چۆن ئەبیتە جەلالیەكى عەیارە بیست و چوار ؟
Tuesday, 13/04/2010, 12:00
بۆئەوەى درێژە بە دزى و گەندەڵى خۆت بدەیت , بۆئەوەى پلە و موچە و شوێنەكەت مسۆگەر بێت , بۆئەوەى كەس لەگوڵ كاڵترت پێ نەڵێ , ئەبێت هەموو ئەوانەى تا دوێنێ ئەندامى یەكێتى بون , ئەمڕۆ ببنە جەلالیەكى باشى ئەڵقە لە گوێى دەم داخراو كە چاو بنوقێنێ لە ئاست هەموو ئەوانەى بەبەر چاوى تۆوە دەكرێت لە دزى وگەندەڵى و بەدڕەوشتى و خۆ دەوڵەمەند كردن وفایلدارى دا ,ئەگەر ئەتەوێت بەڕاستى ببیتە ئەندام لە جەلالیەتدا ئەوا پێویستە دەم داخەیت و كونە گوێكانیشت بە قوڕقوشم بتەنى هەتا هەواڵى دزى و گەندەڵى نەبیستى و چاوەكانیشت ئاشنا نەكەیت بەوەى كاربەدەستانى باڵاى جەلالیەكان ئەیكەن و ئەیڵێن , هەر كاتێك ئەمانەت قبوڵ بوو ئەوا ئەو شەرەفە وەردەگریت كە ببیتە ئەندامى حیزبێكى ڕیسوا لەناو میللەتدا , یەكێتى ڕۆژانێكى سەخت لە دوایى ئاشبەتاڵێكى ئابڕو بەرانەى بنەماڵەیەكى خائین دامەزرا , دامەزراندنى یەكێتى هەر لە سەرەتاوە هەتا ئێستا بە ڕوبارێك خوێن ئاودرا و گەشەى كرد , ئەو تێكۆشەرانەى ئەو ڕۆژگارە یەكێتیان تیا دامەزراند بۆ ئەوە بوو نەگاتە ئەو ئاستەى كە ئێستا تێى كەوتوە و وا بچوك بۆتەوە , كە یەكێتى بون عەیبە بێت , ئەوان بۆیە یەكێتیان دامەزراند بۆ ئەوەى حیزب لە باوەشى بنەماڵە دەربهێنن و دەستاو دەستى دەسەڵات بكرێت و سەكۆیەكى ئازاد بێت بۆدیموكراسى , بەڵام دوایى دەیان ساڵ لەتەمەنى تازە ئەگەڕێتەوە بۆ حیزبى بنەماڵە و لە ڕێكخراوێكى فرە مینبەرەوە بەرەو ڕێبازى ئابڕو بەرانەى جەلالیەت هەنگاو دەنێ ئێستا هەموو مینبەرەكان و دەنگە ئازادەكان كپ دەكرێنەوە و كپیش كراونەتەوە , ئێستا لەناو یەكێتیەكەى جاراندا تەنها مل كەچ بون بۆ جەلال و هێرۆ و مەلا بەختیارو ئازاد جوندیانى و ئەرسەلان فرسەت و عیمادە لا سوتاو مەرجە بۆ مانەوەت لەناو ئەو حیزبەدا , ئەگینا خەباتى ڕابوردوو , ڕابوردوو پاكى , شەهید و كەم ئەندامى و زیندانى سیاسى شتێك نیە حسابى بۆ بكرێت , ئەوە ى حسابى بۆبكرێت ئینتیمایە بۆ جەلال و جەلالیەت و پیاوە گرگنەكانى دەورى , ئینتیما بۆ نیشتمان نەماوە , ئینتیما بۆ شتە پیرۆزەكانى نیشتمان نەماوە ئەوەى ماوە ئینتیمایە بۆ ڕێبازى پڕ لە خیانەتى جەلالیەت و هیچى تر , ئەبێت بەتەنها پیاوى جەلال بیت ئەگینا چارەنوست نادیارە , هەزارساڵ بكەى نیشتمان پەرستى ئەگەر جەلالى نەبیت ئەهێنى نوشوستى , ئەوەى ئەو ڕێبازەى قبوڵ نەكرد تفى كردە پلە و پۆست و كورسى و موچە و وازى هێنا , چونكە پێى قبوڵ نەبوو بە هەزاران كەس شەهید بون بۆ نیشتمان و یەكێتى نەك بۆ جەلالیەت ,خەڵك بۆئەوە خۆى بە شەهید كردن دا تا یەكێتى پارێزگارى سەرو سامان و شەرەفى خەڵك بكات نەك خۆى دز بێت و شەرەف تكێنى خەڵك بێت , یەكەم سات كە یەكێتیمان هەڵبژاردبۆ خەبات بۆ ئەوە بوو نەك بۆئەوەى ئەمڕۆ مل كەچى مەلا بەختیارو هێرۆ و كۆسرەت و ئازاد جوندیانى بین , هەتا كاتى بەستنى كۆنگرە شتێك نامێنێ ناوى ئەو یەكێتیەى جاران بێت , لەمەو دوا ئەبێت پێش كورد بونیش جەلالى بیت ئەگینا جێت نابێتەوە , هەنگاوەكانى بون بە جەلالى و قبوڵ كردنى ئەو شەرمەزارییە ئەوەیە چاوت بنوقێنى و گوێشت قوڕقوشمى تێ بكەیت و هیچ نەبینى و هیچ نەبیستى و هیچیش نەڵێت , ئەمەش بۆئەوانەى لە بیرى نەتەوەدا نین ئاسانە و مەرجەكانیش سوكن وەكو سەرۆكەكەى و جەلالیە باڵا دەستەكان بۆئەوانەشى لە خەمى نەتەوەدان ئەمە قبوڵ ناكرێ و ئەو شوێنەبەجێ دەهێڵن ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست