ئێوە ئەزانن فوئاد ى مەلامەعسوم بۆ وا توڕە بوە ؟
Thursday, 27/05/2010, 12:00
ئەوەى یەك ڕۆژ یەكێتى بوبێت بەتایبەت ئەوانەى پێشمەرگە بوون و لە شاخ بون باش ئەزانن ئەم فوئادى مەلا مەعسومە تەقەى خۆشیشى نەكردوە , لە شاخیش هەر ئاغایانە ڕەفتارى ئەكرد و ئەوەندەش لەبەر سێبەر دانیشتبوو پەمەیى ببو ,ئەوانەى بەم شۆڕشەوە هیلاك بون ئێستا نانیشیان نیە بیخۆن كەچى فوئادى مەلا مەعسوم و مال و مناڵى و كەس و كارى لە سایەى خوێنى شەهیدا ن و ماندووبونى خەڵكدا ئەوەتا بونەتە هەموو شتێك , ئەم فوئادو نمونەى فوئادانە كە قێزەونترین مرۆڤەكانى ناو یەكێتین , چەندین ساڵە لەو پۆستەدا گیریان خواردوە و نایانەوێ دەست بەردارى كورسیەكانیان بن , دواى خۆشیان وەكو ئەوەى یەكێتى تەنها ئەوان خاوەنى بن , كوڕو كچەكانیان هێناوەتەپێشەوە , مناڵەكانیش وەكو پیشەى گڵاوى باوكانیان لە دزى و گەندەڵى و بەدڕەوشتیەوە گلاون , نمونەى جوانەى كچى ئەم دكتۆرفوئادە ,كە لە بەغداد لە سەر دزى گەورە درا بە لیژنەى نەزاهە بەڵام تاڵەبانى و فوئادى باوكى بۆى تێكەوتن و كێشەكەیان بۆ چارەسەر كرد , فوئاد مەعسوم لە چاوپێكەوتنێكى لەگەڵ سایتى ئیلافدا ئەڵێ ((ئهو كهسانهی جیابونهوه شانهی نوستوی ناو یهكێتی بوونو پیلانیان ههبوو كه سكرتێری گشتی لاببهنو گورزی كوشنده له یهكێتی بوهشێنن)) ئەبوایە نەك ئەو كەسانە بەڵكو هەموو ئەو كەسانەى ئێستا خۆیان بە یەكێتى دەزانن ئەو سكرتێرە و ئێوەشیان بە پاڵ و بەرد باران لە یەكێتى دەربكردایە , چونكە ئەوە ئێوەن بونەتە ناشیرین كردن و ڕیسوا بونى یەكێتى , یەكێتى هەموو سەردەمەكان هەتا ئێوە نەبونە هەموو شتێك جێگاى ئومێدى میللەتێك بوو بەڵام كە ئێوە و نەوەكانتان یەكێتیان داگیر كرد و ئەوانەى خۆتان ئاسایى دزو گەندەڵ و بەد ڕەوشت و ناوگەڵ پیس نەبون دەرتان كردن ئیتر یەكێتى جێگاى ئومێدى خەڵك نەما , ئەوە ئێوە بوون بە ناو پاراستنى یەكێتیەوە یەكێتیتان لەبەر چاوى كوردو عەرەب و دنیادا ڕیسوا كرد ,جارێكى تر دەڵێ ((كهس ناتوانێ پێگهی جهماوهری یهكێتیو سكرتێرهكهی رابماڵێ چونكه مام جهلال یهكێكه له سومبولهكانی ئازادیخوازی لهسهر ئاستی عێراقو جیهانیش)) ئەو جەماوەرەى یەكێتى لە ئێوە توڕەن , خۆت زۆرباش ئەزانى بۆ ئەو جەماوەرەتان لێ ڕەنجاوە , پێش گۆڕانیش ئێوە درزتان خستە نێوانى یەكێتى و جەماوەرەكەیەوە , سكرتێرەكەتان ئەو كاتە خۆى سوك كردو هەیبەتى نەما كە هەرچى خاوەن فایل و گەندەڵ و دز هەیە خستیە ژێر باڵى خۆیەوە و كەسە دڵسۆزەكانى دەرپەڕاند , خۆ دەرنەچونى خۆت ئەى دختۆر فوئاد لە هەولیر نمونەى ئەوەیە كە كە ستان پێوە نەماوە , ئەوەى بە سەر یەكێتى هاتوە ئێوەن , نەك ئەوانەى جیا بونەتەوە , ئیوە ئەزانن چیتان لە یەكێتى كردوە , لەتاوا خەڵكە دڵسۆزەكان هاتونەتە دەرەوە , بۆ لە خۆتان ناپرسن بۆ لە هەولێرو بادینان نەتان توانى یەك كورسى بهێنن تا پارتى ڕەحمى بە تۆ كرد و كورسیەكى دایتێ , ئێوە ئاگاتان لە خۆتان نەماوە لەبەر دزى و گەندەڵى و داوێن پیسى چیتان بەسەر یەكێتى هێناوە , بەداخەوە یەكێتى كەسى تیا نەماوە , ئەوەى ماوەتەوە مل كەچى ئەو چوار دینارە یە كە وەرى دەگرێ , ئەگینا ئەگەر یەكێتیەكەى جاران بوایە ئەبوایە هەموو یەكێك لە ئێوە بدرانایە دادگا بۆئەوەى سزاى خۆتان وەربگرن , ئۆباڵى هەموو ئەو شكستانەى ڕابوردوو ئێستا و لەمەو دوا بە سەر یەكێتیدا دێت تەنها ئەو سەركردایەتیە نەفام و خەڵەفاوەن كە ئێستا هەر هەمویان خەریكى خۆ دەوڵەمەند كردنن , لەبەر دزى و پارە خواردن هیچ یەكێكتان ئامادە نین دەست بەردارى شوێنەكانتان بن , ئامادە نین كۆنگرە بگرن , تۆ ئەو سەر شۆڕییەت قبوڵە كەسانى تر شەرەف مەندەكانى ناو یەكێتى ئەو سەر شۆڕییەیان قبوڵ نەبوو بۆیە وازیان هێنا , ئەى وەكو تۆ دابنیشتنایە و تا ماون میللەت تف و نەعلەتى بكردنایە , ئەوەى تۆ و هاوپیشەكانت قبوڵى ئەكەن بە كەسانى تر قبوڵ ناكرێ , تا ئەو كاتە مام جەلال لە دڵى میللەتدا بوو كە یەكێتى تەسلیمى پارتى نەكردبوو , كە داڵدەى دزو گەندەڵ وخاوەن فایل و داوێن پیسەكانى ناو یەكێتى نەدابوو لەو كاتەوە مام جەلال كەسایەتیەكى قێزەونە نەك خۆشەویست , تاڵەبانى وەكو مریشكەكە خۆى خۆڵى كرد بە سەر خۆى و یەكێتیدا , ئێستا مام جەلال خۆشەویستى ئەوانەیە كە چاویان لێ دەپۆشێ ئەگینا خۆشەویستى كەسى تر نەماوە , ئەگەر ئەو میللەتى بویستایە نەیدەهێشت یەكێتى و ئەو میللەتە ئاواى لێ بێت , دوا جاریش پێت دەڵێم ئەى پیاوە پەمەییەكە ئەوە ئێوەن و ئێوەش بون یەكێتیتان وا لێ كرد تكایە دەست گڵاوەكەى خۆتان بە كەسى تر مەسون , نازانم تەنها بۆ ئەو كورسیە قەرەبوە وا خۆت سەغڵەت كردوە , خەمت نەبێت ئەوەشت نەوتایە هەر ئەیان دایتێ چونكە مل كەچى و نۆكەرایەتى ئێوە بۆ تاڵەبانى ئەوەت بەردەكەوێ , ئەوە ئێوەن ڕێگا لە تاڵەبانى ناگرن تا واى لێ هات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست