عیماد ئەحمەد و ڕاگەیاندنى یەكێتى كامیان ڕاست ئەكەن ؟
Monday, 09/11/2009, 12:00
ماوەیەكى زۆر ڕاگەیاندنە ڕوو زەردەكانى یەكێتى هەمومانیان سەرقاڵ كرد بەوەى كە پارەیەكى زۆر لە دیوانى پارێزگاى سلێمانى دیار نەماوە ودانا ئەحمەد مەجیدیش دەستى هەیە لەو دزییەدا , ئیتر ئەمە بوە بابەتى گەرمى ڕاگەیاندنەكانى یەكێتى و لە ژێریشەوە پارتى سەدان ووتارى لە سەر نوسراو لە تیڤى گەلى كوردستانەوە بەهێز حسێنى زوڕناژەن بەرنامەیەكى گەرماو گەرمى لە سەر كرد و ماوەیەكیش كادرە بێ مەعریفەكانى ڕێكخستنەكانى یەكێتى ئەم بابەتەیان كرد كەرەسەى كۆبونەوەكانیان , تا دواجار وەزیرى داد و ڕۆژنامە ڕوو زەردەكەى كوردستانى نوێش ئەوەى بڵاو كردوە كە پارێزگارى سلێمانى لە لایەن دادگاوە داواكراوە ,بەمەشەوە نەوەستان ڕۆژانە جاسوسەكانى یەكێتى لەناو خەڵكدا دەیان جۆر پڕوپاگەندەیان بۆ پارێزگا ر دەكرد و وایان بڵاو كردۆتەوە كە ئەو پارەیە داناى ئەحمەد مەجیدداویەتى بە كۆمپانیاى ووشە و نەوشیروان مستەفا , گۆڤارى بەڵگەكەى زوڕناژەن جەمال عبداللەش یەك ژمارەى تەرخان كرد بۆئەم بابەتە , بەڵام بە پێى ئەو چاوپێكەوتنە بێت كە لەگەڵ عیماد ئەحمەدا كراوە دەردەكەوێت سەرجەم ئەو پڕو پاگەندانە دروست كراوى یەكێتى بون و بۆ مەبەستێكى تایبەت بەكار هاتون , هەر هەمووى دورە لەڕاستیەوە ,عیماد لە ڕۆژنامەى ڕوداوالە ڕۆژى 2/11/2009 دا ئەڵێ ((تۆمەتەكان لەسەر پارێزگاری سلێمانی ساخ نەبوونەوەو بێ تاوانە)) بە قسەكانى عیمادا دیارە یەكێتى و سەركردایەتیەكەى بۆیە ئەمەیان كردوە بۆ ئەوەى پاساوى ئەو شكستەى 25/7یان بدەنەوە و ماوەیەك خەڵكى پیًَوە سەرقاڵ بكەن و كەسیش باسى ئەم شكستە نەكات , ئەگینا بە كویا ئەو هەموو تۆمەتە بۆ دانا دروست كرا و چۆنیش تیاى بێ تاوان دەرچوو , ئاخر ئەو ڕاگەیاندنەى یەكێتى چۆن بە خۆى دەڵێ ئێمە ڕاست گۆین , حیزب خۆى ئەو هەموو تاوانەى بۆهەڵبەست و هەر حیزبیش خۆى بۆى چارەسەر كرد , ئاخر نە دادگا ئەمەى بۆ دانا دروست كرد و نەدادگاش بێ تاوانى ڕاگەیاند هەر حیزب خۆى كردى ,بەمەدا دەردەكەوێت هەر كاتێك حیزب بیەوێت ناشیرینت بكات ئەوا دەیان هۆنراوەت بۆ دەهۆنێتەوە و سەدان جاش قەڵەم و دەهۆڵ كوتت بۆ ڕاست دەكاتەوە و سەدان بەڵگەشت بۆ دروست دەكەن , بەڵام بیشیانەوێت زۆر بە ئاسانى ئەتكەنەوە بە شێرى شێر خۆر و هەر خۆیان تاوان بارت ئەكەن و هەر خۆشیان بێ تاوانت ئەكەن و ووسڵت دەرئەكەن , عیماد ئەڵێ ((ئەو خۆی زۆرجار لای من باسیكردووە، كە سەر بە گۆڕان نییە و نوێنەرایەتی یەكێتی دەكات. )) ئەم دێڕە بە سە بۆ ئەوەى تاوان بار بیت یان بێ تاوان , مادام لەم ووڵاتەدا حیزب هەموو شتێكە ئاساییتە تاكەكانى ئەم كۆمەڵە ڕۆژێك تاوانبارو ڕۆژێك بێ تاوان بن , ئەگەر بە دڵى سەرۆكەكان هەڵس و كەوتت كرد سەد تاوانت هەبێت بێ تاوانى , بەڵام بەدڵى ئەوان نەبویت ئیتر ئەوە دەكەویتە بە هەڵمەتى ئەوان و واوەیلا بە حاڵت , خەڵكینە لەمەوە تێ بگەن تا حیزب هەیمەنەى هەبێت و سەرجەم كایەكانى ژیانى ئەم ووڵاتە لاى حیزب سەركردەكان بێت ئەم جۆرە كارانە ئاساییە و ئەبێت چاوەڕوانى شتى تریش بكەین , ئێستا نازانین كامیان ڕاست دەكەن عیماد یان ڕاگەیاندنەكانى یەكێتى , كێ وەڵامى ئەو پرسیارەمان ئەداتەوە , بۆ دانا تاوانبار كرا و سەدان بەڵگەى لە سەر دروست كرا و بۆ وا بە ئاسانیش بێ تاوانى ڕاگەیەنرا ,من ئەڵێم عیمادیش ڕاست ئەكات و ڕاگەیاندنى یەكێتیش هەر ڕاستدەكەن , چونكە ئەو ڕۆژە بۆ پاساوى شكستەكانیان ئەم كارە پێویست بوو , ئێستاش ئەمە پێویستە , هەروا بزانن یەكێكى تر هات و ووتى قایمقامەكەى هەڵەبجەش بێ تاوانە و هیچى لە سەر ساغ نەبۆتەوە , من دڵنیام ئەوەش نزیكە , دڵى سەرۆكەكان ڕازى بكەن كەس كێشەى نیە ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست