گۆڕان بۆ ئەوەى جیاواز بێت
Thursday, 08/07/2010, 12:00
ئاكۆئەحمەد/كەلار
ڕەنگەزۆرسەخت بێت لەڕۆژهەڵاتى ناوەراستدا ,لەنێوئەوهەموو كێشمە كێش وململانێ سیاسى وكۆمەلایەتى وئابورى و...لەنێوئەو ئەم بازاڕى سیاسى یەكتر وخەڵكى فریودانە,لەنێوئەو هەموو پارتەو گروپ وڕێكخراوە كلاسیكیەنەدا,بتوانرێت پارتێك دابمەزرێنرێت كەبەڕاستى بەتەواوى مانا جیاواز بێت وكلاسیكى نەبێت .
بەڵى رەنگە زۆر سەخت بێت بەڵام بەدڵنیایەوە ناممكن نیە .دەتوانرێت پارتێكى دیموكراسى ومۆدرن وجیاواز دروست بكرێت ,بەمەرجێك لەو تۆڕ ودڕكانە نەئاڵێت كە پارتەكانى پێش ئەم لێ ى ئاڵاون . وەبۆیە بزوتنەوەى گۆڕانیش دواى دەركەوتنى لەگۆڕەپانى سیاسى هەرێمى كوردستاندا لە25/7/2009كەتوانى سەركەوتنێكى گەورە بەدەست بهێنێت و موفاجەئەى هەڵبژاردنى هەرێم بێت .بەجۆرێك كە ژمارەى دەنگدەرانى پێش یەكێك لەجەمسەرەگەورەكانى دووپارتى زلهێزى ئەوكاتى كوردستان كەوت .هەموان بەخودى گۆڕانیشەوە وایان دەبینى كەهەلبژاردنى ئەنجومەنى نۆێنەرانى عێراق ى سەرەتای 2010ئەو هەڵبژاردنەیە كەگۆڕان دەتوانێت پێش تاك جەمسەرى كوردستان بكەوێت ,بەلام بەپێچەوانەى ئەو تێڕوانینانەوە نەك گۆڕان گەشەى نەكرد لەڕوى دەنگ هێنانەوە بەلكو بەسەختى توانى 8كورسى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەرێتەوە بۆیەش دەڵێم بەسەختى چونكە خود ى ئەندامانى بزوتنەوەى گۆڕان وهەوادارانیان چاوەڕێ ى لەسەروى 15كورسى بون بەلام لێرەش ئەوەى جێگەى گرنگى بوودەنگى گۆڕان لەپایتەختى هەرێم زیادى كردبووبەبەراورد بەهەڵبژاردنى 25/7بۆیە دەكرێ بڵێین ئەو هۆكارانەى كەڕۆڵى هەبوولەكەمبونى دەنگەگەكانى گۆڕان هەردوو هۆكارى (خودى ,دەرەكى)بوو بۆیە بەبڕواى من گۆڕان بۆئەوەى دژە ڤایرۆسى ئەو دووهۆكارە بەكاربهێنرێت پارتێكى جیاوازبێت بتوانێت ململانێ ى سیاسى بەشێوەیەكى سەركەوت وئەنجام بدات پارتێكى بەهیز بێت كە ڕەنگەئارەزوى هەمووئەندامانى وهەوادارانى بێت پێویست دەكات چەند هەنگاوێك بەتایبەت لەهەنگاوى (خودى)بنێت لەوانە :-
-دووركەوتنەوە لەتاك كەسى لەسەرەوەى هەرەمى دەسەڵاتى ئەم بزوتنەوەیە بەتایبەتى ئەوەى لەم دوایانە باسى ئەوە دەكرا كەگۆڕان یەكسانە بەنەوشیروان مستەفا یان بەپێچەوانەوە لێرەدا ئەوەى جێگەى تێڕامانە ئەوەیە كە "بنەمایى كلاسیك بون ودووركەوتنەوەى لەپارتێكى مۆدرن وتەوەلا بونى خەڵك لەپارتێك"هەمان ئەم هۆكارەیە كەهەموو پارتەكانى كوردستان وناوچەكەشى پێوە ئاڵكاوە بۆیە پێویستە هەموو ئەندامانى گۆڕان كار بۆئەوە بكەن بەهەمان ڕێگەى پارتەكانى ترى كوردستان نەچنەوە ڕەنگە بۆئێستا بونى نەوشیروان بەوشیوەى پێویست بێت بەلام دەبێت تائەكات وابێت كەمەترسى تاك ڕەوى نەبێت.
-درووست كردنى دەستەیەك لەجیاتى كەسى یەكەمى لەگۆڕاندا "لەبەر زیانەكانى تاك كەسى لەسەرەوەى دەسەڵات"وەهەڵبژاردنى ئەودەستەیەش لەسەر بنەمایى (ناوچەگەرى,خزمایەتى,ناسیاوى,پێشمەرگەى كۆن,خەباتى شاخ ,....هتد)نەبێت بەڵكو لەسەر بنەمایى (زیرەكى ,تێگەشتن لەخەباتى سیاسى مەدەنى ,كەسى كارا,كەسى پراكتیك)بێت.
-ڕێكخستنى هەیكەلى سیاسى لەسەربنەمایەكى مۆدرن وجیاواز لە وهەیكەكلاسیكیانەى كەپارتەكانى دیكەى كوردستان لەسەرى دامەزراون .
-دروست كردنى دەستەیەكى چاودێرى بۆكاربەدەستانى بزوتنەوەكە بەشێوەیەك كە سلاحیەتى لەچواچێوەى پێڕەوى ناوخۆ بۆدیارى بكرێت سلاحیەتى بەشێوەیەك بێت كەبتوانێت لێكۆلینەوە لەسەروەت وسامانى هەموو ئەندامانى بكات بەبێ جیاوازى بەڵام وەكو دەستەى نەزاهە كارتۆنیەكانى حزبەكانى ترى كوردستان نەبن .
-خۆبەدورگرتن (بزوتنەوەكە)لەتێكەڵ بون بەدام ودەزگاحكومیەكان بەبیانوى داكۆكى كردن چونكە چونكە مینبەرى راستەقینەى دیكە هەیە بۆداكۆكیكردن لەوشوێنانە نەك تێكەڵ بون لەدام ودەزگاكان .
-كارنەكردن لەسەر ئایدۆلۆژیەكى تایبەت"وابەستەنەبون بەئایدۆلۆژیەكى تایبەت "چونكە ڕەنگە ئەمە ببێتە هۆى خزمەت نەكردن بەهەموو چینەجیاوازەكانى كۆمەڵ .
-كاركردن بۆبەشدارى پێكردنى گەنجان لەكایە سیاسیەكاندا بۆئەوەى ببنە نۆێنەرى ڕاستەقینەى ئەو چینە بەش خوراوە .
-هەوڵدان بۆپرس وڕاوێژلەكاتى بڕیاردانەكاندا لەگەڵ سەنتەرو ڕێكخراو گروپە مەدەنیە دوور لەسێبەرە حزبیەكان چونكە ئەمانە دەتوانن هەڵوێستى راستەقینەى شەقامى گشتى بن .
-هەوڵدان بۆ خۆ بەدوور گرتن لەشتەلاوەكیەكانى وەكو جەنگ و ململانێ ى زاراوەبەكارهێنراوەكانى ڕۆژانە كەپارتەكانى دى تائێستاش بەردەوامن لەسەرى وەكو(خۆیندكار-قوتابى,خوێندنگا-قوتابخانە,ژن-ئافرەت-خوشك,لاوان گەنجان,...هتد)
ئەمانەو چەندین هەنگاوى دى كە دەكرێت بەپێ ى دیراسەیەكى ورد وڕون دیارى بكرێن كار بكرێت بۆ جێبەجێكردنى بۆئەوەى گۆڕان بتوانێت خۆى لەقەیرانى نەبونى پارتێكى مۆدرن دەربازبكات بتوانێت نمونەیەكى جوان نەك تەنها بۆ كوردستان بەڵكوبۆ ڕۆژهەلاتى ناوەراستیش بێت ,جگە لەمە گۆڕان دەبێتە هۆى زندە بەچاڵكردنى ئەو دەنگە ناڕازیانەى كە19ساڵە كۆدەبێتەوە بۆیە 19ساڵى تریشى دەوێ جاریكى دى زندوو بێتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست