یەكێتى بە پڕ كردنەوەى فۆڕمى ئەندامێتى بەزۆر نایەتەوە مایە
Monday, 21/09/2009, 12:00
دوایى ئەو شكستە ئابڕو بەرانەیەى یەكێتى لە سەر دەستى گۆڕان و گۆڕان خوازان توشى بوو لە سلێمانى و چوار دەورەكەى , بە حساب ئێستا یەكێتى ئەیەوێت بە خۆیدا بچێتەوە بەڵام چۆن بە خۆدا چونەوەیەك بەهەمان تاس و حەمامەكەى جاران و هیچ جیاوازیەكى نیە لەگەڵ جارەكانى تر و بگرە خراپ تر بوە, یەكێتى لەبەر ئەوەى مەكتەبەكەى ئەرسەلان بایزو مەڵبەندو كۆمیتەكان زۆریان درۆ لەگەڵ كردوە بۆیە ئەمجارە پیاوێكى سەر چەوت تر لەوان كە عارفى بێ مەعریفەیە هێناوە و بەناوى مەكتەبى چاودێرییەوە فۆڕمێكى دروست كردوە و ئەبێت هەمو ئەندامێك بە حساب بچێتە كۆمیتەكان و خۆى پڕى بكاتەوە و ئیمزاشى بكات ,بەڵام وا ئەمجارەش هەروەكو جاران كادرە نادڵسۆزو هەڵپەرست و پارە پەرستەكانى مەڵبەندەكان لە خۆیانەوە كەوتونەتە پڕ كردنەوەى ئەو فۆڕمە و هەر كەسێك هەییت كێشە نیە گرنگ ئەوەیە ئامارەكەیان زیاد بكات و فۆڕمەكەى بۆ پڕ دەكەنەوە, بە حساب یەكێتى بۆیە ئەمەى كرد بۆ ئەوەى ئامارى ڕاستەقینەى خۆى بزانێ بەڵام وا جارێكى تر لە خشتەیان بردنەوە , ئەویش تەنها بۆ ئەوەى مەڵبەند و كۆمیتەكان پێیانەوە دیار نەبێت كە ئامارەكەیان كەمى كردوە لە ترسى دەمج كردن , هەرچەند بە پێى ئەو ڕاپۆرتەى هاوڵاتى بڵاوى كردۆتەوە ئەو ئامارە بە شێوەیەك كەمى كردوە كە مەكتەب سیاسى یەكێتى توشى شۆك بون لەگەڵ ئەوەشدا ئەمجارەش فرت و فێل و درۆى زۆر تیا كراوە , من هەندێك نمونە ى پڕ كردنەوەى ئەو فۆڕمانەتان بۆ دەنوسم ئینجا بزانن سەرلەبەر ئەمجارەش مەكتەبى سیاسى و تاڵەبانى لە خشتە براوەتەوە ,بزانن لێپرسراوى ئۆرگانەكانى یەكێتى چیان كردوە , جارێ هەرچى فەرمانبەرە بەزۆر و بە پاس براونەتە كۆمیتەكان و لەوێ پێیان پڕ كردونەتەوە ,لە كۆمیتەكان هەر بە زۆر بۆیان پڕ كراوەتەوە, ئەوانیش لە ترسى نان بڕین ناچار پڕیان كردۆتەوە , لە هەندێ شوێن پێیان ووتون ئەگەرگۆڕانیش بن هەر پڕى بكەنەوە كێ ئەزانێ ئێوە گۆڕانن , ئەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران پاس براوە و لە فەرمانگەكان هێنراونەتە دەرەوە و براون بۆ كۆمیتە , لە یەكێك لە كۆمیتەكانى مەڵبەندى سلێمانیدا كارگێڕى كۆمیتەكە بە یەكێك لەو فەرمانگانەى ووتوە ئەزانم زۆربەتان دەنگتان داوە بە گۆڕان بەڵام ئێوە ئەو فۆڕمەمان هەر بۆ پڕبكەنەوە با ئامارەكەمان كەم نەكات , ئەو خەڵكانەى ناسنامەى خانەنشینیان بۆ كردون ئەوانەى موچەیان نەداونەتى َ پێیان ووتون بچن پشتگیرى كۆمیتە و مەڵبەند بهێنن و كە ئەچێتە كۆمیتە ئەڵێن ئەبێت ئەو فۆڕمە پڕ بكەیتەوە ئەو كاتە پشتگیریت بۆدەكەین , لە گەڕەكەكان تیپە میللیە وەرزشیەكانیان بردوە بۆ كۆمیتەكان و بەناوى پێدانى جل و تۆپەوە ئەو فۆڕمەیان پێ پڕ كردونەتەوە ,ئەوە پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش بۆیان براوە بۆ شوێنى دەوامەكەیان و ئەفسەرەكان بە زۆر بۆیان پڕ كردونەتەوە , ئەبوایە ئەو فۆڕمە لە ناو كۆمیتەكانداپڕ بكرایەتەوە و ئەندامەكە خۆى ئامادە بوایە بەڵام هەر ئەندام كۆمیتەیەك دەبینى سەدان دانەى پێیە و لەسەر جادەكانیش بۆ خەڵكى پڕ دەكەنەوە , واى لێً هاتوە بەبەردەم كۆمیتەیەكدا بڕۆیت بانگت ئەكەن و فۆڕمت بۆ پڕ دەكەنەوە , ئەندام كەرت لە ترسى ئەندام كۆمیتە و ئەویش لە ترسى لێپرسراوى كەرتەكەى و ئەمیش لە ترسى لێپرسراوى كۆمیتەكەى و ئەمیشیان لە ترسى لێپرسراوى مەڵبەندەكان ناچارن هەرچۆنێك بوە ئەو ئامارەى لەوەو پێش داویانە وەكو خۆى بمێنێتەوە , هەرچەندە هیچى وەكو خۆى نەماوە , لە سلێمانى كۆمیتە هەبوە ئامارى ((5000)) كەسى داوە كەچى ئەمجارە بە هەزار حاڵە حاڵ 1500 كەسى بۆ كۆكراوەتەوە , نمونەى تر زۆرە , یەكێتى و سەركردایەتیە خەساوەكەى لەباتى ئەوەى ئەو شكستە ببێتە هەلێكى باش بۆ بە خۆدا چونەوەیان و واز هێنان لەو كارە قێزەونانەى جاران و سزا دانى ئەو كەسانەى ئاوا درۆیان لەگەڵ كردوە كەچى وا جارێكى تریش ئەوسەركردایەتیە و سكرتێرە خەڵەفاوەكەیان كەوتنەوە هەمان هەڵەى جارانى پێشوترەوە , ئاخر نازانن ئەو هەڵەیە بوو ئاواى لێ كردن , وا جارێكى تریش بە درۆى لێپرسراوى مەڵبەندو كۆمیتەكان هەڵًخەڵەتانەوە ,یەكێتى ئەگەر بەتەمایە بەمە بێتەوە مایە ئەوە توشى هەڵەیەكى لەوە گەورەتر و شكست و دۆڕاندنێكى تریش ئەبێتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست