با منیش بەرزانى ئەحمەد كوردە بە درۆ بخەمەوە
Sunday, 24/05/2009, 12:00
هەموو درۆزنەكان باش ئەزانن خۆشى درۆ كردن ئەوەیە بڕوات پێ بكەن بەڵام كە بڕوایان پێ نەكردى ئەوە ڕیسواییە , ئەم بەرزانەى توشى هیستریا بوە بە وازهێنانى ئەو هەموو كادرە باشەى مەڵبەند لە سایتى چاوگێڕدا درۆیەكى كردوە خوا بەو سەرەوەیە ئەمەندە پێكەنیم خەریك بووبتەقم , لەو سایتە بێ پێزەكەى مەلا بەختیاردا كە ناویان ناوە سایتى درۆخانە چونكە لە درۆ زیاتر هیچ نازانێ چاوپێكەوتنێكى ئەو لێپرسراوى باندەى بڵاو كردۆتەوە كە دەڵێ بەرزانى ئەحمەد كوردە كەناڵەكانى ووشە بە درۆ ئەخاتەوە و ئەڵێ ئەوانەى وازیان هێناوە تەنها 21 كادرن بەڵام بۆ خەڵكى ڕوون نەكردۆتەوە ئەو 21 كادرە تەنها لە دوو كۆمیتەدایە , بەرزان وا ئەزانێ هەموو كەس مەلا جەبارە بڕواى پێ بكات , پێم سەیرە كەسێك خۆى بە لێپرسراوى مەڵبەندێك بزانێ ئاوا درۆ زن دەربچێت ئاخر ئەمە جاران نیە ئێستا سایت و ڕۆژنامە و كەناڵەكانى تەلەفزیۆن هەیە , ئەوەندەش كۆن نیە تا بیرمان چوبێتەوە ئەو بیست و یەك كادرە زۆر لە تۆ شەریف ترەى وازیان هێناوە تەنها كادرە بەڕێزەكانى كۆمیتەكانى ئازادى و شێخ محى الدینن , نەك هەموو مەڵبەند , دڵنیابە جەنابى بەرزانى ئەحە سمێڵ ئەوانەى باندەكەى تۆ كە ئەمێننەوە لە پەنجەكانى دەست تێ پەڕ ناكەن , من پێم سەیرە ئەو كەسانەى ئەم بابەتەى تۆ دەخوێنەوە كەس هەیە بڕوات پێ بكات , ئەوانە لە 30 كادر 21 یان وازیان هێناوە , ئەگەر وانیە بۆ بەرنامەكەت وەستاند و ئێستا بە دزییەوە یەك یەك خەڵك بانگ دەكەیت , تۆ ئەڵێیت من بە ناوى كەسەوە نەمكردوە ئەمەشیان هەر درۆ ئەكەیت چونكە تۆ لە كۆبونەوەكەدا ووتبوت من بە ناوى جەنابى مام جەلالەوە ئەمە دەڵێم كەچى ئێستا پەشیمان بویتەوە كەواتە ئەگەر وایە با مام جەلال خۆى ئەمە بڵێت و بانگى تۆ بكات محاسەبەت بكات كادرى یەكێك لەو كۆمیتانە سەرجەم قسەكانى تۆى تەسجیل كردوە كە جەنابت ئەڵێت من بە ناوى مام جەلالە وە قسە ئەكەم ئەگەر بڕواش ناكەیت با مام لیژنەیەك دروست بكات ئەو كاتە نوسخەیەكى سیدى دەنگى تۆ كە خستومانەتە سەر سیدى لەو دەنگە ناخۆشەى تۆ ى بۆ ئەنێرین كە چۆن بە ناوى مام جەلالەوە قسە دەكەیت , تۆ بە ناوى مام جەلالەوە ئێمەتان كرد بە خائین , بە ناوى مام جەلالەوە هەڕەشەى موچە بڕین ئەكەیت , بە ناوى مام جەلالەوە ئەندامانى كۆمیتەى بەختیارى كۆ دەكەیتەوە كەچى خۆت ئەچیت و ئەڵێیت من نوێنەرى مام جەلالم و خەڵكى ئامادەبوش هوها و فیكەت بۆ لێ ئەدەن , مام جەلالتان لێ كردوین بە خولە بوز , چەندە سەیرە باس لە پەیڕەو دەكەیت كام پەیڕەو ئەگەر جەنابت بە پەیڕەو ئیش ئەكەیت و بڕٍوات بە پەیڕەو هەیە ئەبێت زۆربەى ئەو باندەى جەنابت لێپرسراوێتى ئەكەیت دەریان بكەیت بە پێى پەیڕەو نابێت هیچ كارگێڕێك لە سەر دزى دەركرابێت كەچى دوانت حكومەت كابینەى عومەر و بەرهەم لە سەر دزى فەسڵى كردون ئێستا كارگێڕى جەنابتن , یەكێك لە جێگرەكانت لە تاسلوجە ئەفسەرى سەیتەرە بوە , چەندین لێپرسراوى كۆمیتەت هەن خۆت باش ئەزانى چین و كێن ؟ ئەگەر بە پەیڕەو كار دەكەیت فەرموو حسابیش بۆ ئەوانە بكەن , تۆ لەوەتى خەریكى تەكەتولى لە كادر ناچیت لە فەرمانبەرى بانك ئەچیت چونكە هەر پارە ئەبەخشیتەوە ئێستاش لە لێپرسراوى مەڵبەند ناچیت , ڕووى ئەو زوروفە ڕەش بێت تۆى تیا بویت بە لێپرسراوى مەڵبەند , ئاخر ئەو كادرو ئەندامانەى ماونەتەوە چۆن بڕوا بە جەنابتان ئەكەن كە ئاوا درۆ یان بۆ ئەكەیت ئەى بۆ پێیان ناڵێت لە 30 كادر بیست و یەكیان وازیان هێناوە , ئەى بۆ پێیان ناڵێیت تەنها ئەو بیست و یەك كادرە بەڕێزە تەنها لە دوو كۆمیتەن , ئەوەتا بە تۆ و حاكم قادرو شۆڕش ئیسماعیل و حامى حاجى غالى چى ئەكەن ناتوانن قەناعەت بە یەك كەسیان بكەن بێتەوە , كام وەعدە گەورەیە داوتانە یەك كەستان بۆ قەناعەت پێ نەكراوە , ئیتر بۆ درۆ بۆ خەڵك ئەكەیت هەندێكیان بەتەمان بێنەوە هەر كادرە كانى خۆتن تەلەفون ئەكەن بۆ ئەو هەڤاڵانە و پێیان ئەڵێن دەستان خۆش بێت لەو بەرزانە بێ ئەقڵەنەجاتتان بوو ,ئیتر كێ جارێكى تر ئامادەیە بێتەوە ژێر حوكمى جەنابت , ئەوانەى ڕۆیشتن سەربەرزن بەس نیە كەسێك لێپرسراویان نیە خاڵى خائین بوبێت و حەڤدە پێشمەرگەى ئەم یەكێتیەى بە شەهید كردن دابێت , جەنابت لەو ڕۆژەوە توشى هیستریا بویت , مەلا جەبار ووتویەتى لەو ڕۆژەوە شەكرەكەت بەرزە دانابەزێ , بەسە درۆ , بەسە خۆڵ كردنە چاوى خەڵكەوە , دڵنیابە كەس نیە بڕوات پێ بكات , بەوانە تێ مەكەوە ماستاوت بۆ ئەكەن , دڵنیابە ئەو مەلا جەبارەى كە ووتبوت لەگەڵ كەر بیگۆڕەوە زەرەر ناكەیت بڕوات پێ ناكات ئیتر درۆ بۆ كێ دەكەیت ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست