هەڵبژاردنى مامۆستایان و كۆمیتەكانى یەكێتى
Monday, 29/11/2010, 12:00
چەند ڕۆژێكى تر مامۆستایانى بەڕێز دەچنە سەر سندوقەكانى دەنگ دان و خۆیان لەو یەكێتى مامۆستایانە ڕزگار دەكەن كە دەیان ساڵە دەستیان خستۆتە بینەقاقاى مامۆستایان ,ئەوەكەرنەڤاڵێكى ترى سەركەوتنى ئیرادەى گەلەبەسەر دزى وگەندەڵى و بەدڕەوشتى یەكێتى مامۆستایانى پارتى ویەكێتى ,ئەمانیش دەبنە تەواوكەرى 25/7 7/ 3 0ئەبێت مامۆستایان كە بەردەوام پێشڕەووپێشەنگى میللەت بوون , ئەوەبسەلمێنن كەنا بۆ بەردەوامى گەندەڵى و دزى , نا بۆ بەحیزبى كردنى میللەت ,ئەبێت بە دەسەڵات بڵێن ئیتر تا ئێرە وئیتر بەسە 0 من ئەزانم مامۆستایانى بەڕێز ,ئەوانەى لە ڕۆژەسەختەكاندا سەرى بەرزیان نەوى نەكردبۆ موچەزۆر لەوەتێگەیشتو ترن , بەڵام هەندێك ڕاستیان بۆ باس ئەكەم , كەلەوانەیەبەلایانەوەنامۆ بێت , لەدیدارێكى كەناڵى كورد ساتدا كەسێك هاتبو بەرگرى لەمامۆستایان دەكرد و خۆى بەمامۆستا حساب دەكرد كە ئەمڕۆ گەورەترین دزى ناویەكێتى نیشتمانیە ,ئەویش ئازاد تۆفیقە , لەوانەیە زۆربەتان وەكومن ئەم ئازادتۆفیقەنەنانسن , ئەم ئازادتۆفیقەدووجار لەومەڵبەندەى سلێمانى لە سەر دزى دەركراوە ,جارێك دەیان چەكى كۆمیتەكەى خۆى دزى و جارێكى تریش پارەى كۆمیتەكەى , كەچى ئیستا ئەم دزەدێت خۆى بەمامۆستا حساب دەكات وبەرگرى لەیەكێتى مامۆستایان دەكات ,بڕۆن لە كادرەكانى ئێستاى مەڵبەندبپرسن بزانن ئازاد كێیە ؟ ئەوكاتە ئەزانن یەكێتى مامۆستایانیش هەمان بابەتى ئازادن, لەم ڕۆژانەدا لەگەڵ لێپرسراوى كۆمیتەى مامەیارە هاوژینى ڕفیق سالار , باسى ئەم هەڵبژاردنەمان كرد , من ووتم مامۆستایان زۆر لەوە گەورەترن ئەمجارە بكەونە ژێر هاش و هوشى ئێوەوە ,ئەویش ووتى كاكە ئەوە تۆ چى دەڵێیت مامۆستا ى چى , كا م مامۆستایەى موهیمە بە وەرەقەیەك خۆى ئەفرۆشێ , ووتى من زۆربەى بەڕٍێوەبەرەكانى سنورەكەم كڕیوە و پارەم داونەتێ , مامۆستا شێتى پارەن , ووتى كاكە من باوكم مامۆستا بوە ,منیش لێى توڕە بووم ووتم مامۆستایانى ئەمڕۆ وەكوباوكت بەعسى نین و خۆشیان بۆ پارەنافرۆشن , مامۆستایەكى بەڕێز بۆى گێڕامەوە ووتى كە بانگمان ئەكەن بۆ مەڵبەند و شێخ جەمال كۆبونەوەمان پێ دەكات خۆمان بە شەرمەزار دەزانین كە زابتێكى ئەو كاتەى بەعس هەڕەشەى ئەوەمان لێ دەكات بە ناوى یەكێتیەوە كە نابێت بێجگە لە لیستەكەى پارتى ویەكێتى دەنگ بدەن بەهیچ لیستێكى تر , ووتى ئێمە بە دەیان ساڵ شەو نخونى وداماوى تا خوێندنمان تەواو كرد , هەر یەكەمان هەزاران منداڵى كوردمان پێ گەیاندوە , كەچى تەلەفونمان بۆ دەكەن ئێوارە وەرن بۆ كۆمیتە بۆ كۆبونەوە كە ئەچینە ئەوێ لێپرسراو كۆمیتەیەكى نەخوێندەوار و نەزان , هەڕەشە دەكات و پەنجە ڕادەوەشێنێ ئەوەى دەنگ نەدات بە لیستى یەكێتى مامۆستایان قوڕ بە سەرى , ئەو مامۆستایە ووتى ئاخر ئەمە ژیانە , كادرێكى مل كەچ , نۆكەر ى دەربارى ماڵى تاڵەبانى و بارزانى , كەس نازانێ كێیە وكوڕى كێیە هەڕەشە لە من دەكات , هەمووئەوانەى دەچنە كۆبونەوەكانەوە ئەگەر ناچارى نەبێت قەت ناچین ,ئەچین بەڵام بڕو ا بكەن دەنگیان نادەینێ , بەڵام چى بكەین , كەس بە قەد ئێمەیەكێتى مامۆستایان نانانسێ , كەچى ئێستا لێمان بونەتە فریادڕەس و بە دروشمە نەزۆك و نەخۆشەكانیان بەتەمان ئێمەى مامۆستایان لە خشتە بەرن ,ئێمەى مامۆستایان باش ئەم ڕێكخراوە حیزبیە ئەناسین ,كە ئەمانە ئەبینین ڕەفیق حیزبیەكانى جارانمان بیر دەكەوێتەوە ,من لە هەردوو سەردەمەكەدا مامۆستا بووم , سەردەمى سەدام و سەردەمى جلال ومەسعودا , بە گەورەیى خوا , ئەمجارەش بە گەورەیى خوا جیاوازیەكەیان تەنها ئەوەیە ئەوان عەرەب بوون و ئەمان كوردن , بۆیە دوا لە مامۆستایانى بەڕێز دەكەم ئەو ڕۆژە هەمووتان بچن بۆ دەنگ دان , دەنگ ئەدەن بە كێى بیدەن بەڵام تكاتان لێ دەكەم دەنگ مەدەن بە ڕەفیق حیزبیەكانى جلال و مەسعود , تكایە ئیتر با ئەو سوكایەتیەى لق و مەڵبەند , كۆمیتە وناوچەكان بەس بێت , عەیبە بۆئێمە خاوەنى بڕوانەمەیەكى گەورەین كەچى كادرێكى جەلالى و بارزانى هەڕەشە مان لێ بكات , با 2/12 بكەینە كەرنەڤاڵى سەركەوتنێكى تر بە سەر گەندەڵ و دزو نیشتمان فرۆشەكانى پارتى ویەكێتیدا , با ئیتر خۆمان لەوانە ڕزگار بكەین , ئەمەى باسم كرد , لاى پارتیش بە هەمان شێوەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست