کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەرێمى هێڵە سورە ناڕوەكان !!!

Monday, 09/08/2010, 12:00



ڕەنگە ئەم هەرێمەى ئێمەیەكێك بێت لەهەرە ناوچەسەیرەكانى جیهان .لەڕوى ئەوەى كە دنیایەك هێڵى سورى بۆدانراوە بۆهەندێ شت كەمافى ڕەواى خەڵكەبیزانێت وڕون وئاشكرابێت لێ ى بەڵام بەداخەوە باس كردنى ئەوشتانەو ...قسەكردن لەسەرى (بڤەیە,تاوانە,جەنگى شەرەفە,تێكدانى ئاسایشى نەتەوەیە)ئەمانەو هەندێ شتى سەیروسەمەرەى دى .لەوشتانەش كەهێڵى سورى بۆدانراوەهەرلە "جاشە تاوانبارانى ئەنفال وتاوانبارانى شەڕى ناوخۆ بیگرە تا ئاودیوكردنى نەوت ".كەبەڕاستى سەیرە چونكە ئەوشتانە جێگەى باس كردن وڕون كردنەوەیە بۆئەوەى بزانرێت كە ,ئایاتاوانبارانى شەڕى ناوخۆ كێ یە؟بدڕنە دادگاو سزابدرێن ,چونكە جگە لە مە, چ گرەنتیەك بونى هەیە كەئەو شەڕە جارێكى دى ڕونەدادەتەوە ,لەكاتێكداكارەكتەرە سەرەكیەكانى ئەوتاوانە هێشتا لەسەرەوەى هەرەمى دەسەڵاتن لەهەرێمدا .ئایاباس كردن لەمە تاوانە یان لەبیركردنى بەخۆڵەمیش بونى 36هەزار گەنجى قوربانى ئەو تاوانە؟ئایا ئەو سوكایەتى نەبووبەنیشتیمان و خەڵكەكەشى ؟ئایائەوەخستنە ژێرپرسیارى خەباتى شاخ نەبو؟ئەمانەو چەندین پرسیارى بێ وەلامى دى شەڕى ناوخۆ كەخراونتە بازنەیەكى سورەوە .
جگە لەمەش ئەوەى ئێستا خە ڵكى نیگەران كردووە كیشەى بەتاڵان بردن نەوتە!!وە نابێت كەس بپرسێ لێیان كە ئایا ئەو نەوتە بۆكۆێ دەچێت ؟داهاتەكەى بۆكۆێ یان كێ دەچێت؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئەمانەوچەندین شتى دى كەمافى كەس نیە بپرسێت وبزانێت لەوانە ماڵ وسامانەكانى بەناوبەرپرسەكانمان ,گەندەڵیە كان,تیوەگلانى بەرپرسەكان لەگەڵ سەردانى لەشفرۆشان "كەبوە هۆى شەهید بونى سۆرانى مامە حەمە",هۆكارە ناوخۆكانى ڕاونانى گەنجان بۆڕۆژئاواو ,كوشتنى رۆژنامەنوسان و ........چەندین شتى دى
كەهەموو هێڵى سورى بەدەورا كێشراوە واى لێ كراوە باس كردن لێ ى ڕەنگە یارى كردن بێت بەگیانى باسكەر .بۆیە جێ ى خۆیەتى ناوی كاتى كوردستان بگۆڕین بۆ هەریًمى هێڵە سورە ناڕەواكان !!!!



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە