درۆیەكى مۆدێل بەرز
Tuesday, 05/10/2010, 12:00
شێخ جەعفەرى وەزیرى پێشمەرگە بۆ درۆ كردن ناوى چوە كتیبَى گێنسەوە , چونكە توانى لە درۆ كردندا ژمارەى پێوانەیى تۆمار بكات , بەتایبەتیش لە سەر تازە ترین درۆى كە بە درۆى مۆدێل بەرز تۆمار كراوە , لە سایتەكەى مەلا بەختیاردا ئەو مەلا بەختیارە تاڵەبانى بە سوك ترین پیاو باسى ئەكات , ئەم شێخ جەعفەرە درۆیەكى كردوە گریسى شەریكەى پێوەیە ئەڵێ ((هێزی پێشمهرگه له ژێر ههیكهلی ئیدارهی وهزارهتی پێشمهرگهدا كۆكراوهتهوهو هیچ پهیوهندیهكی به حزبهوه نیه)) وە ئەڵێ ((وهزارهتی پێشمهرگه بهپێی یاساو نیزمهكانی ڕێكخراوهو كارهكانی خۆی جێبهجێ دهكاتو، هیچ حزبێكیش لهناو وهزارهتی پێشمهرگه دهسهڵاتی نیهو وهزارهتیش وهزارهتی حكومهتی ههرێمی كوردستانه)) پێمان خۆش بوو ئەم قسەیەى شێخ وابوایە بەڵام ئەگەر ئێمە خۆمان لەم ووڵاتەدا نەژیاینایە و هەموو شتەكانمان بە چاوى خۆمان نەبینایە , ئەمان ووت ڕاستە , بەڵام لە ووڵاتێكدا هەتا ئەم ساتەش حكومەت دوو حكومەتە , حكومەت تەنها بەناو یەكى گرتۆتەوە , دوو ئیدارەیى هەر ماوە , سەرۆكى حكومەت تەنها لە سلێمانى ڕەواجى ماوە و لە هەولێر و دهۆك لە ژێر سفرەوەیە و كەس حسابى تورێكى قوڕاوى بۆ ناكات , مەسعودى سەرۆكى هەرێم تەنها لاى پارتى سەرۆكى هەرێمە و لە بەشێكى تاڵەبانى هەموو شتێكە , سەرۆكى هەرێم هەتا ئێستاش هەر سەرۆكى پارتیە و هیچ حسابێك بۆ لایەنەكانى تر ناكات , دوێنى لە ڕۆما بوو وەكو سەرۆكى هەرێم پێشوازیان لێ كرد كەچى وەفدەكەى تەنها پارتى بوو , بۆ هەر شوێنێك ئەڕوات بە لەش و لار سەرۆكى هەرێمە و بە ئەقڵ و كردەوەكانیشى سەرۆكى پارتیە , ئیتر یەكگرتنەوە ى چى ؟ ئەگەر شێخ ڕاست دەكات با بتوانێ یەك فەوجى پارتى بجوڵێنێ , ئەوانیش بە هەمان شێوە , ئێستاش یەك تۆز گرژى دروست بێت چەكدارە میلیشیاكانى هەردوولا میل لە یەكتر ڕادەكێشن , جارێكى تریش پێشمەرگە یەك بوون , بەڵام كە شەڕى ناوخۆ دەستى پێ كرد , هەردوو لاچونەوە بۆ لاى حیزبەكانیان و سەرۆكەكان ئەیان جوڵاندن , هەتا ئەم ساتەش ئەقڵى حیزب هەموو كایەكانى ژیانى ئێمەى داگیر كردوە , كەس نیە بە خۆشتەوە ئەى شێخ بڕوا بەمە بكات , تۆ وەزیریت ئەگەر یەك قەترە جورئەتت هەیە مەهێڵە كادرێكى پارتى یان یەكێتیەكەى خۆت لە ناو پێشمەرگەدا بمێنێ یان دەریان بكە و مەهێڵە كارى حیزبى بكەن , بزان نەفیت ناكەن بۆ دورگەى واق واق , پارتى و یەكێتى ئەگەر پێشمەرگە و میلیشیاكانیان نەمێنێ ئیتر ئەوانیش بونیان نامێنێ , ئێوە تەنها بۆ بودجەى پێشمەرگە و تەنها بە ناو یەكتان گرتۆتەوە , ئەگینا , كوا بەرنامەتان , كوا كارتان لەم بوارەدا , درۆكانیشتان وەكو سەیارەكانتان مۆدێلى بەرزە , ئێوەى یەكێتى تا ئێستا لە هەولێرو دهۆك میوانن و حیزبى دەرەجە دوون , لێرەش پارتى میوانە و حیزبى دەرەجە دووە , ئێوە بونتان بەو هێزە چەكدارەوەیە كە هەتانە بۆ سەر كوت كردنى خەڵك , ئەگەر ئەوە نەمێنێ ئێوە هیچ نین , لەبەر ئەوە هەڵەى واناكەن , تۆ بڵێیت پارتى و بنەماڵەى بارزانى ئەوەندە گێل و ساویلكە بن ئەو هێزەى هەیانە لە دەست خۆیانى بكەنەوە , ئێوە كەى توانیتان ئاسایش و دارایى یەك بخەن ئەو كاتەش ئەتوانن پێشمەرگەش یەك بخەن , ئێوە تا ئێستا نەتان توانیوە خۆتان یەك بخەن جا چۆن پێشمەرگەتان بۆ یەك ئەخرێ , ئەوە ئامانجى هەموومانە كە پێشمەرگە ببێتە هى میللەت نەك حیزب بەڵام تا ئێوە هەبن ئەو ئاواتەمان نایەتە دى , چونكە ئێوە بونى خۆتان بەو هێزەوە بەندە ,ئێوەى حیزبە دەسلاتدارەكانى كوردستان كەى بڕواتان بە حكومەت هەبوە تا لە ژێر هەیكەلەكەیدا خۆتان یەك بخەن , ئەم حكومەتە داماوە هەیكەلى كوا ؟ تا بچینە ناویەوە ,بۆ ئێوە هەیبەتان بۆ حكومەت هێشتۆتەوە , بۆ ئێوە دان بە حكومەتا ئەنێن , بۆ ئێوە بڕواتان بەیەك هەیە تا تەسلیمى یەك ببن , ئەمە درۆیە جەنابى شێخ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست