمانەوە تا دەسەڵات بزانێ ئەوە هێزى خەڵكە ئێوە تەڵاق ئەدات و لیست و هێزى تر ئەهێنێتە پێشەوە , ئەوە خەڵكە ئیتر گەندەڵى و دزى قبوڵ ناكات , دوایى هەڵبژاردن یەكێتى ووتیان سوود لە هەڵەكان وەردەگرین , بەڵام ئەگەر بەراوردێكى بچوك و سەر پێى بكەین لە پێش هەڵبژاردن و دوایى هەڵبژاردن بزانین چین ئەو دەستكەوتانەى واى لە خەڵك كردوە جارێكى تر دەنگ بدەنەوە بە لیستى دەسەڵاتداران و بەتایبەت لیستى یەكێتى , ئەوەى بینیومانە و بیستومانە نەك هیچ نەكراوە بەڵكو خراپ بوە و باشتر نەبوە , نە لە حكومەتدا كە ئێستا لاى خۆیانە و نە لە حیزبداهیچ شتێكى وا نەكراوە كە جارێكى ترخەڵك ئەمانە بكاتەوە بە قیبلە و ڕوویان تێ بكات , حكومەت كارەباى نەهێشت , كرێى مولیدەى زیاد كردوە , خزمەتگوزارییەكان كەم بونەوە ,داهاتى كوردستان بێجگە لەبودجەكەى بەغداد ئەوانى تر شاراوەن , حكومەت یەكى نەگرتۆتەوە ,لاى حیزبیش گرێكان نەك نەكراونەتەوە بەڵكو ئاڵۆز تر بوون ,تیرۆرو هەڕەشە بۆ سەر كادرەكانى گۆڕان زیادى كرد , نان بڕین و سزادانى سیاسى بەردەوامە , گەندەڵو دزو خاوەن فایل و پیاوانى بەعس هەر ماونەتەوەو كاربەدەستن , دیكتاتۆریەتو تاك ڕەوى بەردەوامە و لێپرسینەوە بونى نیە ,ماسیەكە لەسەرەو بۆگەنى كردوە كەچى كلكیان بڕیوە , تەكەتول و پیاوپیاوێنە زیادى كردوە , ئاغاى تاڵەبانى جارى پێشوو خەونى شاعیرانەى ووت ئەم جارە پشتگیرى لەو بەعسیانە كرد كە كوردیان ئەنفال كرد ,حكومەت و حیزب هەر دەست لە ملانى یەكترن و بەتەوریش لێك جیانابنەوە , دەستكەوتێكى تریش سوك كردنى سزاكانى سەر سەرانى ڕژێمى سەدام وبەخشینەوەى تاوانە بە سەر تێكۆشەراندا , هەندێك شت هەبوو پێش 25/7 بونى نەبوو بەڵام دوایى لێیان دەركەوت , ئەمانەن كە ئەوان شانازى پێوە ئەكەن و بە خاڵى سەركەوتنى خۆیان حسابى ئەكەن , ئەوان زیاتر بەلاى خراپتردا ڕۆیشتون نەك باشتر , ئیتر خەڵك بەچى ئەگاتە ئەو ئاستەى واى لێ بێت دەنگتان بداتێ , یەك ئیشى باشمان پێ بڵێن تا ئێمە بڕواتان پێ بكەین , نیە و نەتان كردوە بێجگە لەو هەنگاوە خراپانەى هاویشتوتانە ,ئەمان تەنها سەرمەستى ئەوانەن كە بە حسابى ئەوان تەسلیم بونەتەوە و هە ركەسێك لەوانە ئەڵێ من نوێنەرى ئەوەندە خەڵكى گۆڕانم , ئەمان بەختى خۆیان تەنها لە سەر ژمارەى وەهمى تاقى دەكەنەوە و تەنها بەوە دڵخۆشن ,كە ئەوەش سێ بەشى درۆیە وخەڵكانى خۆیان ئەهێنن بەناوى گۆڕانەوە , كە ئەمە بە ڕایى چاودێران بێجگە لە شەڕى دەرونى هیچى تر نیە , یان فێر بوون كادرى كۆمیتەكان بەناوى سەر ژمێریەوە ئەنێرنە كۆڵان و گەڕەكەكانەوە و بە پڕ كردنەوەى فۆڕمێك داوا لە خەڵك ئەكەن دەنگ ئەدەیت بە كێ ؟ خەڵكیش ئەیاناسێ و بۆ ئەوەى بەڵا لە خۆى دوور بخاتەوە ئەڵێ بەئێوە , ئیتر ئەمە ئەكەن بە پێوەر بۆ دەرچونیان , تەنها ئەمەیە كە شانازى پێوە ئەكەن وخۆیانى پێوە با ئەدەن , جارى پێشوو ئامارو ژمارەى هەڵە سەرى خواردن , ئەمجارەش بە قسەى كادرەكانیان ئەكەن و سەر سمێكى تر لێ ئەدەن , لە زەمانى دكتۆر بەرهەمەكەشدا , كارەبا و سوتەمەنى نەما , ئارامى و ئاسایش نەما , بێ كارى زیادى كرد , كێشەكان وەكو خۆیان وزیادیان كردوە , ئیتر نازانم جەماعەت بەچیەوە ئەنازن و خۆیان با ئەدەن ,داماوانە بە ئەندامەكانیان ئەڵێن ئەمجارە ئەیبەینەوە , ماویانە یەك جارى تر تا دەستیان بە پشكۆكەدا بچزێ ئەو كاتە ئەزانن هیچیان نەكردوە وهیچیشیان پێ ناكرێ ,تەنانەت نەیان توانى جەماوەر ئاشت بكەنەوە , ئیتر چیتان كردوە ؟ تنها كاریان بەخشینەوەى پارەیە بێ بنەما ئەوەیە كارەكانیان بۆیە پێیان ئەڵێم ئەمجارەش بەتەماى هیچ مەبن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە